شیکاری تاکتیکی: کۆتای جامی سۆپەری ئەوروپا لە نێوان کاری گواردولا و کاردانەوەی مۆرینهۆ.
31/08/2013 23:48-بۆ من یاریی نێوان بایرن میونخ و چێڵسی لە میانەی کۆتای سۆپەری ئەورپاو بە گرنگترین و تاکتیکیترین و هونەریترین یاریی دادەنرێت لە مێژووی یاری کۆتایی ئەو جامە. هەروەها بە چێژبەخشترین یاریی دەزانم لە وەتەی کلاسیکۆکانی نێوان مۆرینهۆ و گواردیۆلا نەماوە.
بێگومان بایرن میونخ و پیپ بەو ئامانجە هاتنە ناو یارێکەوە تاکوو قەرەبووی ئەو دۆڕاندنە بکەن کە لە جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر دۆرتمۆند تووشی هاتن.
هەروەها نازناوی ئەمجارە بۆ پیپ زۆر گرنگ بوو، چونکە لە لایکەوە دەیکرد بە یەکەم ڕاهێنەر لە مێژوودا کە سێ نازناوی جامی سوپەری بباتەوە لەگەڵ دوو یانەی جیاوازدا(بارسیلۆنا-بایرن میونخ). لەلایەکی دیکەشەوە گرنگی ئەم یاری لەوەدا بوو کە ئەگەری هەبوو لەکاتی دۆڕاندنی پیپ ئەوا هەموو میدیا و هاندەرانی بایرن میونخ گومان لە تواناکانی بکەن بەمەش ڕاهێنەرە کەتەلۆنێکە دەکەوتە ژێڕ گوشارێک کە هەرگیز پێویستی پێ نیە لەم کاتە هەستیارە.
لەبەرامبەردا مۆرینهۆ وەکوو خۆی دەڵیت گەڕاوەتەوە ناو دۆست و ئەحبابەکانی.
هەروەها دەتوانین بڵێین تیپەکەی تاڕدایەکی زۆر سەقامگیرتی و بەهێزتر، چونکە پێشتر چێڵسی لەگەڵ بینیتێز هەر لە ژێڕ پلانی (٤-٢-٣-١) یاریی دەکرد، وە ئەو پلانەش پلانی خۆشەویستی مۆرینهۆیە، هەروەها ئەو کەم و کورتیانەی جێڵسی هەی بوو لەگەڵ بینتێز لە ژێڕ ئەو پلانەدا، ئەم ساڵ مۆرینهۆ هەموو چارەسەر کرد، چی بە هێنانی شۆرلە بێت یاوخود بە هاتنی ئیتۆ بێت(کە بەشداری یارێیکەی نەکرد).
لە دەستەکەی دی گواردیولا پێش یارێکە کێشەی پێکانی کۆمەڵێک یاریزانی هەبوو لە ناوچەی تەوەری ناوەراست،کە هەستیارترین و گرنگترین جێگایە بۆ ڕاهێنەر، بۆیە پیپ بە کۆمەڵیک کێشەی گەورەو دژوارەوە هاتە ناو یارێکەوە. بەڵام لەگەل هەموو ئەم باس و خواسەدا، یارییکەی پڕ بوو لە تاکتیک و تاکنیک و شێواز و بێرۆکەی جیاواز.
سیسیتەمی یاریی کردنی بایرن میونخ
-هەموومان دەزانین گواردیولا ڕاهێنەرێکە حەزی لە دەست بەسەردا گرتنی تۆپە، وە زیاترین بیرۆکە و تاکتیکەکانی لە هێڵی ناوەڕاست دادەڕێژێت، لێرەوە پیپ هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ژمارەی یاریزانەکانی لە ناوەڕاستی یاریگادا زیاتر بێت تاکوو بتوانێت دەست بەسەر پرۆسەی دابەش کردنی تۆپدا بگرێت.
کاتێک پیپ لە بەرشەلۆنا ڕاهێنەر بوو بەراستی دەتوانم بڵیم کە کارێکی زۆر مەزن و خەیاڵی کرد لە هێلی ناوەڕاستدا بە بوونی سیانەی (بۆسکێتس-ئینێستا-چاڤی) بەتایبەتی خاڵێکی گرنگی ئەم سێ یاریزانە توانای هونەریان زۆر بەرزە و هەروەها جولەیان زۆر سوکە لە ناو یاریگا. خودی ئەم خاڵە یەکێکە لە کیشە گەورەکانی پیپ لەگەڵ بایرن.
