شیکاری تاکتیکی:زستانی ئەنچێلۆتی لە مەدرید 2013/2014

21/12/2013 18:21

نوسینی/بڵند فاتیح

- وەکوو هەموو جارێک کاتێک ڕاهێنەرێکی نوێ دێتە یانەی ریاڵ مەدریدەوە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵیک پێشبینی و قسە و باس دەهێنتە ناو ژوورەکانی یانە شاهانەکەوە. بۆیە میدیاکانی ئسپانیا و جیهان دەست دەکەن بەگەریمانە کردن و دانانی ئەگەری جواروجۆر لەسەر چۆنیتی کاری ڕاهێنەرە نوێکە.

ڕاهێنەری ئیتاڵی خاوەن ناو و نازناو و ناوبانگ "کارلۆ ئەنچیلۆتی" بەدەر نەبوو لەم قسەوقسەڵۆکانە، هەر لە هەڵبژاردنی گۆڵپارێزی سەرەکی لە نیوان "کاسیاس و دیگۆ لۆپێزەوە" تا دەگاتە دەرچوونی کاکا و رۆڵی ئیسکۆ و دۆخی ئۆزێل و شیوازی گونجاندنی نیوان بیل و رۆناڵدۆ، لە کۆتایشدا گریمانەی ئەو پلانەی کە کارلۆ پەیڕەوەی دەکات.

 سەرەتا پێشبینێکان بۆ ئەوە دەچوون کە ریاڵ مەدرید لە ژێر دەستی کارلیتۆ بە پلانی (٤-٣-٢-١) یان پلانی درەخت  یاخود وەکوو لە ئیتاڵیا ناسراوە بە ڕامبۆ یاریی بکات، بەڵام ئەم گریمانە هەر لەسەرەتای خۆ ئامادەکردنی یانەکە بۆ وەرزی نوێ وەکوو بڵقی سەر ئاوی لێهات و ئەسەری نەمان، چونکە هەر لەسەرەتاوە کارلۆ هەستی کرد ئەم پلانی توانای ئەوەی نیە بە تەواوەتی کۆنترۆڵی خاسیەت و سیفاتی یاریزانەکانی مەدرید بکات. ئەمەش دەکرێت بڵین بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بوو

 

١-یەکێک لە کێشە سەرەکی و دیارەکانی پلانی (٤-٣-٢-١) ئەوەیە لە سەرەوەی یاریگا(واتا هێڕشبردن) ناوچەی یاریی کردن و پرۆسەی سواڕنەوەی یاری وجوڵەی یاریزانەکان بەر تەسک دەکاتەوە، واتا بوارێکی کامڵ و وەها گەورە ناداتە یاریزانەکان کە بە دڵی خۆیان بجوڵینەوە و مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی هێڕشبردن بکەن. بۆیە هەر ئەم هۆکارە کاریگەری ڕاستەخۆی لەسەر هۆکاری دووەم هەبوو.

٢-هۆکاری دووەمی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە سیفەتی یاریزانەکانی مەدرید (مۆدرێج،رۆناڵدۆ،بێل.دیماریا،بنزێما) بە شیوەیەکە هەمیشە حەز بە بوونی بۆشایی و ماوەی فراوان دەکەن تاکوو تێدا بجوڵنەوە و خۆیان لە چاودیری هێلی بەرگری تیپی بەرامبەر دەربکەن، بۆیە بەو پێیە کە ئەم پلانە کێشەی بەرتەسکی بۆشایی هەیە لە سەرەوەی یاریگا وادەکات یاریزانەکانی مەدرید نەتوانن بە ڕاحەت و ئارەزووی خۆیان بجوڵینەوە و یەکتر ببڕن

*مەبەستم لەیەکتر بڕین بۆ نمونە بنزێما دەجوڵیتەوە بۆ باڵی هێڕشبردن و ڕۆناڵدۆ دەچیتە قوڵای ناوچەی سزا،یاخود بێل بە شیوەیەکی درێژی دەجوڵیتەوە و خدیرە دەچیتە قوڵای یاریگا

