شێکاری تاکتیکی:بەرشەلۆنا لە وەرزی 2012-2013-

15/08/2013 13:44

نوسینی/بڵند فاتیح
 

کێشەی "بەرشەلۆنا" لە ئەم ساڵدا دەکرێت کۆ بکریتەوە لە ٣ خاڵدا...


-یەکەم ‫#‏چاڤی‬ ، هەرچەندە هەمووان بە بەهرە و توانای میسی دەزانین بەڵام چاڤی مایسترۆی ‫#‏بەرشەیە‬ و هەموو شتێک لە ئەودا کۆدەبێتەوە، کە من لای خۆمەوە بە خاڵیکی لاوازی دەزانم، چونکە هەرگیز ناکرێت پلان و سیستەمی یاری کردن بەشێوەیەکی گەورە لەسەر ڕۆلی یاریزانێک بووەستێت. بەهەرحال با بچینە نێو بابەتەکەوە.
وەکوو وتمان چاڤی سەرکردەی تیپی کەتەلۆنییە بەڵام لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە، چاڤی ئیدی وەکوو جاران توانای کۆنترۆلکردنی پاڵەپەستۆی یاری نەماوەControling) (possessiON هەمووشمان دەزانین نهێنی یاری بەرشەلۆنا لەم خاڵەدا کۆ دەبێتەوە. چاڤی وەکوو جاران توانای یارمەتیدانی هێلی هیرشبردن و هێڵی بەرگری پێناکرێت. "ئەم کێشەیە تەنها لە ئەم وەرزەدا سەری هەڵنەداوە بەڵکوو لە دواین وەرزی ‫#‏گواردیولا‬ ئەم شتە وردە وردە سەری دەرهێنا. هەربۆیە ‫#‏پیپ‬ ئاگاداری ئەم بابەتە بوو. بینیشمان لە دواین وەرزی "پیپ گۆاردیولا" چاڤی کەمتر یاری دەکرد و وەک یاریزانی سەرەکی . گۆاردیولا هەوڵیدا تیپێک دروست بکات کە پشت بە چاڤی نەبەستێت. من پێم وابێت یەکەم هەنگاوی (گواردیولا) ئەوەبوو کە ڕووی کردە بەکارهێنانی پلانێکی نوێ که ئەویش پلانی #٤-٣-٣ بوو. ئەم ساڵ ئەم کێشەیە بەتەواوەتی دەرکەوت پاش ئەوەی بەرشە دەستی کرد بە بەکار هێنانی یاریزانانی لای چەپ و ڕاستی هێلی بەرگری بۆ مەبستی هێرشبردن. (واتە ‫#‏ئەلڤێش‬ و ‫#‏ئەلبا‬، هەرجەند من زیاتر لەگەڵ بەکار هێنانی ‫#‏ئەدریانۆ‬ بووم لەبری یەکێکیان چونکە هاوسەنگییەکی دەدا بە هێڵی بەرگری، وەکوو ‫#‏ئەبیدال‬)، لێرەدا بە هۆی بەکار هێنانی دوو باڵی بەرگی هێرشبەرەوە، کێشەی کەمتوانایی چاڤی دەرخست.

-دوو بنەمای سەرەکی بەرشەلۆنا بۆ بەرگری کردن بریتییە لە هەڵگرتنی تۆپ لای خۆیان، وە لە کاتی لە دەستدانی دروستکردنی پاڵەپەستۆی توند و خێرا بۆ زوو گەڕاندنەوەی تۆپەکە. بەڵام ئەم دوو بنەما و خاڵی بەهێزییە لەگەڵ چاڤیدا زۆر بێهێز بوون و وەکوو خالی سەرەکی رۆلیان بچووک بووەوە. بۆ ئەمەیش دەتوانن سەیری یاری نێوان ‪#‎PSG‬ و ‫#‏بەرشە‬ بکەن لە یاریگای کامب نۆ و بەتایبەتی تەرکیز بکەنە سەر جوڵەی"پاستۆری
"
-دووەم خاڵ، ‫#‏بارسا‬ کێشەی هەیە لەگەڵ دۆزینەوەی بەدیلێکی باش یاخود جێگرەوەیەک بۆ ‫#‏پیۆل‬ و هەروەها
یاریزانێکی دەوێت کە هاوشێوەی (ئەبیدال) بێت و ئەو هاوسەنگییە دروست بکات. (ئەدریانۆ زۆر پەسەنە لای من، وەلێ بەهۆی تەمەنەوە ناکرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ ئایندە)

