شیکاری تاکتیکی: قسەوباسێک سەبارەت پلانی 4-2-3-1

15/08/2013 19:16


-پلانی (٤-٢-٣-١) یەکێکە لە پلانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ لە ئەم سەردەمەدا، وە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە هەموو جیهاندا بە گشتی و لە ‫#‏ئەوروپا‬ بە تایبەتی. دەتوانین بڵێن ئەو پلانەیە کە شۆڕش هەڵگیرساند لە سەردەمی نوێی تۆپی پێدا، وە یاریزانی تۆپی پێ زیاتر تێکەڵ بە یارێکە کرد و هەموو یاریزانێکی کرد بە پسپۆڕی جێگایەکی تایبەت. ئێستا دێینە سەر باس کردنی مەرج و ئەرکەکانی نێو ئەم پلانە و هەروەها باسی خاڵە لاوازەکانی دەکەین.

*هێڵی بەرگری
١-دڵی بەرگری
-لەم پلانەدا هێڵی بەرگری لە (٤) یاریزان پێکدێت. دوو یاریزان لە دڵی بەرگری یاریی دەکەن، وە دوو یاریزانێش لە باڵەکان. سیفەتی یاریزانەکانی دڵی بەرگری تایبەتە و پێویستە مەرجی دیاریکراویان هەبیت.
ئەو دوو یاریزانە، کارەکانیان زۆر جیاواز نیە لە کاری دڵی بەرگری پلانی (٤-٤-٢)و(٤-٥-١). پێویستە هەردووکیان ئاستیان بەرز بێت لە ڕووی چاودێری کردنی یاریزانانی هێڕشبردن بە شێوەیەکی تاک بەرامبەر تاک، وە لەهەمان کاتدا توانای چاودێری کردنی ناوچەی سزایان هەبێت..
وە دەبێت یەکێک لەو دوو یاریزانە توانایەکەی زۆر باشی هەبێت لە ڕووبەڕوو بونەوە و لێكخشاندن و لێدانی یاریزانی هێڕشبەر. لەبەرامبەردا یاریزانەکی هاوڕێی دەبێت، خاوەن هێمنیەکی باش بێت و بتوانێت یاریگا بە باشێ ببینێت و (پاس-ناردن)ی درێژ و کورتی بە ڕێکی ئەنجام بدات، هەروەها هەندێک جار بچێتە سەرەوە تاکوو یارمەتی پرۆسەی هێڕشبردن بدات، وە نمونەش بۆ ئەم جۆرە یاریزانانەی دڵی بەرگری ‫#‏سۆبۆتیچ‬ و ‫#‏هامێلس‬ ‫#‏پیۆل‬ و ‫#‏پیکێ‬ ‫#‏ڕامۆس‬ و ‫#‏پیپێ‬، یان ‫#‏ڤاران‬ )....

٢- یاریزانی باڵی بەرگری، لە ئنگلیزیدا پێیان دوەترێت (Full-backs) چونکە بەتەواوەتی دەجوڵێنەوە لەو باڵەدا هەموو پڕ دەکەنەوە،

لەناو پلانی (٤-٢-٣-١)دا ئەرکی باڵەکانی بەرگری زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هات، پێشتر باڵەکانی بەرگری زیاتر ئەرکی بەرگری کردنیان لەسەر بوو، هەموو جوڵانەوەکانیان تاکوو هێڵی ناوەڕاست بوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئەم پلانەدا پێویستی کرد لەسەر باڵەکانی بەرگری زیاتر بەشداری هێڕش بکەن. بەشێوەیەک هەندێک جار یەکێک لە باڵەکان دەبنە کلیلێکی هێڕشىردن بۆ ڕاهێنەرەکان، ئەرکی هەردوو باڵی بەرگری لەیەکتر جیاواز و دەىیت ىەچەند جۆرێکەوە.
A:هەندێک جار ڕاهێنەر هەردوو باڵەکە بەکار دەهێێنێت لە کاری هێڕشبردندا، بەلام کۆمەڵێک ئەرکی جیاوازیان دەداتێت. یەکێک لە باڵەکان بەشێوەیەک یاریی دەکات کە لە باڵی خۆیەوە بۆ ناوچەی سزا بجوڵیتەوە، واتا بۆ چەقی گۆڵی بەرامبەر بڕوات، وە لەبەرامبەردا باڵەکەیتر بەڕاستەوخۆی بۆ کۆڕناڵەکان هێڕش دەبات و بۆشای دەکاتەوە بۆ  هاوڕێکانی، نمونەی ئەم جۆرە( ‫#‏دانی_ئەلڤێش‬- ‫#‏ئیریک_ئەبیدال‬