٣-بنەچینەی پلان و بیرۆکەکانی کارلۆ لەگەڵ مەدرید ئەوەیە کە یانەکە زیاتر دەست بگرێت بەسەر تۆپدا و کۆنترۆڵی پۆزێشن بکات، بەڵام کێشەکە ئەوەی ڕامبۆ(درەخت) بوار نادات بەوەی کە یانەکان  بە جوانی کۆنترۆڵی تۆپ بکەن چونکە لە بنەڕەتدا هۆکاری دروست بوونی ئەم پلانە بۆ ئەو تیپانەیە کە کێشەیەکی تاکتیکیان هەیە ناو دەبرێت بە  (LIMITATION_تقید) واتا کەرەسەتی تەواویان نیە بۆ کاری هێرشبردن،تووشی کۆت و بەند دەبن. بۆیە ئەم پلانە یارمەتیدەرە بۆ ئەو تیپانە تاکوو کاری هێڕشبردن بکەن بە کەمترین کەرەستە، هاوکات زۆر بە زوویش پرۆسەی هێرشبردنەکانیان تەواو دەبیت و ناتوانن کۆنترۆڵی تۆپ بکەن.  لێرەوە بۆمان دەردەکەویت ئەم پلانەی نە لەگەڵ بیرۆکەکانی دۆن کارلۆ دەگونجێت نە لەگەڵ خاسیەتی یاریزانەکانی مەدرید دەگونجیت.

هەموو ئەم هۆکارانە وایان کرد کە کارلۆ ئەنچێلۆتی هەستی بکات  کە پشت بەستن بەم پلانە کارێکی نابەجێیە. بۆیە هەستا بە پشت بەستن بە پلانێکی جیاواز و هاوکات گونجاوتر چی بۆ خاسیەتی یاریزانەکانی چی بۆ بیرۆکەکانی خۆی وە لە هەموویشی گرنگتر ئەم پلانە وای دەکرد کە کارلۆ بە تەواوەتی ڕیشەی  ریال_مۆرینهۆ هەڵنەکەنێت، چونکە مەدرید لەسەردەمی مۆرینهۆ یانەیەک بوو کە پشتی بە یاریی راستەخۆ و تۆپی درێژ و بەرپەچ دانەوە دەبەست. بۆیە کارلۆ نەویست هەموو ئەم خاسیەتانە لە مەدرید بسێنێتەوە لێرەوە پشتی بە پلانی (٤-٤-٢ ) بەست کە لە ناو یاریگا و لە واقعدا دەبوو بە (٤-٢-٢-٢)  ئەم پلانە چەند خاسیەتێکی دا بە مەدرید

١-مەدرید زۆر بە جوانی دابەش دەبوو بەسەر یاریگادا.

٢-جێگای مۆدرێچی دەکردەوە و ڕێگای دەدا پێی کە دەرچوونەکانی خۆی بکات

٣-لە هەمویشی گرنگتر ئەم پلانە شێوازی (چوارگۆشەی) دەدا بە مەدرید لە ناو یاریگا، بوونی چوارگۆشەیش لە شیوازی یاریی کردنی هەر یانەیەکدا مانای ئەوە دەگەیەةیت کە یانەکە پشت بە یاریی راستەخۆ دەبەستێت.

لێرەوە دەتوانین هەست بکەین بەوەی کە کارلۆ بە جوانی ویستەکانی خۆی بەجێهینا لە رووی کۆنترۆڵی کردنی تۆپ و هاوکات توانیشی سیفەتی سەرەکەی ریال_مۆرینهۆ بهێڵیتەوە کە یاریی راستەخۆیە.

 

#دەرکەوتەکانی ریاڵ_ئەنچیلۆتی

-لەسەرتای وەرزەکەوە و بەتایبەتی لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ، ئەنجام و ئاستی مەدرید وای کرد کە زۆربەی خەڵکی گەشبین ببن بە داهاتووی یانەکە و باوەڕیان بەوە کرد کە سەرەدەمی نوێ سەردەمێکی ڕۆشن و ئاوات هەڵگرە. وە هەر بە ڕاستیش مەسەلەکە وابوو، وە من پێم وایە باشتریش دەبێت بەڵام دەبێت هاندەران چاوەڕوانن ببن و پەلە نەکەن وە لەمەیش گرنگتر ئەوەیە کە میدیا ئسپانیا ڕیگە و بواری تەواو بە ڕاهێنەرەکە بدەن کە کاری خۆی بە تەواوەتی بکات ئەگینا هاتنی کارلۆ وەکوو هانتی هەموو ڕاهێنەرەکانی دیکە دەبێت و بە هەمان ڕیگای پێشووکانی خۆی دەڕوات.