- بە ڕای من ‫#‏میسی‬ ڕۆڵی یاریزانی (٩،٥) بەشێوەیەکی خەیاڵی ئەنجامدەدات و داهێنانی تێدا کرد.لەگەڵ ئەوەشدا هێلی بەرگری تیپەکانی بەرامبەر توانیان بە جوانی ئەم ڕۆلەی میسی بخۆێننەوە و تاکتیکی پێویست دژی پەیڕەو بکەن. بۆیە هەر کە میسی ڕاگیرا هەموو سیستەمی هیرشبردنی بەرسا لەکار کەوت.باوەڕم وایه وا باشترە میسی لەمەولا وەکوو یاریزانی (١٠) یاری بکات.
-من پێم وابێت پشت بەستنی تەواو بە میسی کێشەیەکە لە سیستەمی تاکتکی بەرشەدا نەوەک سیفەتێکی خۆپەرستانە بێت لە میسییەوە. بۆنموونە لە جیلی (٦)گۆڵەکی بەرشەدا "بارسا" دوو یاریزانی باڵی هیرشبەری هەبوو ،جگە لە ‫#‏ئیتۆ‬ کە لە بۆکس یان سندوقدا یاری دەکرد. وە لە وەرزی (٥) گۆڵەکەدا ‫#‏پیدرۆ‬ و ‫#‏ڤیا‬ ی هەبوو کە بەشێوەیەکی باش لە ئۆپەراسیۆنی هێرشبردندا بەشداریان دەکرد. بەڵام لە وەرزی دوای ئەوەوە "پیپ" بڕیاریدا پلانەکانی بگۆڕێت بۆ (٤-٣-٣) ئەویش بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنترٶلی ئەو کێشە گەورەیه بکات کە مۆرینۆ لە یاری کۆتایی شای ئیسپانیادا بۆی دروست کرد، بە بەکارهێنانی "پیپی" لە ناوچەی (ارتکاز دفاعی)دا. بۆ ئەمەش رۆیشت ‫#‏فابریگاس‬ ی کڕی بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی زیاتری پێببەخشێت و هەروەها یارمەتی میسی بدات بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی یاریزانی (ارتکاز دفاعی).
ئەم گۆڕانکارییە لە ئاستی هێرشبردندا وای کرد کە باڵی لای ڕاستی هێرشبردن لەدەست بدات و ‫#‏ئێنێستا‬ بگۆازێتەوە بۆ لای چەپ. بەمەیش هێزی هێرشبردنی بەرشە لە (دوو باڵی هێرشبردن و میسی)ەوە گۆڕا بۆ
تەنها "میسی و فابرێگاس" لێرەدا تێبینی کەمبوونەوەی هێزی هێرشبردنی بەرشەتان کرد؟

بەڵام لەم وەرزەدا بە پێچەوانەوە هێرشەکانی خۆی لە باڵی لای چەپ بە تەواوەتی کۆکردەوە ئەویش یەکەم شت بەدانانی "wide creator" واتا (یاریزانێکی باڵ :جناح:ی یاری دروستکەر) کە ئەویش ئێنێستایە،دووەم هێنانی ‫#‏خۆردی_ئەلبا‬ سێەم جوڵانەوەی فابریگاس بۆ لای چەپ، ئەمانە پێکەوە سێگۆشەیەکی ترسناکیان دروست کرد لە هێلی ناوەڕآستی لای چەپەوە.
ئەگەرچی کێشەکە لەبەکار هێنانی (یاریزانێکی باڵ/جناحی یاری دروستکەردا بوو، واتە "ئێنێستا") چوونکە ئەمە وای کرد باڵی ڕآستی هێلی ناوەڕآست زیاتر پانتایی هێڵی ناوەڕاست بپارێزێت و زیاتر پەیوەست بێت بە ئەرکی بەرگریکردنەوە. لێرەشەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم وەرزەیش بەرشە باڵیکی هێرشبردنی راستەقینەی نەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا سێگۆشەکەی لای ڕآست هێزێکی هێرشبردنی گەورەی بە بەرشەلۆنا بەخشی و ڕیکۆردی زۆری پێشکاند.

وەلێ کێشەی بەرشە بە تەواوەتی لە نیوەی ئەم وەرزەدا دەرکەوت، ئەویش کاتێک یانەکانی بەرامبەر توانیان تێیبگەن و سیستەمێکیان بۆ بەرگریکردن لەم شێوازە نۆێیەیاندا دروست کرد کە ئەوێش ئەوە بوو زیاتر هێرشەکانی خۆیان لە لای چەپی هێلی بەرگری بەرشەوە دەکرد و تەرکیزیان خستبووە سەر ئەو لایە لە هێرش بردندا و ئەمەش وای کرد "ئەلبا" زیاتر پالپێوە بنێن بۆ ئەوەی بگەڕێتە دواوە، سەرەڕای ئەمەیش سیسەتەمی (Mid block defence) بەکارهێنا کە وای کرد بەتەواوەتی "فابریگاس" بچێتە کۆنکان و لە یاریگادا ون ببێت. لێرەشدا تێگەشتین هێزی هێرشبردنی بەرشە لە دوو سەرچاوەوە کەمی کرد بۆ یەک سەرچاوە کە ئەویش میسی بوو.

لە کۆتایدا دەمەوێت بڵیم؛ لەسەر میسی پێویستە وەک یاریزانی ژمارە(١٠) یاری بکات و هەروەها یاریزانێکی هێرشبەری ڕاستەقینە لە بەردەم میسییەوە یاری پێبکرێت وە باشترە ئەو یاریزانە لەو جۆرانە بێت کە بتوانێت بۆ لاکان بجوڵێتەوە، وەکوو (‫#‏بنزێما‬ و ‫#‏دیگۆ_کۆستا‬ ...هتد) هەروها پێویستیان بە دوو گۆڵپارێز و دوو یاریزانی هێلی بەرگریشە.یەکێکیان هاوتوانای پێول بێت و یەکێکیش وەک ئەبیدال.
بەنسبەت ئەو یاریزانانەی کە ئەگەری دەرچوونیان هەیە، مەزەنەی: ‫#‏ئەلێکس_سانشیز‬ دەکەم. لە کاتێکدا دەرکردنی فابریگاس و ‫#‏سۆنگ‬ و ‫#‏ئەلکەنتارا‬ قورسە و ئەگەری کەمە. هۆمڵز هەرچەند بەنزیکی دادەنێن لە بەرشەوە بەڵآم هەستدەکەم کۆپییەکی پیکێیە و باش نیە. بەرشە پێویستی بە یاریزانێکە لە جۆری ‫#‏ڕامۆس‬ و ‫#‏ستۆبتیش‬

ئەوەندە قسەمان لەسەر بەرشەلۆنا و ئەم وەرزە هەبوو. سوپاس بۆ خۆێندنەوەتان!

 

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back