B:دووەم جۆر ڕاهێنەر یەکیک لە باڵەکان جێگیر دەکات و پەیوەستی دەکات بە ئەرکی بەرگریەوە، لەبەرامبەردا بالەکەیتر هەموو ئەرکێکی هێڕشبردن پێدەبەستێت. ئەو باڵەی بەرگری دەکات یارمەتی هێڵی بەرگری و (دووانەی)هێلی ناوەڕاستدا دەدات لە داپۆشینی بۆشاییەکانی هێڵێ بەرگری. هاوکات باڵە هێڕشبەرەکە یارمەتی هێڕشبەران و (سیانەی)ناوەڕستی هێڕشىردن دەدات بۆ ئەوەیە هێڵی بەرگری بەرامبەر بشكێنن. نمونەش بۆ ئەمجۆرە ( ‫#‏مارسێلۆ‬- ئەلڤارۆ ‫#‏ئەربێلوا‬ ).
____________________________________
*هێڵی ناوەڕاست.ئەم هێلە لە ٥ یاریزان پێکدێت، دووانیان لە دواوەی هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکەن، کە پێیان دەوترێت تەوەری ناوەڕاست. وە سیانیان لە سەرەوەی هێلی ناوەڕاست یاریی دەکەن.
-(دووانە)ی تەوەری هێلی ناوەڕاست
تەوەری هێلی ناوەڕاست گرنگترین بەشە لە پلانەکانی ڕاهێنەر ، ڕاهێنەر هەموو سەرنج و تەرکیزی خۆی دەخاتە سەر ئەم جێگایە، وە بچوکترین کەم و کورتی لەم جێگایەدا دروست ببێت ئەوا یانەکە دەچیتە کۆنکان. بۆیە دەبیت زۆر بە هەستیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
حەتمەن تەوەرەکانی هێڵی ناوەڕاست جۆراوجۆرن و خاوەن سیفاتی تایبەتین کە پێشتر زۆر باسم کردوە لە پەیجەکەدا.
هەر جۆرە یاریزانێکی تەوەری ناوەڕاست بۆ پلانێک دەچیت، هەروەها هەر یاریزانێکی تەوەری ناوەڕاست جۆرێکی تایبەتی یاریزانی هاوڕێی دەوێت لەم تەوەرەدا، بەڵام بە گشتی هەموو ڕاهێنەرێک پێویستی بە جۆرێکی تایبەتی تەوەری ناوەڕاستە لە پلانەکانیدا، کە ئەویش یاریزانێکە بتوانێت لە دواوەی هێلی ناوەڕاست یاریی دروست بکات، وە بتوانێت هەموو یاریگا بە جوانی ببینێت و پاس و تۆپی گونجاو بدات بەیاریزانی گونجاو لە شوێنی گونجاودا، وە پێویستە ئەو یاریزانەی ئەم کارە دەکات هێمن و لەسەرخۆ بێت تەنانەت سارد و وشکیش بێت زۆر باشە ..، چونکە ئەرکی ئەم بریتیە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی تیپەکە، وە هەر هەلەیەک لە ئەم یاریزانە ڕووبدات ، ماڵی هەموو تیپەکە دەڕوخێت و ڕاهێنەر بە دەرکردندا دەدات.
وە لەبەر گرنگی و هەستیار جێگای ئەم یاریزانە پێویستە ڕاهێنەر هەمیشە یاریزانێکی دیکە لە تەنیشتیەوە دابنێت بۆ ئەوەی ئەرکەکانی بەرگری لەجیاتی ئەنجام بدات، وە ڕوماڵی هەموو هەموو بۆشایەکانی ئەم هێڵەبکات، وە لە هەموویشی گرنگتر، دەبێت هەمیشە وەکوو ڕزگار کەرێک ئامادە بێت بۆی، چونکە ئەم یاریزانە زۆر دەکەوێتە ژێڕ پاڵەپەستۆ تیپی بەرامبەرەوە. وە نمونەی دووانەی تەوەری ناوەڕاست دەتوانین ( ‫#‏چاڤی‬ ‫#‏ئەلۆنسۆ‬ - ‫#‏خدێرە‬)( #چاڤی ‫#‏هێڕناندێز‬ - ‫#‏بۆسکێتس‬ )( ‫#‏شاڤین‬ ‫#‏شتایگەر‬- ‫#‏مارتینێز‬ )( ‫#‏پیرلۆ‬ - ‫#‏ڤیدال‬) وەک نموونە بهێننەوە
.........................................
-سیانەی هێلی ناوەڕاست