چونکە ئەگەر تەماشای یانە باڤارێکە بکەین ئەوا دەبینین زۆربەی یاریزانەکانی خاوەن توانای جەستەی بەرز و هێزێکی گەورەن،واتا سیفەتی هێڵی ناوەراستی بایرن بریتیە لە هێزی جەستەیی، بەڵام هێزی جەستەیی دواین شتە کە گواردیولا بۆ دەگەڕێت لەگەڵ یانە باڤارێکە. بۆیە یەکێک لە ئەرکەکانی پیپ ئەوەیە کە هێڵی ناوەڕاستی بایرن لە هێڵیکی جەستەییەوە بگۆڕێت بۆ هێڵێکی هونەری و تەکنیکی.
یەکەم هەنگاوەکانی پیپ لە کاتی هێڕش بردندا لەم یارییە ئەوە بوو ، کە هەردوو دڵی بەرگری، لەسەر ئاستی پانی، یاریگاکە بکەنەوە، واتا بچنە باڵەکان.
ئەم کارە کردنەوەی یاریگا و ڕۆیشتنە باڵەکان هەریەک لە (دانتی و بواتینگ)بە جوانی ئەنجامیاندا. لە نێوان ئەم دوو یاریزانەدا (تۆنی کرۆس) وەکوو یاریزانی یاریی دروست کەری پشتەوە (deep lying playmake) یاریی دەکرد. کرۆس بە شێوەیەکی ستوونی ( vertical) لە نێو ئەو هێلەدا کاری دەکرد(بەڵام لە گێمی دووەمدا ئەم مارتینێز ئەم ڕۆڵەی گرتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی ئازدی بدات بە کرۆس تاکوو بەشداری هێڕش بردن بکات لە ناوچەی سەرەوەی بایرن میونخ). هاوکات (فلیپ لام) لە گێمی یەکەمدا وەکوو یاریزانی تەوەری ناوەڕاست دەستی کرد بە یاریی کردن،یاریی کردنی فلیپ لام لە هێڵی ناوەڕاستدا بۆ دوو هۆکار دەگەڕیتەوە
یەکەم: گواردیولا زۆر باش دەیزانی کە مۆرینهۆ-چێڵسی پشت بە هێڕشی هەڵگەڕاوە دەبەستێت، وە لەوە باشتریش دەیزانی کە یەکێکتر لە کێشەکانی بایرن لە ئێستادا ئەوەیە کە هێڵی ناوەڕاستی (بایرن میونخ) زۆر بە قورسی لە حاڵەتی هێڕش بردنەوە دەچێتە حاڵەتی بەرگری کردن. بەمەش هەموو کاتێک هێڵی بەرگری بایرن بە دانەپۆشراوەیی دەمێنێتەوە. بۆیە لێڕەوە هەستا بە پشت بەستن بە لام
چونکە خاسیەتێكی ئەم یاریزانە ئەوەیە لە جوڵەدا سووکە و توانای ئەوەیە هەیە زۆر بە ئاسانی (حاڵەت-بار)ی خۆی لە هێڕش بردنەوە بگۆڕێت بۆ بەرگری کردن،وە بە پێچەوانەشەوە.
دووەم: لەم یارییەدا بایرن لە هێلی ناوەڕاستدا یاریزانێکی نەبوو کە بتوانێت بە (پاس-ناردن)ی کورت هەردوو هێڵی ناوەڕاست و هێڕشبردن بەیەکەوە ببەستێت و لەهەمان کاتدا کارێکی گرنگ بکات کە پیپ زۆر چێژی لێدەبنێت کە ئەویش کاری سوڕانەوەی تۆپ و دابەش کردنی تۆپە لە ناوچە بچوک و ماوە کورەتەکاندا، هاوکات (فلیپ-لام) هەڵدەستێت بەم کارە، بۆیە لەم جێگەیدا بەکاریهێنا... بچینەوە سەر یارێیکە
لە میانەی بەڕێوە چوونی یارێکە، هەردوو باڵی بەرگری بایرن دەچونە سەرەوە بۆ ناوچەکانی هێڵی ناوەڕاست و هێڕش بردن(کە ئەسڵەن کۆمەڵێک یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بایرن لەم ناوچەدا ئامادەن.)
بەمەش چێڵسی هیچ هەڵبژاردنێکی نەبوو لە مەسەلەی دروست کردنی پاڵەپستۆ، چونکە ئەگەر پاڵەپستۆی بخستبایەتە سەر چەقی بایرن میونخ، ئەوا باڵەکانی بایرن دزەیان دەکردە ناو گۆڵەوە، وە ئەگەر گوشاریان بخستبایەتە سەر باڵەکان ئەوا بایرن لە چەقەوە دزەی دەکردە ناو گۆڵەوە.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت لە حاڵەتی بەرگری کردندا مۆرینهۆ هیچ چارسەرێکی نەما بوو تەنها پشت بەستن بە سیستەمی (Park the Bus) نەبێت/ واتا بەرگری کردن لە ناوچەی خۆی و پابەند بوونی هەموو یاریزانێک بە جێگای تایبەتی خۆیەوە و هەوڵدان بۆ دەرنەچوونی لە ناوچەی بەرگری.