مەدرید لەگەڵ ئەنشلۆتی زۆر شتی جیاواز پەیدا کرد و سیفەتی قوڵتر و گەورەتری لەخۆی گرت لەسەرەتاەوە، بۆ نمونە ئەگەر باسی (set_up play,، یاخود چۆنێتی بنیات نانی پرۆسەی یاریی کردن ) بکەین ئەوا بە شیوەیەکی تەواو جیاوازە لەگەڵ ڕاهێنەری پێشوودا.

 یەکیک لە خاڵە هەرە جیاوازەکان ئەوەیە کە مەدرید لەگەڵ ئەنشڵۆتی هیڕشەکانی لە ناوچەی قوڵای یاریگاوە دەست پیدەکات و لە باڵەکان کۆتایی پێدێت،ئەمەش بە تەواوەتی پێچەوانەی مەدرید_مۆرینهۆیە.

هەروەها جاران ئەگەر بیرتان بێت قسەیەک یان بیرۆکەیەک هەبوو زۆربەی ڕاهێنەرەکان بەکاریان دەهێنا کاتێک بەرامبەر ڕیاڵ یاریان دەکرد ، وە بە زەقی بینیمان کاتێک مەدرید کەوتە پێش (مانچستەریۆنایتد و بروسیا دۆرتمۆند) لە وەرزی پارساڵ،  ئەو قسەی کە فێرگسۆن و کلۆپیش کردیان پێش یارێکە و دوای یارێکە.

{ چاڤی ئەلۆنسۆ چاودیری بکە بە توندی، پرۆسەی هێرشبردنی ڕیاڵ کۆتایی پیدێت و لە کار دەکەویت}

ئەم بیرۆکەی چیدی بوونی نەماوە لە ئێستای ڕیاڵ مەدرید  و هەرگیز کاریگەر نیە، جونکە ئەگەر تەماشای وێنەکەی خوارەوە بکەیت دەبینیت ئەو یاریزانەی کە تۆپی لە پێیە  ٥ هەڵبژاردنی لەبەردەستە بۆ ناردنی تۆپە. ٣یانیان گرێنتی و سەلامەتە دوانیشیان دەکرێت پێیان بدرێت بەڵام ڕیسکی تێیدایە(ئەگەر ئەو یاریزانەی یوڤانتوس حسێب بکەین کە لە وێنەکە دەرنەچووە لە پشتی مۆدرێچەوە)

لێرەدا بۆمان دەردەکەویت لەگەڵ ئەنشڵۆتی ڕیاڵ زۆر بە ئاسانی و ئارامتر دەتواةیت تۆپ لە ناوچەکانی بەرگیریەوە بگوازێتەوە بۆ ناوجەکانی هێڕشبردن.

 

جگە لە دەست بەسەردا گرتنی تۆپ، کارلۆ ئەنشلۆتی هەوڵیداوە کۆنترۆڵی بۆشایش بکات، لە ڕیگای بوونی چەندین یاریزانی بە توانای لە ناوەڕاستی یاریگا کە دوو سیففەتی هاوبەش بە شیوەیەکی جیاجیا کۆیان دەکاتەوە. بۆ نمونە هەریەک لە خدێرە و مۆدرێج توانای ئەوەیان هەیە سەربکەون بۆ سەرەوە و دەرچوون ئەنجام بدەن، هاوکات هەریەکە لە مۆدرێج و ئیسکۆ و ئایارا و ئەلۆنسۆ توانای ئەوەیان هەیە کە یاری دروست بکەن و تۆپ دابەش بکەن، هاوکات ئەگەر کاسیمێرۆیش ئەژمار بکەین ئەوا دەبینین کاسیمێرۆ هەر وەکوو مۆدرێج دەتوانێت یاریی دروست بکات هاوکات توانای دەرچوون و سەرکەوتنی هەیە چونکە لە بنەڕەتدا کاسیمێرۆ یاریزانی تەوەری ناوەڕاستی ((box to box، لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کارلۆ زیاتر لە چەند کلیلێکی هەیە کەوا دەکات تیپی بەرامبەر نەتوانێت بە ئاسانی کۆنترۆڵیان بکات، چونکە هەمیشە یەکێک لە یاریزانەکان بەبێ جاودێری دەمێننەوە و ئەمەش وادەکات کارلۆ بە تەواوەتی سوود لە بۆشاییەکان وەربگرێت.