ئەم سێ یاریزانە یەکیکیان لە ناوەڕاستی یاریگا یاریی دەکات وە دووانیان لە باڵەکان.
بەڕاستی پلانی (٤-٢-٣-١) گۆڕانکاریەکی گەوەری هێنان بەسەر باڵی هێڕشبردندا، چونکە پێشتر کاری باڵەکان تەنها ئەوە بوو بۆ ناوچەی کۆرناڵ بجوڵێنەوە و لەوێەوە تۆپ بەرز بکەنەوە بۆ ناوچەی سزا تاکو هێڕشبەرێکی کلاسیکی بەسەر یان بە قاچ بیکات بە گۆڵەوە، بەلام لەگەڵ هاتنی ئەم پلانە باڵەکانی هێڕشبردن ئەرک و ناونیشانیان گۆڕا، لە ئێستادا بە باڵی هێڕشبرند دەوترێت (جناح معکوس) واتا باڵی پێچەوانە، وە هەر وەک لە ناوەکەی دیارە، واتا بالەکان بۆ ناوچەی جەقی یاریگا دەجوڵێنەوە، دەچنە ناوچەی سزا، وە وەکوو یاریزانی یاریی دروست کەر یاخود وەک هێڕشبەری درۆزن یاریی دەکەن لەو ناوچەیە نمونەش بۆ ئەمە ( ‫#‏دیماریا‬ - ‫#‏رۆناڵدۆ‬-‫#‏ئەشلی‬ ‫#‏یۆنگ‬-‫#‏ئەلێکس‬ ‫#‏سانچێز‬-‫#‏ڕیبرێ‬-#ڕۆبن-#ڕیۆس)...
لە ئەنجامی ئەو جولەی کە باڵەکان دەیەکەن، ئەرک و ناونیشانی یاریزانی یاری دروستکەری هێڵی ناوەڕاستیش گۆڕا،ناوەکەی بوو بە یاریزانی (١٠،نیو) واتا نە یاریی دروست کەرێکی ئاشکرایە ، وە نە هێڕشىەرێکی ئاشکرایە. ئەمەش بۆ؟
بەهۆی جوڵانەوەی یاریزانەکانی باڵی هێڕشبرن بۆ ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر، یاریزانی یاری دروست کەری ناوەڕاست ناچار دەبیت ناوجەی خۆی چۆڵ بکات بۆ ئەوەی بۆشای بۆ یاریزانی باڵەکان بکاتەوە لە ناوەراستی یاریگا، بەمەش ناچار دەبێت بە پێچەوانەی ئەوان بۆ یەکێک لە بالەکان بجوڵیتەوە. تاکوو یاریزانێکی بەرگری تیپی بەرامبەر لەگەڵ خۆیدا ڕابکێشێت و وە هەروەها بۆشای بۆ بالەکان بکاتەوە. نمونەش بۆ ئەمە (#ماتا-#کازرۆلا-#ئینێستا-#ئۆزێل-#گۆتزە-#داڤید_سێلڤا-#کاگاوا)
--------------------------------------

*هێڵی هێڕشبردن.

