Articles

شیکاری تاکتیکی: کۆتای جامی سۆپەری ئەوروپا لە نێوان کاری گواردولا و کاردانەوەی مۆرینهۆ.

31/08/2013 23:48
نوسینی/بڵند فاتیح -بۆ من  یاریی  نێوان بایرن میونخ و چێڵسی لە میانەی کۆتای سۆپەری ئەورپاو بە گرنگترین  و تاکتیکیترین و هونەریترین یاریی دادەنرێت  لە مێژووی یاری کۆتایی ئەو جامە. هەروەها بە چێژبەخشترین یاریی دەزانم لە وەتەی کلاسیکۆکانی نێوان مۆرینهۆ و گواردیۆلا نەماوە. بێگومان...

شیکاری تاکتیکی: ئایا خێرایی چەند گرنگە لە سەردەمی نوێی تۆپی پێدا

28/08/2013 18:22
نوسینی/بڵند فاتیح -لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ئاشکرا و ڕوونە کە (خێرای-speed ) یەکێکە لە گرنگترین ئۆرگانەکانی  یاریی تۆپی پێ. بۆ نمونە ئەگەر ئێمە تەماشای خولەکانی ئەروپا بکەین دەبینین هەموو وەرزێک کۆمەڵیک یاریزانی لاوی تازە پێگەیشتوی پڕ لە وزە و توانای جەستەیی بەرز، بە توندی خۆیان دەسەپێنن بەسەر...

شیکاری تاکتیکی: یاری گشگیر چییە و چۆنە؟؟

15/08/2013 19:37
نوسینی/بڵند فاتیح   سیستەمی یاریی گشتگیر(تۆپی گشتگیر)..کرة شاملــة چییە و لە کوێوە سەری هەڵداو.   -کاتێک باسی (کرة شامــلة، تۆپی گشتگیر ) دەکەین، یەکڕاست هەڵبژاردەی هۆڵەندا دێتە پێش چاومان، بەڵام ئەوەیە هەندێک کەس بەهەڵە لێی تێگەیشتوون، ئەوەی ئەم شێوازی یاری کردنە لەلایەن...

شیکاری تاکتیکی: قسەوباسێک سەبارەت پلانی 4-2-3-1

15/08/2013 19:16
-پلانی (٤-٢-٣-١) یەکێکە لە پلانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ لە ئەم سەردەمەدا، وە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە هەموو جیهاندا بە گشتی و لە ‫#‏ئەوروپا‬ بە تایبەتی. دەتوانین بڵێن ئەو پلانەیە کە شۆڕش هەڵگیرساند لە سەردەمی نوێی تۆپی پێدا، وە یاریزانی تۆپی پێ زیاتر تێکەڵ بە یارێکە کرد و هەموو یاریزانێکی کرد...

شیکاری تاکتیکی:رۆنــاڵــدۆ، دیــاردەی تـــۆپێ پــێ

15/08/2013 18:34
نوسینی/بڵند فاتیح -‫#‏ڕۆنالدۆ‬ لویس نازاریۆ دالیما، بێگومان ئەوەی ئاشقی تۆپی بێت، ناوی ئەم یاریزانەی بیستووە. وە بێگومان ئەگەر خۆشیشینەوێت، ئەوا ڕێزی لێگرتوە. لەم بابەتەدا دەمەوێت باسی ئەوە بکەم رۆناڵدۆ چۆن توانی شۆرشێک لە ئاستی یاریزانی هێرشبەری ڕاستەقینە یاخود وەکوو ئەوەی ناسراو بە (سەرە...

شیکاری تاکتیکی: یاریزانی تەوەری هێڵی ناوەڕاست

15/08/2013 17:23
نوسینی/بڵند فاتیح لێرەدا دەمەوێت باسی تەوەری هێڵی ناوەڕاست بکەم کە گرنگترین هێڵە لە هەموو یانەیەکدا و شوێنێکی سەرنجڕاکێشە لە یاری تۆپی پێدا. بێگومان تەوەری هێلی ناوەڕاست دابەش دەبێت بۆ چەند جۆرێک، یاخود دەتوانین بڵێین چەند جۆرێک یاریزانمان لەم هێڵەدا هەیه کە هەریەک لەو یاریزانانە تایبەتمەندی...

تۆپی پێ و پارە، لە نێوان خەرج کردنێکی سەرشێتانە و بەکارهێنانێکی ژیرانەدا

15/08/2013 17:16
نوسینی/بڵند فاتیح ئەگەر چەند ساڵێک بچینە دواوە،بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٠٨ بابەتەکەمان دەست پێبکەین، کاتێک مانچستەرستی لەلایەن شێخێکی ئیماراتیەوە کڕدرا. دەبینین کە کۆمەڵێک یانەی نەناسراو، لەو کاتەوە ناوە ناوە بەشێوەکی خێرا خۆیان دەکەنە یەكێک لە سەرکردەکانی تۆپی پێ لە ئەورپادا،بۆ نمونە (مەلەگا و پاریس...

شـیکاری تـاکـتـیکی: قسەوباسێک سەبارەت پلانی 3-5-2

15/08/2013 17:07
نوسینی/بڵند فاتیح   پلانی #٣-٥-٢ وەک دیارە لە سێ بەرگریکار و ٥ یاریزانی هێلێ ناوەڕاست و دوو هێرشبەر پێک دێتت. ئێستا هەر یەک لە هێلەکان بە تایبەت باس دەکەین. - هێلێ بەرگری: هێڵی بەرگری لە ٣ یاریزان پێکدێت، کە یەكێک لەو ٣ یاریزانە پێی دەوترێت ‫#‏لیبرۆ‬ ، واتە بە شێوەیەکی ئازاد یاری دەکات لەم...

