شیکاری تاکتیکی:رۆنــاڵــدۆ، دیــاردەی تـــۆپێ پــێ
15/08/2013 18:34
نوسینی/بڵند فاتیح
-#ڕۆنالدۆ لویس نازاریۆ دالیما، بێگومان ئەوەی ئاشقی تۆپی بێت، ناوی ئەم یاریزانەی بیستووە. وە بێگومان ئەگەر خۆشیشینەوێت، ئەوا ڕێزی لێگرتوە.
لەم بابەتەدا دەمەوێت باسی ئەوە بکەم رۆناڵدۆ چۆن توانی شۆرشێک لە ئاستی یاریزانی هێرشبەری ڕاستەقینە یاخود وەکوو ئەوەی ناسراو بە (سەرە خەنجەر/ ڕم/چەقو)...بەڵام ئێمە لێرەدا ئەو یاریزانە بە ژمارە (٩) ناوزەند دەکەین...وە باسی ئەو گۆڕانکاریانە دەکەین، کە بەسەر ئەم جێگادا هات دوای دەرکەوتنی ڕۆناڵدۆ...
سەرەتا با تەماشای ئەو یاریزانانە بکەین کە پێش ڕٶناڵدۆ لەم جێگایە(مەرکەزە/بنکەی)یە یارییان کردوە، (جان بییر بابا، گاری لینکر،ئایان ڕاش،یورگن کلینزمان.گیرد مولر.# ڤان_باستن ،ئمیلۆ #پۆترەگینۆ ،پاولۆ ڕۆسی،هۆگۆ شانسێز...هتد

بەگشتی من تەنها باسی یاریزانەکانی نێوان ساڵی ٧٠-٨٠-٩٠ دەکەم...
ئەگەر ئێمە سەیری هەریەک لەم یاریزانانە بکەین.، یاخود لە یوتیوب بە دوای گۆڵەکانیان بگەڕێین و لێیان وورد بینەوە، دەبینین هەموو ئەم هێرشبەرانە یەک خاڵدا هاوبەشیان هەیە. ئەویش ئەوەیە کە هەموویان لە ناوچەی سزادا یاری دەکەن و هەموو جوڵەکانیان لەو ناوچەدا کۆدەبێتەوە.،ئەرکیان ئەوەیە کە تەنها تۆپەکە بکەنە ناو تۆڕەکەوە.
بێگومان ئەمە کەم کردنەوەیک نیە لە توانا ئەو یاریزانانە،بەڵکو شیکردنەوەیەکە بۆ ئەرکی یاریزانی هێرشبەری ژمارە (٩) لەو ساڵانەدا، واتا لەو دەمەدا ئەرکی هێرشبەر تەنها گۆڵ کردن بوو...

-بێگومان هەریەک لەو هێرشبەرانەی باسمان کرد، هەموویان توانایەکی باشیان هەبوو لە یاری کردندا و هونەری جیاوازیان هەبوو لە چۆنێتی گٶل کردندا...چ پێلی و پاولۆ رۆسی بێت لە ٧٠ کان، یاخود هۆگۆ شانسێز و کارل هاینز رۆمینگیە بێت لە ٨٠ کان، (یاخود دوای هاتنی ڤان باستن و #رۆماریۆ و #کلینزمان لە ٩٠کان کە پێناسیەکی جیاوازیان بۆ یاریزانی ژمارە ٩ کرد، توانیان چەند سیفەتێکی تر بدەنە یاریزانی ژمارە (٩) وەکوو گۆڵ کردن لە چەندین جێگای ناڕەحەت، هەروەها زیاتر لە دەوری ناوچەی سزا دەجوڵانەوە، واتا بە مانایکەیتر توانیان چاڵاکی زیاتر ئەنجام بدەن لە ناوچەی سزادا، بەگشتی هەندێک گۆڕانکاریان لە جێگاکەدا کرد بەڵام شۆرشیان نەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت بڵێێن، هەموو ئەو یاریزانانەی کە باسمان کرد لەڕووی تاکتیکیەوە زۆر وەکوو یەک یاریان دەکرد و هەمان ئەرکیان ئەنجام دەدا کە ئەویش گۆڵ کردن بوو.
ئەوەی یارمەتی ئەم یاریزانانەی دەدا، بتوانن لە سیستەمی ئەو کاتەی تۆپی پێدا دەربکەون و بەهێزی خۆیان نیشان بدەن. ئەوە بوو زۆربەی یانە و هەڵبژاردەکانی جیهان لەو سەردەمەدا پشتیان دەبەست بە پلانی(٤-٤-٢ ی کلاسیکی وپلانی ٤-٤-٢ی سەرە ئەڵماس)... بێگومان ئەم قسە تەنها (ستایلی هۆڵەندی ٤-٢-٣-١) و (٤-٣-٣ی ئەیاکس و بەرشەلۆنا ناگرێتەوە)....واتا سیستەمی تۆپی پێ ئەو سەردەمە بە شێوەیەک بوو کە ئەرکی زۆری نەدەخستە سەر شانی هێرشبەر و تەنها ئەو ئەرکەی پێدەسپارد کە گۆڵ بکات...
-کاتێک رۆنالدۆ ژیانی وەرزشی خۆی دەست پێکرد لە ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ یانەی کرۆزیرۆ، خەڵکانێکی زۆر نەیاندەزانی ئەم یاریزانە چیە و چۆن دەبێ !!. بەڵام ڕاستێکەی ئەوە بوو، رۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر پێشکەوتوو تر بوو لە ڤان باستن و ڕٶماریۆ کە لەو سەردەمەدا سەرکردەی یاریزانی هێڕشبەری ژمارە (٩) بوون...
کاتێک #رۆناڵدۆ هات شیوازێکی نوێ لە یاریزانی هێرشبەری ژمارە (٩) دروست بوو، ڕۆناڵدۆ تەنها گٶلی نەدەکرد بەڵکو گۆڵی بۆ یاریزانەکانی تر دروست دەکرد و لە باڵەکاندا دەیتوانی یاریبکات، هەروەها هەندێک جار دەگەڕایەوە بۆ هێڵی ناوەڕاست و تۆپی دەهێنایە سەرەوە. (ئەوە بەسە بڵێین ڕۆناڵدۆ لە جامی جیهانی ١٩٩٨دا باشترین یاریزانی پاس دروستکەر دەرچوو، بە دروست کردنی (٦) گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل .. بۆیە ئەگەر سەیری یاریزانای پێش ڕٶناڵدۆ بکەین و وێنەیەکیان بهێنینە بەرچاوی خۆمان تەنها لە ناوچەی سزادا دێنە بەرچاومان بەڵام رۆناڵدۆ ئەم شێوازەی گۆڕی، لەیەکاتدا دەیتوانی گۆڵ بکات و گۆڵیش دروست بکات.
-هەر ئەم کارەش وای کرد، کە دوای ئەوەی کە گۆڕانکاری بەسەر پلانەکانی تۆپی پێدا هات ، ئەوا ڕٶناڵدۆ توانی جێگای خۆی تێیاندا بکاتەوە، ببێتە داهێنەریکاری نوێ لە
ئەرکی هێرش بردندا
———
Back