یاریزانی هێڵی هێڕشبردن دیسان کار و ئەرک و ناونیشانی گۆرا ، ناوی بوو بە (٩ونیو)واتا نە هێڕشبەرێکی ئاشکرایە، وە نە یاری دروست کەرێکی ئاشکرایە،
ئەرکی ئەم یاریزانە ئەوەیە کە لە دەرەوەی ناوچەی سزا بجوڵێتەوە و بۆشای بۆ هاوڕێکانی بکاتەوە کە لە پشتەوە دێن. وە هەندێک جاریش لەبری ئەوەی گۆڵ بکات ئەرکی دروست کردنی هەلی گۆڵ کردنی لەسەر، جوڵەی ئەم هێڕشىەرە بۆ ئەوەی کە هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر تێکبدات وە بۆشای بکاتەوە وە هەلی گۆڵ کردن دروست بکات، زۆرترین جوڵەی ئەم هێڕشىەر بۆ باڵەکانە. نمونەش بۆ ئەم یاریزانە (#بینێزما-#هیگواین-#تۆماس #مۆلەر- #ڤیا-#ڤۆجینێچ)
----------------------------

تێبینی١:هەندێک کەس ڕنگە پرسیاری ئەوە بکەن بۆ باسی هەندێک یاریزانم نەکردوە لەم پلانەدا ، وەک (#مێسی #ئیبراهیمۆڤیچ #بالۆتێلی #ڤان_پێرسی #ڕۆنی #لیڤاندۆڤسکی، #داڤید #لویز، #فلیپ #لام...هتد)
هۆکارەکەی ئەوەی کە ئەو یاریزانانە هەندێک ڕۆلی تایبەت دەگێڕن کە جیاوازە لەم بابەتەی کە من باسم کردم، یان هەندێکیان پلانێ تایبەتیان بۆ دانراوە کە دیسان جیاوازە لە ئەرکەکانی ناو ئەم پلانە، یان چەند رۆڵیک دەگێڕن..
بۆیە بە باس کردنی ئەو یاریزانانە دەبووە هۆکار سەر لێشێواندن. وە لەبەر ئەوەی ئەم یاریزانانەی کە باسم کردوە لەم بابەتەدا ، بە تەواوەتی و پڕ پێستی خۆی ئەو ئەرکانە بجێ دەهێنن.

خـــاڵــە لاوازەکــانــی پــلانــی (٤-٢-٣-١)

-دەتوانین بڵێن ئەم پلانە ٢ خاڵی لاوازی هەیە، کە زۆر ئاشکرا و ڕوونە، ئەویش

١-خاڵی یەکەم ئەوەیە کە بۆشاییەکی زۆر لە نێوان هەردوو تەوەری ناوەڕاست و یاریزانی باڵی بەرگریدا هەیە. چونکە ئەگەر سەیری پلانەکە بکەین لە ناو یاریگا ئەوا دەبینین لە هێلی ناوەڕاستدا دوو یاریزان ئەرکی بەرگری کردن دەگرنە ئەستۆ (هەردوو یاریزانی تەوەری ناوەڕاست)، بۆیە شتێکی ئاساییە کە بۆشایی هەبێت، وە ئەم بۆشاییانەیش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ڕاهێنەر ئەرکی بەرگری زیاتر ببەخشێت بە یاریزانەکانی باڵی هێڕشىردن، مەبەست جێگای ‫#‏رۆناڵدۆ‬ و ‫#‏ڕیبیری‬ و ‫#‏رۆبن‬ ە.. بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ئەم پلانە بۆ ئەوە دروست بووە کە کۆنترۆڵی هێڵی ناوەڕاست بە جوانی بکات ، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانانەی هێڵی ناوەڕاستی هێڕشىردن وەکوو ڕۆناڵدۆ و ‫#‏ئۆزێل‬ و #رۆبن و ‫#‏هازارد‬ و ‫#‏ماتا‬ حەزیان بە کاری بەرگری کردن نیە، وە توانای بەرگری کردنیان کەمە، لێرەوە ناوچەی نێوان هەردوو باڵی بەرگری و تەوەری ناوەڕاست زیاتر ئاشکرا دەبێت بۆ تیپی بەرامبەر،. بۆیە هەندێک ڕاهێنەر بۆ چارسەر کردنی ئەم کێشەیە هەڵدەستێت بە دانانی یاریزانێک کە توانای بەرگری کردنی باشە لە باڵی هێڕشبردن ، بۆ ئەوەی یارمەتی یاریزانەکانی تەوەری ناوەڕاست بدات و ئەو بۆشاییانە ڕوماڵ بکات، وەکوو ‫#‏میلنەر‬ ‫#‏مان_ستی‬ و ‫#‏دیماریا‬ لە ‫#‏ریاڵ_مەدرید‬ بۆیە من زۆر کات باسی ئەوەم کردوە کە #دیماریا پارچەیەکی گرنگە لە مەدرید، چونکە یاریزانیکە ئەرکی بەرگری کردن و داپۆشینی ئەو ناوچەیە ئەنجام دەدات و هەروەها کاری هێڕشبردن و دروست رکدنی گۆڵێش دەکات.. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەم گۆڕانکارییەی کە هەندێک ڕاهێنەر دەیکات هەر ناتوانێت کێشەکان بە تەواوەتی چارەسەر بکات.