شیکاری تاکتیکی: قسەوباسێک سەبارەت پلانی 4-4-2

15/08/2013 16:57
نوسینی/بڵند فاتیح -سەرەتا دەمەوێت بڵێم کە دوو جۆر پلانی (٤-٤-٢) هەیە ، یەکێکان کلاسیکیە, دووەمیان سەردەمیانەیە کە ئێستا باسی دەکەم. -پلانی (٤-٤-٢) پلانێکی بەناوبانگ و فرە بەکارهێنان بوو لەسەردەمێک لەسەردەمەکانی تۆپی پێ، بەتایبەتی لە ساڵانی نەوەدەکان و لە جامی جیهانی (١٩٩٤) بەدواوە وەکوو مۆدەی...

شــیکاری تــاکــتیـــکــی: قـسەوبـاسـێک سـەبــارەت پــلانــی ٤-٢-١-٣

15/08/2013 16:49
نوسینی/بڵند فاتیح -پلانی (٤-٢-١-٣) هەرچەند لەڕووی دەرەکییەوە لە پلانی (٤-٢-٣-١) دەچێت بەڵام جیاوازی زۆر لە نێوانیاندا هەیە. چونکە پلانی (٤-٢-٣-١) بە زۆری بە پلانێکی بەرگریکارانە دادەنرێت، بەتیاتبەتی بۆ سیستەمی (Counter attacking teams) (هێرشی هەڵگەڕاوە گونجاوە. لەبەرامبەردا پلانی (٤-٢-١-٣) بۆ ئەو...

شـیکاری تاکتیکی: بــایــرن مـــیونخ لە سەردەمی پــیپ گــواردیــولا

15/08/2013 16:30
نوسینی/بڵند فاتیح -هەموو جیهانی تۆپی پێ سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و پشیبینی کردنی ئەوەن کە ئایا لە وەرزی نوێدا گواردیولا لەگەڵ بایرن میونخدا چۆن دەردەکەوێت ؟؟ زۆربەی بۆچوونەکان کۆکن لەسەر ئەوەی بایرن بە شێوازی تیکی تاکا یاریی دەکات و گواردیولا هەوڵ دەدات لەسەر ئەو سیستەمە کار بکات،...

شیــکاری تـاکـتیـکی :ئەنتەرمیلان لەسەردەمی واڵتەر مازاری

15/08/2013 16:22
نوسینی/بڵند فاتیح -من هەرگیز حەزم لە بڕیاردانی سەرەتایی و سەرپێی نیە، وە لەبەر ئەوەی ‫#‏ئینتەر_مازاری‬ لەسەرەتایی خۆئامادە کردنن بۆ وەرزی داهاتوو، وە هێشتا یاریزانەکان لەگەڵ پلان و بیرۆکەی ڕاهێنەرەکەدا ڕانەهاتوون، بۆیە بڕیاردان لەسەر ئاستی یانەکە هەرگیز کارێکی ژیرانە نییە، بۆیە لەم بابەتەدا تەنها...

شیکاری تاکتیکی: تـۆتــنهــام لە وەرزی 2012-2013

15/08/2013 15:42
نوسینی/بڵند فاتیح     سەرەتای ئەم وەرزە بۆ تۆتنهام هەندێک قورس بوو، لەلایەکەوە ڕاهێنەرەی گۆڕی (فێلاش بواش هات و هاری ڕێدناب دەڕچوو) ، لەلایەکیترەوە لۆکا مۆدرێچ ڕووی کردە یانەی ڕیاڵ مەدرید و (ئەگەر هەڵە نەبم هەر لەم وەرزەدا ڤاندەر ڤارت دەرچوو ؟ وایە هاوڕێیان؟). بەهەرحاڵ دەرچوون مۆدرێچ...

شـیکـاری تـاکـتـیـکـی: لـــیڤــەرپـــول و ســەردەمــی ڕۆدەجــەرز

15/08/2013 15:23
نوسینی/بڵند فاتیح   *تێبینی : هەموو شیکاری بابەتەکەم لەسەر بنەمای ئەو پێکهاتە و ئەو دابەشکرایە کردوە کە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت. بۆیە بە جوانی تەماشای بکەن تاکوو چاوتان ئاو دەکات . -سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە لیڤەرپول یەکێکە لە کۆنترین یانەکانی ئنگلتەرا شانبەشانی (لیدز یۆنایتد)، کە بە درێژای...

شــیـکاری تـاکـتـیکــی: مانــچــستەریــۆنــایــتــد لــە وەرزی 2012-2013

15/08/2013 15:09
نوسینی/بڵند فاتیح     __ئەم وەرزە پڕ بوو لە هەست و سۆز بۆ یانەی مانچستەریۆنایتد و هاندەرانی. لەلایەکەوە توانیان نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی(پرێمەرلیگ) ببنەوە، لەلایەکیترەوە دوای ئەوەی لەم وەرزەدا تیپێکی بەهێز بوو، وە خاوەن یاریزانی گەنج و لاو بوون،کەچی نەیانتوانینازناوی خولی یانە...