 

#وەستانێک دەکەین و باسی بابەتێکی دیکە دەکەین کە ئەوەیش ئایا ئۆزێل بۆ مەدریدی بە جیهێشت؟

-قسە و باس و شتی زۆر جیاواز وترا لەسەر دەرچوونی ئۆزێل، هەر لەوەی کە ترسنۆکە و توانای کێبڕکی کردنی ئیسکۆی نیە، تاکوو دەگاتە ووتە بە ناوبانگە خورافێکانی خۆمان (ئۆزێل ناتوانێت شووت بکات!!!!) ههههه ئاخر توو شەرف ئەو ئەقڵە گەورەت خستە کار و بەم ئەنجامە عەبقەریە دەرچووی هەی ئاینشتاین .

بەهەرحاڵ. من دەتوانم بڵیم کۆمەڵیک هۆکاری تێکەڵ پشت دەرچوونی ئۆزێل بوو.

١-هەرچەندە پیرێز زۆر دەرچوو و ووتی ئۆزێل بەهۆکاری هونەری دەرجووە و پەیوەندی بە باری ئابوری یانەکەوە نیە، بەڵام من باوەڕناکەم، دەکرێت بڵێین دوای هێنانی بێل بەو نرخە خەیاڵییە ئەوا دەبوو بە شیوەیەک لە شیوەکان پێرێز ئەو پارەیە بهێنێتەوە خەزێنەی یانەکە بۆیە فۆرشتنی ئۆزێل بەو بڕە پارەیە باشترین چارەسەر بوو، جگە لەوەیە پیرێز ئەمە یەکەمجاری نیە کە کاری وادەکات چونکە پێشتر کە بێکهامی کڕی بە پارەیەکی زۆر ناجار بوو ماکالێلی بفرۆشیت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە، بەهەرحاڵ ئەم کێشە ئابوریانە ئاساییە و دەبێت هەبێت هەرچەندە یانەیەکی گەوەریش بیت چونکە هەمان شت لەگەڵ بەرشە ڕوویدا کاتێک نیامری کڕی توانای ئابوری ئەوەندە بهێز ببوو کە نەکرا بچیتەوە ناو بازاری گواستنەوە بەرگریکارێک بکرێت.

٢-خاڵی دووەم بە تەواوەتی هۆکارێکی هونەری بوو.چونکە ئۆزێل بۆ بیرۆکەکانی کارلۆ ناگونجێت.

 وەکوو لەسەرەوە باسمان کرد ئەنشڵۆتی دەیویست کۆنترۆڵی یاری و تۆپ بکات و پۆزێشن بۆ خۆی بێت، بۆیە لێرەدا کاتێک تیپی بەرامبەر بەرگری دەکات هەمیشە و هەموو کاتێک هەوڵ دەدات بۆشاییەکانی یاریگا بجووک بکاتەوە و ناوجەی یاریی کردنی تیپی بەرامبەر بەرتەسک بکاتەوە، بۆیە کاتێک تیپی بەرامبەر بەم ئیستراتیجیەتە یاریی دەکات تۆ وەکوو تیپی خاوەن تۆپ هەمیشە پێویستت بەوەیە کۆمەڵێک یاریزانت هەبێت لە ناوەڕاستی یاریگا کە توانای سوراندنەوەی تۆپیان بە خێرای هەبێت و هەمیشە بە شیوەیە یەک (لمس) یاریی بکەن  هەروەها توانای هونەری و فریودانی یاریزانی بەرامبەری زۆر باش بێت، هەر وەکوو مۆدرێچ و ئیسکۆ و ئینیستا و چاڤی. بەڵام کێشەیە ئەوەیە کە ئۆزێل هیچ یەک لەم سیفەتانەی نیە، توانا و هێز و کاریگەری ئۆزێل هەمیشە لە جوڵانەوە و کردنەوەیە بۆشاییە بۆ خۆی لە ناو یاریگا لەم خاڵەدا یاریزان نیە بە قەد ئۆزێل ژیر بێت، چونکە زۆر بە ئاسانی و لەسەرخۆ دەتوانێت لە ناو بۆشییەکان بجوڵیتەوە و هەلی گۆڵ دروست بکات، بۆیە بوونی ئۆزێل هەمێشە لەو یانانەدا گرنگ و کاریگەرە کە پشت بە ڕیتمی بەرز (High Tempo) هێرشی هەڵگەراوە دەبەستن. بۆیە مانەوەی ئۆزێل لە یانەکدا کە پشت بە سورانەوەی تۆپ و سەبرگرتن دەبەستێت هەرگیز هەنگاوێکی ژیرانە نیە، بۆ دەرچوونی باشتر و چاکتر بوو بۆ هەردوو جەمسەرەکە، چی لە روی ئابوریەوە و چی لە رووی هۆنەرییەوە.

