شیکاری تاکتیکی: قسەوباسێک سەبارەت پلانی 4-4-2

15/08/2013 16:57


نوسینی/بڵند فاتیح

-سەرەتا دەمەوێت بڵێم کە دوو جۆر پلانی (٤-٤-٢) هەیە ، یەکێکان کلاسیکیە, دووەمیان سەردەمیانەیە کە ئێستا باسی دەکەم.

-پلانی (٤-٤-٢) پلانێکی بەناوبانگ و فرە بەکارهێنان بوو لەسەردەمێک لەسەردەمەکانی تۆپی پێ، بەتایبەتی لە ساڵانی نەوەدەکان و لە جامی جیهانی (١٩٩٤) بەدواوە وەکوو مۆدەی لێهاتبوو تاکوو ساڵەکانی (٢٠٠٥) هەر بەردەوام بوو.

*پلانی (٤-٤-٢)سەردەمیانە چییە و چۆنە
-ئەم پلانە لە بنەڕەتدا یاریگا لەسەر درێژی دابەش دەکات بۆ سێ ناوچەی سەرەکی ١-لای ڕاستی یاریگا ٢-ناوەڕاستی یاریگا ٣-لای چەپی یاریگا.
وە لە سەر پانیش یاریگا دابەش دەکات بۆ سێ بەشی سەرەکی ١-ناوچەی بەرگری ٢-ناوچەی هێلی ناوەڕاست ٣-ناوچەی هێڕشبردن.
وە کاتێک هەردوو ناچەکە(پانی و درێژی) پێکەوە کۆبکەیتەوە ئەوا (٩) چوارگۆشەت پێدەدات، بەو (٩) چوارگۆشەیش دەڵێن ناوچەی یاریی کردن.

ئێستا با باسی هەریەک لە هێلی بەرگری و ناوەڕاست و هێڕشبردن بکەین لە پلانی (٤-٤-٢)ی سەردەمیانە

*هێڵی بەرگری: هێڵی بەرگری دابەش دەبێت بۆ دوو بەش
١-دڵی بەرگری (Centrals).....٢-باڵی بەرگری(Laterals)

١-دڵی بەرگری و ئەرکەکانیان: ئەرکی ئەم دوو یاریزانەی کە لە دڵی بەرگریدا بە پێ پلانی ڕاهێنەرەکە دەگۆڕیت ، بۆ نمونە ئەگەر ڕاهێنەرەکە بە سیستەمی (Flat ) یاریی کرد، ئەوا هەردوو یاریزانە لە تەنیشت یەکتر لەسەر یەک هێل یاریی دەکەن. بەڵام ئەگەر ڕاهێنەرەکە بە سیستەمی (Sweeper ) یاریی کرد، ئەوا یەکێکنا دەچیتە پێشەوە و چاودێری هێڕشبەری تیپی بەرامبەر دەکات، وە دووەم یاریزانیش دەگەرێتە دواوە و ئەو بۆشاییانە دادەپۆشێت کە یاریزانەکەی هاوڕیی بەجێیدەهێڵیت.
هەروەها ئەم دوو یاریزانە لە پلانەی نوێکەدا ئەرکی هێڕشبردنیشیان بۆ زیاد کراوە، بە هۆی ئەوەی کە هێڵێ ناوەڕآست ئەرکی زیاتری لەسەر، بۆیە دەبێت یاریزانانی دڵی بەرگری بەشداری پرۆسەی بونیاتنانی هێرش بکەن.

٢-باڵی بەرگری و ئەرکەکانیان: ئەرکی بەرگری کردنیان بریتیە لە پاراستنی ناوچەکانی خۆیان وەکوو ئاشکرایە، بەلام باڵی بەرگری لەم پلانەدا ئەرکی هێڕشبردن و بوون بە کلیلێکی یاریی کردن زیاتر لەسەرە. بۆیە ئەم دوو باڵە هەموو کات یان خود زۆربەی کاتەکان بەشداری هێڕشبردن بکەن، واتا لە ناوچەی باڵەکاندا بە کامڵی یاریی بکەن لێرەشەوە ناوی (fullback) فوڵباک نراوە لە یاریزانەکانی باڵی بەرگری چونکە بە کامڵی یاریی دەکەن لەو ناوچەدا.
____________________________
*هێڵێ ناوەڕاست:هێلی ناوەڕاستیش دابەش دەبێت بۆ دوو بەش. ١-یاریزانی چەقی ناوەڕاست...٢-یاریزانی باڵەکان.

