شیکاری تاکتیکی: یاری گشگیر چییە و چۆنە؟؟
15/08/2013 19:37
سیستەمی یاریی گشتگیر(تۆپی گشتگیر)..کرة شاملــة چییە و لە کوێوە سەری هەڵداو.
-کاتێک باسی (کرة شامــلة، تۆپی گشتگیر ) دەکەین، یەکڕاست هەڵبژاردەی هۆڵەندا دێتە پێش چاومان، بەڵام ئەوەیە هەندێک کەس بەهەڵە لێی تێگەیشتوون، ئەوەی ئەم
شێوازی یاری کردنە لەلایەن #یۆهان_کرۆیڤ وە داهێنراوە،ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە..
چونکە ئەو کەسەی لە بنەڕەتدا ئەم شێوازەی داهیناوە ناوی (جاک ڕیمۆندز)بووە، هەرچەندە ئەم خاوەنی بیرۆکەکەیە بەلام تەنها وەکوو تێۆری بیری لێ کردەتەوە و هیچ کارێکی لەسەری نەکردوە،، بۆیە بەڕای من ناکرێت بە خاوەنی شێوازەکە دەبنرێت،بەڵکو داهێنەری سەرەکی کە لە ناو یاریگادا شێوازی(تۆپیی گشتگیر/کرة شاملة/total football) جێبەجی کرد، ڕاهێنەرێکە بەناوی #ڕینۆس_میتچیڵز. کاتێک توانی لەگەڵ یانەی #ئەیاکس_ئەمستردامدا لە ماوەی سێ ساڵی بەدوایەک هاتوو دا(١٩٧١،٧٢،٧٣) سێ جار جامی پاڵەوانەکانی خولی ئەوروپا( #چامپێۆنزلیگی ئێستا )بباتە..هەروەها توانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی #هۆلەندا بکات لە #جامی_جیهانی (١٩٧٤-١٩٧٨) لە هەردوو جامەکەیشدا توانی بگاتە یاری کۆتایی بەلام بەخت یاوەری نەبوو لە بەرزکردنەوەیاندا، بەڵام لە دوایدا لە ساڵی (١٩٨٨) توانی جامی نەتەوەکانی ئەروپا لەگەڵ هۆڵەندا بەدەست بێنیت..هەموو ئەمانەی لە ژێر سایەیی (تۆپی گشتگیر)دا ئەنجامدا.
-تۆپی گشتگیر چیە و چۆن شیوازێکە ؟
ئەم شێوازی یاریی کردنە، وەکوو لە ناوەکەی دیارە، واتا هەموو یاریزانەکانی تیپەکە پێکەوە وەکوو جەستەیەک یاری دەکەن.بنەماکەی لەسەر (لامرکزیەت)دامەزراوە. واتا خاڵیکی جێگیر و تابیەت نیە کە هەموو تیپکە لەسەری ڕاوستێت. بۆنموونە شێوازیك نیە تەنها پشت بە هێرش ببەستێت،یاخود تەنها پشت بە بەرگری کردن ببەستێت و ببیتە خاڵی سەرەکی بەهێزی پلانە. بەڵکوو هەموو تیپە پێکەوە بەرگری دەکەن و پێکەوە هێرش دەبەن.. #ڕینۆس لە بارەی شێوازەکەوە دەڵیت (شێوازێکە کە بەرگریکار هێرشبەرە و هێرشبەر بەرگریکارە.. هەموو یاریزانێک لە هەموو جێگایەک یاری دەکات)..فەلسەفەی ئەم شێوازە لەسەر ئەوە راوەستاوە کە زۆرترین کات بتوانی تۆپەکە لەلای خۆت ڕابگریت و نەیدەی بە تیپی بەرامبەر. هەروەها هەموو یاریزانەکان بەشداری بکەن لە بونیاتنانی هێڕش..
ئەو پلانانەی کە ئەم شێوازەی پێ جێبەجێ دەکرێت بریتین لە (٤-٣-٣) یاوخود (٤-٤-٢)..
-خاڵە بەهێزەکانی ئەم شێوازە چین؟
١-یاری کردنی یەک پاس:ئەمە گرنگترین مەرجی بەجێهێنانی ئەم شێوازیە.. مەبەستیش لەم خالە ئەوەیە ئاڵوگۆری تۆپەکە زۆر بە خێرایی بکرێت لە نێوان یاریزانەکاندا و هەموو یاریزانەکان بەیەک پاس یاخود دوو پاس تۆپەکە بگوازنەوە بۆ یاریزانی هاوڕییان.