ئەی کێشەی چیە؟؟

کێشەکە ئەوەیە کە لە ئیستادا ریاڵ مەدرید یەک یاریزانی یەدەگی هەیە بۆ سێ مەرکەزی یاریی کردن ئەوانیش (کریس،بێل،ئیسکۆ) ئەویش دیماریایە، بۆیە هەرچی کاتێک دیماریا ئامادە نەبیت و یەکێک لە ئەو سێ یاریزانەیش نەبن ئەوا دەبێت دۆن کارلۆ گۆرانکاری لەپلانەکانی بکات و هەنگاوی جیاواز بنێت،  کە ئەمەش خزمەتی سیستەمەکەی ناکات.

 

 

#کێشەکانی ریاڵ مەدرید لە ژێر سیستەمەکەی کارلۆ ئەنشلۆتی

 

-وەکوو باسمان کرد مێرنگی پشتی بە پلانی ٤-٤-٢ بەست لە سەرەتای وەرزەکەوە تاکوو گەرانەوەی ئەلۆنسۆ و تەواو ئامادە بوونی بێل. لە ژێر پلانی ٤-٤-٢ دا کارلۆ ئەنشلۆتی جەندین تاقیکردنەوەی جیاوازی کرد بۆ چارەسەر کردنی چەند کێشەیەک. هەندێک بەرگریکارانە بوون،هەندێکیشیان هێڕشبەرانە بوون.

کێشەکانی مەدرید لە رووی بەرگرییەوە بەشیکی زۆری  لە ناوچەی تەوەری ناوەڕاست بوو، وە بەشیکی کەمی لە باڵەکانی بەرگری بوو.

پێکهاتەی یاریی کردنی مەدرید لە سەرەتای وەرزەکەوە دوو لەوەی چەندین جار گۆرانی بەسەر هات بەڵام زۆرتیرن جار ئەم کۆمەڵە یارییان دەکرد.

(لۆپێز،مارسیلۆ،ڕامۆس،پیپێ،کارڤاخال،مۆدرێچ،ئیسکۆ،خدێرە،دیماریا،بنزێما،رۆناڵدۆ)

وەکوو لەو وێنە دیارە دەتوانن پلانی (٤-٤-٢)ی مەدرید ببین، کە لە ناو یاریگایش دەبێتە (٤-٢-٢-٢)

 

کێشەی هەمیشەیی و بەردەوامی ئەو کاتەی مەدرید بریتی بوو لە نەبوونی کۆنترۆڵکەرێک لە تەوەری هێلی ناوەڕاستدا. جونکە هەریەک لە خدێرە و مۆدرێج سەردەکەوێت بۆ سەرەوە و ناوجەکانی پشتەوەیان جیدەهێشت ئەمەش وایدەکرد کە هەمیشە هێلی بەرگری ریاڵ مەدرید بەبێ پاراستن بمێنێتەوە و هەر زوو و بەئاسانی هێڕشی بکرێتە سەر. جگە لەمەش بەکار هێنانی دوو یاریزانی باڵی بەرگری خاوەن سیفەتی هیڕشبردن یەکێکی دیکە بوو لە کێشە جەوهەرێکان، چونکە بەهۆی ئەو سیفەتەی لە مارسلیۆ و کارڤاخال هەبوو+سەرکەوتنی مۆدرێج و خدێرە، واتا ئینتحارێکی بەرگرکارانە بوو لەلایەن مەدریدەوە.