هاوکات لە کاتی هێڕشبردن. هەر چوار یاریزانەکەی سەرەوەی بایرن (مرونەت- flexible)ێکی وەهیان هەبوو کە یارمەتیانی دەدات زۆر بە ئاسانی جێگۆڕکی بکەن لە ناو خۆیاندا،بۆیە لەسەرەتاوە بینیمان کە مانزۆکێچ زۆر دەجوڵایەوە بۆ باڵی چەپ بەمەش هێڵی بەرگری ڕادەکێشا تاکو بۆشای بۆ مۆلەر بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕێبری زیاتر لە چەقی یاریگا یاریی دەکرد، هەموو جولەکانی لە بالەوە بۆ ناوەڕاستی یاریگا بوو، کە زۆر سوودی لە بۆشایەکانی نێوان (شۆرلە و ئیڤانۆڤێچ) دەبینی لە کاتی جوڵانەوەی، چونکە ماوەی نێوان شۆرلە و ئیڤانۆڤێچ هەمیشە زۆر زۆر بوو وە هەموو کات دەکرا دزەی تێدا بکرێت. کە ئەمەش هۆکاری خۆی هەبوو.
-چێڵسی لەکاتی گوشار دروست کردن و هێڕشێ پێچەوانە
-سەرەتا با باسی دوو شت بکە. یەکەم هۆکاری یاریی کردنی (داڤید لویز) چی بوو؟؟
هۆکاری یاریی کردنی داڤید لویز لە جێگای تێڕێ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مۆرینهۆ زۆر بە باشی ئاگاداری ئەو گوشارە ترسناکە بوو کە یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاستی یانە باڤارێکە و و ماندزۆکێچ دەیکەین(بەتایبەتی ماندزۆکێج خاڵی بەهێزی ئەم هێڕشبەرە توانای گواشار دروست کردنێتی لەسەر هەموو هێڵێكێ بەرگری) بۆیە یاریی کردن بە تێڕێ کە یاریزانێکی خاوە و جولەی قورسە ،کارێکی هەرە مەتریسدار بوو، لەبەرامبەردا لویز خێراترە و جوڵەی سووکە.
لە ئەم خاڵەیش گرنگتر ئەوەیە کە بەهۆی ئەو پاڵپەستۆی کە تیپی بەرامبەر دەیکاتە سەر هێلی بەرگری ئەوا پێویست دەکات کە لە دڵی بەرگریدا یاریزانێک ئامادەبێت کە توانای ئەوەی هەبێت (پاس-ناردن)ی درێژ بدات و بتوانێت لە پشتەوەی هێلی بەرگری تۆپەکان لە یەک کاتدا ڕزگار بکات و بەجوانیش دابەشی بکات، بێگومان ئەم خاڵەیش تێڕێ تێێدا باش نیە.
دووەم: یاریی کردنی شۆرڵە بۆچی بوو. بێگومان ئەگەر تەماشای هێڵی ناوەڕاستی چێڵسی بەکەین، ئەوا دەبینین کە هەریەک لە (هازارد-ئۆسکار-ماتا) جۆرە یاریزانێکن کە حەز دەکەن لە باڵەوە بجوڵینەوە بۆ چەقی یاریگا (هەرچەندە ئۆسکار یاریزانیکە کە دەتوانێت لە چەند جێگا و شوینی جیاواز یاریی بکات بێ هیچ کیشەیەک) وە لەبەر ئەوەی مۆرینهۆ پشتی بە هێڕشێ هەڵگەڕاوە دەبەست ئەوا پێویستی بەیاریزانێک هەبوو بتوانێت لە سەر (هێڵ) یاریی بکات و نەجوڵیتەوە بۆ ناوەڕاست وە لەبەر ئەمە شۆرەلەی هەڵبژاردە، وە وەکوو بینیمان شۆرلە توانای یەکەم گۆڵی بلوز دروست بکات.
مۆرینهۆ دوو شێوەی پاڵپەستۆی بەکارهێنا بۆ ئەوە یاریزانەکانی بایرن بوەستێنێت.
یەکەم هەنگاو ئەوە بوو کاتێک تۆپ لە پێ بایرن بوو لە ناوچەکانی هێلی بەرگری خودی بایرن، ئەوا بە چوار یاریزانەکەی سەرەوە گوشاری دەخستە سەر یاریزانەکانی بایرن تاوکوو ڕێگەیان نەدات یاریی دروست بکەن و هەورەها هەوڵدانیک بوو بۆ ئەوەی تۆپەکەیان لێوەربگرێت.