٢-جولانەوە بێ تۆپ:بۆ بەجێهێنانی مەرجی یەکەم. پێویستە ئەم مەرجە زۆر بە سەرکەووتوی ئەنجام بدرێت،مەبستیش ئەوەیە، یاریزانەکان هەمیشە بەبی تۆپ جیگاکانی خۆیان بگۆڕن لە ناو یاریگاکە تاکوو دەرفەت بڕەخسێنن بۆ ئەو یاریزانەی کە تۆپەکەی لایە بیگوازێتەوە بۆیان.
٣-لایەنی هونەری و تاکنیکی:واتا هەموو یاریزانەکان لە رووی تاکنیکی وهونەری یاری کردنەوە لە ئاستێکی بەرزدا بن.
٤-ڕاهاتن لەگەڵ چەند جێگاکەیەکی ناو یاریگا: واتا زۆربەی یاریزانەکان بتوانن لە چەند جێگایەک یاری بکەن و کێشەیان نەبێت. بۆ نموونە (هێڕشبەر بتوانێت لە باڵەکان یاری بکات،یاریزانی یاری دروستکەر وەکوو هێڕشبەر یاری بکات،یاخود بەرگریکار توانای یاری دروست کردنی هەبێت..تادوای)
٥-هەموو یاریزانەکان تەرکیزێکی زۆر بەهێزیان هەبیت و توانای جەستەییان لە ئاستێکی بەرزدا بێت. لەبەر چی ؟.چوونکە ئەو تیپەی بەم شێوازە یاری دەکات زۆرترین کات لە نزیک هڵی ناوەڕاستی یاری دەکات واتا بۆشای لە پشتی خۆیەوە(هێلی بەرگری)جێدەهێلێت..بۆیە هەر پاسێکی هەڵە دەبێتە هۆ دروست بوونی هێرشیكی پێچەوانە و گٶلێک..بۆیە دەبینین چاڤی و ئینێستا ڕێژەی پاسی دروستیان لە هەموو یارییەک لە %٨٠ کەمتر نیە.
________تایبەندمەندێکانی (یاری گشتگیر)_____
*جۆری تۆپ گواستنەوە(واتا پاسدان):دوای وەرگرتنی تۆپەکە یاریزانەکە ڕاستەوخۆ پاس دەدات
*ڕیتمی یاریکردن:زۆر خێرا

*ماوەی نێوان یاریزانەکان:زۆرە(واتا یاریزانەکان دوورن لەیەکترەوە)
*ڕێگای بڕینی تۆپەکان لەتیپی بەرامبەر:لەڕێگای هەڵەی تاکتیکیەوە.
*هێڕشی هەڵگەڕاوە:زۆر پەنا دەبرێتە بەر هێرشی هەڵگەڕاوە.
*دروست کردنی تەڵەی (ئۆفساید): هەندێک جار بەکار دەهێنرێت
*بەکار هێنانی باڵەکان(تەنیشتەکان) بۆ هێڕش بردن:هەموو کاتێک بەکار دەهێنرێت
*بەکار هێنانی چەقی یاریگا بۆ هێرش بردن:هەندێک جار بەکاردەهێنرێت
*هەمجۆری لەیایریکردن:هەموو کاتێک..(واتا پەنادەبەنە بەر چەند ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە گۆڵی بەرامبەر. باڵەکان،چەق،شووتی دوور..هتد)
________________
-تێگەیشتنێک هەیە لە ناو خەڵکیدا.کە گوایە شێوازی (تیکی تاکا).شیوازێکی جیاوازەو داهێنەرەکەی #پیپ #گواردیۆلا یە..بەلام ئەمە ڕاست نیە. #تیکی_تاکا بەشێکە لە سیستەمی #یاری_گشتگیر ، بەڵکوو دەتوانین بڵێن کۆپییەکی پێشکەوتووتری ئەم شێوازەیە، وە داهێنەرەکەی پیپ نیە بەڵکو لەو کاتەوە کە کرۆیڤ ڕاهێنەری بەرشلۆنا بوو بنەماکانی تیکی تاکای لەبەرشلۆنادا دامەزراند و ئەویش بەسود وەرگرتن لەو چەند ساڵەی کە لەژێر دەستی (رینۆس میتچێلز) وەکوو یاریزان یاریی کردبوو.
هەروەها دەکرێت بڵێین( تیکی تاکا )وەکوو سیستەم جیاواز نیە لە (یاریی گشگیر)، بەڵام لە ڕووی تایبەندمەندێکانییەوە جیاوازیان زۆرە.
لەم پارچە ڤیدیۆیە دەتوانن باشتر شێوازی یاریی گشگیر ببینین، کلیک بکە
-ئیتر مەڵێن بابەتەکان درێژە، لەمە کورتر نابێت دڵنیابن ..هههه
بەهێوای خوێندنەوەیەکی خۆش و چێژبەخش...

———
Back