پاش ئەمە و دوای گەڕانەوەی ئایارمەندی لە پێکان کارلۆ بە چەند شیوازی جیاواز هەستا بە بەکارهێنانی دووانەی ئایارمەندی و مۆدرێج ،یاخود خدێرە و ئایارمەندی، وە لە کۆتایشدا سیانەی خدێرە،مۆدرێچ،ئایارمەندی. هەموو ئەم تاقیکردنەوانە کێشەکانی جارەسەر بکات، بۆچی؟

١-ئەگەر ئێمە تەماشای سیانەی (مۆدرێج-ئایارا-خدیرە)بکەین ئەوا دەڵێن، چ عەیبی نیە، سێ تەوەری باس و ڕیک و هاوسەنگ. لە راستیدا لەسەر کاغز ئەگەر تەماشات بکردایە ئەوا زۆر راستە وابوو، بەلام لەناو یاریگا کێشەیەک دروست دەبوو، ئەویش ئەوەبوو هەمیشە دوان لەم سێ یاریزانە سەردەکەوت بۆ سەرەوە. لیرەوە دیسان کێسە چۆنێتی دابەش کردنی تۆپ و سوڕانەوەی یاری دروست دەبوو. بۆیە کارلۆ ئەنشلۆتی فەرمانی دەدا کە پابەند بن بە جێگاکانی خۆیانەوە و سەرنەکەون، ئەمە وایدەکرد مەدرید لە ڕووی بەرگریەوە هاوسەنگی و قورساییەک وەربگرێت. بەلام لێرەدا کێشەی دووەم دروست دەبوو.

٢-وەکوو ووتمان دوای دەست بەردار بوون لە ئۆزێل، مەدرید یەک تاکە یاریزای یاریی دروستکەری هەیە  لە هێلی سەرەوە (ئیسکۆ) تەبعەن ئەگەر ئێمە مۆدرێج وەکوو یاریزانی تەوەر ئەژمار بکەین وەک چۆن لەو کاتەدا کارلۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکرد. بۆیە کاتێک ئەم سیانەی (مۆدرێج،خدێرە،ئایارا) پێکەوە یاریان دەکرد ئەوا جێگا یان چوارگۆشیەکی تەندروست نەدەمایەوە بۆ ئیسکۆ، بۆیە ناجار یاریزانەکە دەچووە سەر یەدەگ، وە کاتێک لە ناو یاریگا کارلۆ فەرمانی دەکرد بەم سێ یاریزانە کە سەرنەکەون بۆ سەرەوەی یاریگا. ئەوا کێشەی نەبوونی یاریزانی یاریی دروستکەر سەری هەڵدەدا لە سەرەوەی یاریگا، چونکە کاتێک تۆپ سەردەکەوت بۆ سەرەوەی یاریگا لە ناوچەکانی هێڕشبردن هیچ یاریزانێک نەبوو کە تۆپ سوڕبدات و یاریی دروست بکات، بۆیە هەر زوو  مەدرید هەر زوو کۆنترۆڵی تۆپی لەدەست دەدا و دیسان دەکەوتە ژێر گوشارەوە.

٣-هاوکات سەرکەوتنی هەریەک لە ئایارا و مۆدێج بەو شێوەیە وای دەکرد هەموو کات پرۆسەی دەست پێکردنی یاریی ریاڵ درەنگ بکەوێت و بە کامڵی نەبێت، وەکوو لە  وێنەکە دەیبینن. تەماشای جێگای مۆدرێچکە بە تیشکی سور جەند دوورە لە ناوجەی دروست کردنی یاریی و گواستنەوەی تۆپ بۆ سەرەوە. بۆی هەر وەک دەبینن بە دوو یاریزانی ڤیاریال هەموو یارێکەیان داخستووە. هاوکات ئەگەر تەماشای ئایارمەندیش بکەیت بە تیشکی شین . نازانم بۆ کوێ دەجوڵیتەوە و بەتەمای چیە خخخخخ

#ریاڵ دوای هاتنەوەی ئەلۆنسۆ و ئامادە بوونی بێل بە تەواوەتی.