دووەم هەنگاو لە حاڵەتێکدا ئەگەر بایرن توانی تۆپەکە لە ناوچەی بەرگری خۆیەوە بگوازیتەوە بۆ ناوچەی هێڵی ناوەراست و بەرگری کردن ئەوا هەموو یاریزانەکان دەگەڕانەوە ناوچەی بەرگری چێلسی و لە پێشەوەی ناوچەی سزا دەستیان دەکرد بەرگری کردن و دروست کردنی گوشار.
ئەما لە کاتی هێڕشبردن،یەکێک لە مەرجەکانی پلانی مۆرینهۆ ئەوە بوو کە لە لە باڵەکانەوە هێڕش بباتە، چونکە کێشەیەکی دیکەی (بایرن-پیپ) ئەوەیە کە بە ئەستەم دەتوانێت ناوچەی باڵەکانی بەرگری دابپۆشێت، لە کاتێکدا هەریەک لە (ئەلەبا یان ڕافینیا) سەردەکەوتن بۆ هێڕش بردن. بۆیە هەر یانەیەک بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵە بکات لەگەڵ بۆشای نێو باڵەکانی بەرگری بایرن، ئەوا زۆر بە ئەسانی دەتوانێت دزە بکاتە هێلی بەرگری و گۆڵ بکات.
چونکە تۆنی کرۆس هەرگیز ئەو توانا بەرگریانەی نیە کە بتوانێت لەیەک کاتدا یاریی دروست بکات و ناوچەی باڵەکانیش دابپۆشێت، لێرەوە مۆرینهۆ بڕیاریدا کە لە باڵی ڕاستەوە (جێگای ئەلەبا) هێڕش ببات و ئەو باڵە بکاتە کلیلێکی یاریی دروست کردن بۆ خۆی. چونکە ئەلەبا سیفەتێکی هەیە کە زۆر حەز دەکات سەربەکەوێت بۆ هێلی هێڕش بردن و بۆشای لە پشتەوەی خۆی بەجێدەهێڵیت. هەر ئەمەش ڕویدا کاتێک شۆرلە زۆر بەخوانی سوودی لە بۆشاییە وەرگرت و گۆڵی یەکەمی دروست کرد لەهەمان کاتدا چوار هەڵی گۆڵ کردنی دروست کرد.
گۆڕانکاری بنەڕەتی دوای دەرچونی ڕامیڕێز بە کارتی سوور
-دوای دەرچوونی ڕامێڕز ، لەسەر چێڵسی پێویستی دەکرد کە ناوچە بەرگرێکانی خۆی دابخات و بە جوانی پارێزگاری لە خۆی بکات. لە بەرامبەردا پیپ هەستا گۆڕانکاری (مۆلەر-گۆتزە) بۆ ئەوەی هێڵی بەرگری چێڵسی دابکێشێت و بیکاتەوە. و دوای ئەوەش دوو هۆکار لە پشت هێنانە ناوەوەی شاکیری بوو :
یەکەم: پاڵپەستۆ بخاتە سەر (شۆرلە) تاکوو ناچاری بکات زیاتر یارمەتی هێڵی بەرگری بدات و بە ئازادی هێڕش نەبات.
دووەم: (شێردان شاکیری) لەو یاریزانانەی کە زیاتر لەسەر هێل یاری دەکات واتا ناجوڵێتەوە بۆ چەقی یاریگا، لێرەشەوە شاکیری ئازادیەکی زیاتری دەدا بە ڕێبری تاکوو بە دڵی خۆی بجوڵیتەوە بۆ ناوچەقی هێلی سزای بلوز. بەم شێوەیە کێشەو گرفتێکی زۆر بۆ هێڵئ بەرگری چێڵسی دروست بە جۆڕیک کە نەیدەزانی لە کۆیەوە گوشار دروست بکات و بیکات بەسەر چی خاڵێکی دیاری کراوە بایرن. لیرەوە یانەی جێڵسی و مۆرینهۆ بڕیاریاندا کە زیاتر لە چەقی ناوچەی سزا ڕابوەستن و بەرگری بکەن، هاوکات بایرن لە شێوەی خۆی گۆڕی و بە جۆرێکی دیکە هێڕش دەبرد،بایرن بە هەموو شێوەیەک هەستا بە جوڵانەوە بۆ ناوچەی چەقی بەرگری جێڵسی بەمەش ژمارەی یاریزانەکانی بایرن بەقەد ژمارەی گۆڵە لەدەست دراوەکانی بوو لە ناوجەرگەی ناوچەی سزا، وە لەو کاتانەدا چێک توانای چەندین هەڵی گۆڵ کردن ڕزگار بکات، بەڵام هەموو ئەم کارانەی بلوز هیچ سودێکی نەبوو و لە کۆتایدا گۆڵی یەکسان بوون هات و بایرن بە لێدانی سزا توانی یارێیکە بباتەوە.
———
Back