٢-وەکوو پێشتر باسمان کرد یاریزانی تەوەری هێڵی ناوەڕاست زۆر گرنگە و جێگایەکی هەستیارە. بۆیە جۆری تەوەرەکانی هێڵێ ناوەراست کاریگەری خۆیان هەیە لەسەر پلانەکە. بۆ نمونە ئەگەر دوو یاریزانی تەوەری ناوەڕاستت دابنێت کە لە ڕووی بەرگری کردنەوە بەهێزن ئەوە واتا تۆ هێڵی بەرگریت بەهێز کردن، بەلام لە هەمان کاتدا کاری دروست کردنی هێڕشبردن لە هێڵێ دواوە دەکوژیت و لەناوی دەبەیت.چونکە دوو یاریزانی تەوەری ناوەڕاست کە سیفەتی بەرگری کردنیان زیاتر بێت ئەوا ناتوانن پرۆسەی دروست کردنی هێرش بەجوانی ئەنجام بدەن. بەمەش ناچار یاریزانی یاری دروستکەری هێلی ناوەڕاست لە سەرەوە (مەبەستم جێگای #ئۆزێل و ‫#‏داڤید_سێلڤا‬ و ‫#‏کازۆرلا‬ و #ماتا یە، ناچار ئەو یاریزانانە دەگرێنە دواوە بۆ دروست کردنی هێڕش بەمەش هێزی هێڕشبردنت لە سەرەوە کەم دەبێتەوە بەڵکو لەناودەچیت.
وە ئەگەر یەکێک لە یاریزانەکانی تەوەری ناوەڕاست سیفەتی بەرگری زیاتر بێت و ئەویتریان سیفەتی هێڕش بردن، ئەوە لە کاتێکدا تیپی بەرامبەر کە پاڵپەستۆی بەرز دەخەنە سەر تەوەرەکان ، ئەوکاتە ئەو یاریزانەی کە توانای بەرگری زیاترە نازانێت چۆن تۆپەکە ڕزگار بکات و هەمیشە تۆپی لێوەردەگیرێت، بۆیە هەر وەکوو دەبینن مەسەلەی تەوەری ناوەڕاست کاریگەری گەوەری هەیە لەسەر پلانەکە، بۆیە دەبێت هەردوو تەوەرەکە توانای بەرگری و هێڕشبردنیان وەکوو یەک باش بێت. بۆیە بینیمان پار ساڵ ‫#‏بایرن_میونخ‬ و ‫#‏دۆرتمۆند‬ باشترین دوو تەوەری ناوەڕاستیان هەبوو کە لە ڕووی توانای هێڕشىربردن و بەرگریەوە هەمان ئاستیان پێشكەش دەکرد بۆیە توانیان بگەن بە یاریی کۆتای ‫#‏چامپیۆنزلیگ‬

بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک ئێرە بکە
لەم ڤیدیۆ دەبینی، کاتێک میسی دەگەڕێتە دواوە هەردوو تەوەری ناوەڕاست ڕادەکێشێت لەگەڵ خۆیدا، وە لە پێش هەموو شتێکیش دڵی بەرگری جێگای باڵی بەرگری پڕ دەکاتەوە بەمەش کێشە بۆشای لە ناوەڕاستی هێڵەکە زیاتر و گەورەتر دەبێت، لە ماوەیەدا، ئینێستا بە دڵی خۆی دزە دەکاتە ناو هڵی بەرگری تیپی ڕیال مەدریدەوە...

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back