دەتوانم بڵیم دوای هاتنەوەی ئەلۆنسۆ زۆربەی کێشەکانی مەدرید لە کاتی ئێستادا چارەسەر بووە، هەروەها مەدرید هاوسەنگیەکی زۆر باشی وەرگرتووە، لە رووی بەرگری کردن و چۆنێتی دەست پیکردنی هێڕش لە دواوەی هێلی ناوەڕاست. هۆکارەکەشی وەکوو وتمان بە پلەی یەکەم بۆ گەڕانەوەی ئەلۆنسۆ دەگەڕیتەوە و دووەم بۆ  تەواو ئامادەبوونی گاریس بێل.

هەر لەگەڵ هاتنەوەی مایسترۆکەیان، کارلۆ هەستا بە پشت بەستن بە پلانی (٤-٣-٣) تێدا هەریەک لە خدیرە و ئەلۆنسۆ و مۆدرێج تەوەری ناوەڕاست بوون، هاوکات هەریەک لە بێل و بنزێما و رۆناڵدۆ لە هێلی هێڕشبردن.

دەکرێت کاریگەرێکانی ئەلۆنسۆ بە چەند خاڵیک دیاریی بکەین.

١-کارلۆ توانای پشت بە یاریزانێکی بە ئەزموون ببەستێت بۆئەوەی لە پێشەوەی هێلی بەرگری بوەستێت و یاریی دروست بکات و تۆپ دابەش بکات. جگە لەوەی هاتنەوەی ئەلۆنسۆ وایکرد مۆدرێج ئازادییەکی زیاتر وەربگرێت لەوەی سەربکەوێت بۆ سەرەوەی هێلی هێڕشبردن.وەکوو دەبینن مۆدرێچ بەو تیشکە سپێیەی کە لەسەرێتی لە کۆیدا ئامادەیە.

بۆ ئەمەش ئەنچیلۆتی سودی لەم خاڵە وەرگرت و دوو ئەرکی بە ممۆدرچی سپارد، یەکەم یاریی کردن وەکوو یاریزانی یاریی دروستکەری پێشەوە، بەمەش کێشەی سورانەوەیە تۆپ و دروست کردنی هەلی گۆڵ لە سەرەوەی هێلی هێرشبردن جارەسەر کرا. دووەم کارلۆ فەرمانی کرد بە لۆکا تاکوو زیاتر لە باڵی چەپەوە نزیک بێت بۆ ئەوەی گوشار و جاودێری لەسەر رۆناڵدۆ کەم بکاتەوە هەروەها بۆ ئەوەیە تیپەکانی بەرامبەر زیاتر بەرگری بکەن لەم بالەدا و ئیتر مارسیلۆیش بە ئازادی سەربکەوێت و کەمتر بترسێت لەوەیە لە پشتەوە لە باڵەکەی بدەن.

لەم وێنەدا بە جوانی دەبینن کە چۆن ئەلۆنسۆ باڵی چەپ ڕووماڵ دەکات و پشتی ئەربێلوا دەپارێزێت

٢-هاتنەوەی ئەلۆنسۆ بواری ڕەخساند بۆ خدیرە کە رۆلە تایبەت و خۆشەویستەکەی خۆی بکات، ئەویش ئەوەیە لە کاتی دەست پێکردنی یاریی وەکوو کلیلێک ئامادە بێت بۆ ئەلۆنسۆ ، هەروەها ئازادانەتر بجوڵیتەوە بۆ سەرەوەی هێلی هێڕشبردن بێ ئەوەیە لەپشتی خۆی بترسێت جونکە ئەلۆنسۆ بە جوانی دایپۆشیوە.

٣-دڵی بەرگری ریاڵ هێزێکیتری پەیدا کرد بەو پییە لە کاتی دروست بوونی هیڕش لەسەر مەدرید ئەلۆنسۆ وەکوو کەسی سێیەم (spare  man ) ئامادە دەبێت لە دڵی بەرگریدا.

تا ئێرەوە هەموو قسە و باسێکمان تەواو دەبێت لەسەر زستانی مەدرید، بە هیوای ئەوەی کارەکە جێگەی ڕەزامەندیتان بێت و سوپاس بۆ کاتەکات،

بیرتان نەچیت. بۆ ئەوەیە بگەیتە زۆرترین کەس تکایە شەیری بکە و خزمەتێکی هاوڕێکەت بکە.

بۆ گەرانەوە بۆ پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ کلیک بکە

Back