١-یاریزانی چەقی ناوەڕاست:مەبەست لەو دوو یاریزانەیە کە لە ناوچەی ناوەڕاستی بازنەی یاریگا ڕادەوەستن و وەکوو تەوەری هێلی ناوەڕاست یاریی دەکەن.. بە زۆری لە ناوچەی تەوەری ناوەڕاست و لە پلانی (٤-٤-٢) دا دوو جۆر یاریزان ئامادە بوون، یاخود دوو یاریزان ئامادە بوون کە دوو سیفەت جیاوازیان هەبووە، وە هەردووکیشیان ئەرکی و فەرمانی ئەویتری تەواو دەکرد، واتا تەواوکاری یەکتر بوون
ئەو دوو یاریزانە.
یەکێکان ئەرکی دروست کردنی یاری و ئامادە کردنی پرۆسەی هێڕشبردنی لەسەر بوو پێیان دەوت (یاریزانی یاریی دروستکەر) کە هەموو یاریی تیپەکە لەسەری ڕادەوەستا و بە ئەندازیاری یاریگا دادەنرا وەکوو ( ‫#‏زێدان‬ و ‫#‏ڕێکێلمی‬ و ‫#‏کاکا‬ و ‫#‏ڕیکۆستا‬...هتد).
ئەویتریان، ئەرکی بریتی بوو لە بەرگری کردن و تێکدانی هێڕشی تیپی بەرامبەر و دزینی تۆپ لە یاریزانەکانی تیپی بەرامبەر. واتا ئەرکەکانی بەتەواوتی جیاواز بوو لە ئەرکی یاریزانی یەکەم،بەلام تەواو کاری بوو، چونکە ئەم ئەرکی بەرگری کردنی لەسەر ئەو یاریزانەکە کەم دەکردوە، ئەو یاریزانەکەش ئەرکی هێڕشىردنیکەم دەکردەوە لەسەر ئەو یاریزانەکە نمونەش بۆ جۆرە ( ‫#‏ماکالێلێ‬ و ‫#‏گاتوزۆ‬ و ‫#‏رۆبی_کین‬ و ‫#‏ئیدگار_داڤیدز‬ )

٢-یاریزانی باڵەکان: ئەرکی بەرگری کردنی ئەم یاریزانانە ئەوە بوو کە، ناوچەی بۆشایی نێوان باڵەکانی بەرگری و دڵی بەرگری دابپۆشن وە هەروەها یارمەتی یاریزانانی چەقی ناوەڕاست بدەن لە کاتی کەوتنە حاڵەتی بەرگریەوە.

ئەما ئەرکی هێڕشبردنیان بەم شیوەیە بوو: جاران لە پلانی (٤-٤-٢)ی کلاسیکی یاریزانانی باڵی ناوەڕاست تەنها ئەرکیان ئەوە بوو کە بچنە باڵەکان و نزیک ناوچەی کۆرناڵ و لەوێیوە تۆپەکە بەرز بکەنەوە بۆ ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر، بەلام لە شێوازە سەردەمیانەکە جوڵەی ئەم یاریزانانە گۆڕا بۆ جوڵەی (overlaps) . ئۆڤەرلاپ بەمانای ئەوە دێت کە یاریزانی باڵی ناوەڕاست جوڵەی بە شێوەیەکی پێچەوانە و بۆ ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر دەبێت بۆ ئەوەی :یەکەم، ژامارەی یاریزانەکانی لە ناو هێلی بەرگری تیپی بەرامبەر زیاد بکات.
دووەم، بۆ ئەوەی بۆشایی بکاتەوە بۆ یاریزانی بەرگری کاتێک سەردەکەوێت بۆ ناوچەی هێڕشبردن. وە نمونەی ئەمانەش وەکوو ( ‫#‏فیگۆ‬ و ‫#‏بێکهام‬ و ‫#‏پێڕێس‬ و ‫#‏دینێڵسن‬ ..هتد) بەڵام لای من فیگۆ لە هەموویان باشتر لەو یاریزانانەی سەردەمی خۆی ئەم ئەرکەی بجێدەهێنا.
------------------------------

*هێڵێ هێڕشبردن
-دوو یاریزان لەم هێڵە یاریی دەکات،یەکێکان وەکوو هێڕشبەری سەرەکی دەمێنێتەوە، دووەمیان وەکوو هێڕشبەری یارمەتیدەر.
هێڕشىەری سەرەکی هەر وەکوو دیارە کە کاری وەستانە لە ناوچەی سزا و وەرگرتنی تۆپ و گۆڵکردنە،
بەلام هێڕشبەری یاریدەدەر یاخود هێڕشبەری دووەم، کاری ئەوەیە کە یارمەتی هێڵێ ناوەڕاست بدات و بەشداری دروست کردنی هێڕش بکات، هەروەها ئەرکی شپرزە کردن و تێکدانی هێلی بەرگریە. سەرەڕای ئەوەی کە لە حاڵەتی بەرگری کردندا دەبێت یەکەم کەس بێت کە دەست دەکات بە پاڵپەستۆ.

تێبینی: وێنەی دووەم پلانی ٤-٤-٢ی ئەڵماسە

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back