شیــکاری تـاکـتیـکی :ئەنتەرمیلان لەسەردەمی واڵتەر مازاری

15/08/2013 16:22

نوسینی/بڵند فاتیح

-من هەرگیز حەزم لە بڕیاردانی سەرەتایی و سەرپێی نیە، وە لەبەر ئەوەی ‫#‏ئینتەر_مازاری‬ لەسەرەتایی خۆئامادە کردنن بۆ وەرزی داهاتوو، وە هێشتا یاریزانەکان لەگەڵ پلان و بیرۆکەی ڕاهێنەرەکەدا ڕانەهاتوون، بۆیە بڕیاردان لەسەر ئاستی یانەکە هەرگیز کارێکی ژیرانە نییە، بۆیە لەم بابەتەدا تەنها باسی پلانەکانی مازاداری دەکەم و هەروەها لێکدانەوە بۆ یاریزانەکان دەکەم لەسەر بنەمای ئەو ئاستەی کە لە چەند وەرزی رابردوو پێشکەشیان کردوە.

واڵتەر مازاری و پلانی (٣-٥-٢)

-وەک تێبینیمان کردوە، مازاری بەدرێژای ئە ماوەی لەگەڵ یانەی ‫#‏ناپۆلی‬ بوو، بەم پلانە یاریی کردوە. بەڵکوو دەتوانین بڵیین کە مازاری سەرکردەی گەڕانەوەی پلانی (٣-٥-٢) بوو بۆ خولی ئیتاڵی..
مازاری لەگەل ناپۆلی هەموو دابەشکارێکانی پلانی (٣-٥-٢)ی تاقی کردەوە چ (٣-٤-٣)بیێت یاخود (٣-٤-٢-١) یان (٣-٣-٢-٢) یان (٣-٤-١-٢) بێت. بێگومان ئەم خاڵێکی بەهێزە لە مازاری چونکە تاکوو توانای گۆڕانکاری و مرونەتی تاکتیکیت هەبێت، ئەوەندە دەتوانیت کۆنترۆڵی یاریی بکەیت وە هەروەها دەتوانین خێرا جارەسەری ئەو کێشانە بکەیت کە تووشی تیپەکەت دەبێت، ئەویش چی لە رووی پێکانەوە بێت یان ڕاگرتنی یاریزان بێت.
لە پلانەکانی مازاری هەمیشە سێ بەرگری کاری جێگیر هەیە ، کە یەکێکیان وەکوو (‫#‏لیبرۆ‬ -sweeper) یاریی دەکات و هەڵەکانی هەردوو هاوڕێکەی دیکەی چارەسەر دەکات.ئەم جێگایە پێویستی بە ئەزموون و هێمنی و گۆشەنیگایەکەی باشە. وە لە ئێستادا لە ئینەر دوو یاریزان کێىڕكی دەکەن لەسەر جێگای سەرەکی کە ئەوانیش ( ‫#‏ڕانۆکیا‬ و ‫#‏سامیۆل‬ ی ئەرژەنتیە ، بێگومان بەهۆی تووش بوون بە پێکان لە ئێستادا سامیۆل دوورە بەڵام ڕانۆکیا ئامادەیە و دەتوانێت یاریی بکات، وە ئەگەر سەیری ڕانۆکیا بکەین ئەوا دەبینین کە یاریزانێکە خاوەن خێرایەکی باشە و هەروەها لە ڕوبەڕوبونەوەی تاکی سەرکەتووە، بەڵام دوو خاڵی لاوازی سەرەکی هەیە کە دەبێت لە یاریزانی لیبرۆدا هەبێت. کە ئەوانیش وەستانی گونجاوە لە حاڵەتی بەرگریدا، وە نیگا کردنێکی جوانی تەواوی هێڵەکەیە،. وە بە دڵنیایەوە ئەم دوو خاڵەیش پێویستی بە ئەزموونە کە سامیۆل هەیەتی.
ئەما دوو یاریزانەکەی دیکە کە لە تەنیشت ڕانۆکیا یاریی دەکەن ئەوا ‫#‏کامپەنیاریۆ‬ جێگایەکی بۆ خۆی گرتەوە و پێم وابێت دەتوانێن ئاستێکی باش پێشکەش بکات بە حوکمی ئەوەی پێشتر لەم سیستمەدا یاریی کردوە، بەڵام ئەو یاریزانەکەی دیکە دەبێت مازادری هەڵبژاردن بکات لە نێوان جوان و ئەندریۆلی و ئەگەر زانێتی بە ئاستێکی باش بگەڕیتەوە ئەوا ئەگەری هەیە کێبڕکی لەسەر جیگایەکی سەرەکی بکات.
ئەما بۆ بالەکانی بەرگری کە ئەرکیان زۆر گرانترە بە هۆی بەشداری بەردەوامیان لە کاری هێڕشبردن و زوو گەڕانەوەیان بۆ کاری بەرگری. حاڵی ئینتەر زۆر زۆر خراپە. چونکە هیچ کام لە یاریزانەکانی ئێستا توانای ئەوەیان نیە ئەو رۆڵە بەباشی بگێڕن،، وە ئەم خودی ئەم کێشەیش مازاری زۆر بە باشێ درکی پێدەکات، بۆیە دەبینی لە باڵی ڕاستدا دوای ( ‫#‏ئیسلا‬ ) دەکات کە پێم وابێت هەڵبژاردنیکی زۆر باشە و دەکرێت ئەنجامی زۆر باش پێشکەش بکات، ئەما ئەگەر هاتنی ئیسلا کێشەی تێکەوتو کە من وای دەبین هاتنی قورسە و ئەگەر هەیە ‫#‏یوڤی‬ دەستبەرداری نەبێت، دەمێنێتەوە هێنانی یاریزانی لاوی یانەی چێڵسی ‫#‏واڵاس‬ کە بە پێی قسەکانی ‫#‏مۆرینهۆ‬ بێت ئەوا یاریزانێکی زۆر باشە بۆ پلانەکانی مازاری، وە هاتنیشی ڕەنگە ئاسان بێت و تەنها تەلەفونێک بۆ مۆرینهۆی دۆستی جاران کیشەکش چارەسەر بکات.
ئەما لە باڵی چەپدا ئەوا هەر یەک لە ‫#‏پێرێرا‬ و ‫#‏ناگاتۆمۆ‬ دەبینین. هەرچەندە بینیمان کە لە یارییەکانی ئەم ماوەدا مازاری چانسێکی بە ناگاتمۆ داوە بەڵام لە کۆتایدا قەناعەتی پێی نیە، هەر بۆیە دەبینین دەیەوێت ‫#‏کۆلارۆڤ‬ یان ‫#‏زۆنیگا‬ بهێنێت، بەڵام من پێم وابێت هێنانی ‫#‏ئەنتۆنێلی‬ کە بۆ یانەی پارما یاریی دەکات و ئاستێکی باشێ پێشکەش کرد لە وەرزی ڕابردودا لە هەردووکیان باشترە بۆ ئێستای ئینتەر(ڕاستە زۆنیگا باشتر، بەلام زۆنیگا هێنانی زۆر قورسە و ئەگەری ڕۆیشتنی بۆ یوڤی زیاترە. بەتایبەتی یاریزانێکە دەیەوێت لە ‫#‏چامپیۆزلیگ‬ یاریی بکات).


هێڵی ناوەڕاست
-تەوەری هێڵی ناوەڕاستی ئینتەر کێشەیکی گەورەی هەیە، بەهۆی نەبوونی چەند یاریزانێکی خاوەن سیفەتی جۆراوجۆر.. چونکە هەموو یانەیەک پێویستی بەوەیە هێڵی ناوەڕاستی خاوەن سیفەتی هەمەچەشن بن، چ لە ڕووی بەرگری کردنەوە بێت یاخود لە ڕووی هێڕشبردنەوە، بێت.. بەڵام لە ئینتەرمیلان وەزعەکە زۆر جیاوازە، بۆ نمونە تەنها ‫#‏کامبیاسۆ‬ توانای بەرگری کردنی باشە لە تەوەری هێڵی ناوەڕاستدا، هاوکات لە ڕووی یاریزانی تۆپ هەڵگری پشتەوە (Deep lying play maker) تەنها ‫#‏گۆراین‬ هەیە کە بە هۆی بچوکی تەمەن و کەم ئەزمونیەوە ناتوانێت ئەرکی یاریی دروست کردن بە باشی بگرێتە ئەستۆ (بەڵام ئەگەری پێشکەت و پێشكەش کردنی ئاستێکی باشی گریمانێکی گران نیە، بەڵکو دەکرێت سودی لیببینێت.) . کیشەی مازاری لەوەدایە کە هەموو کات حەزی لەوەیە کە دیوارێکی بەرگری بەهێزی هەبێت لە هێڵی ناوەڕآستدا، وەکوو چۆن لە ناپۆلی ‫#‏بیهرامی‬ هەبوو، ئەوا لە ئینتەریش پێویستی بە یاریزانێکی لەو بابەتەیە.
ئەما لە رووی هێڕشبردنەوە ئەوا ‫#‏کۆزمانوڤێچ‬ دەتوانێت ئەرکی دروست کردنی ئەرکی هێڕشبردن بگرێتە ئەستۆ، یارمەتی هێڵێ ناوەڕاست بدات لە پرۆسەی دروست کردنی هێڕش.
لە هێڵی ناوەڕاستدا تەنها جێگای یاریزانی یاریی دروستکەر دەمێنێتەوە. لە ئێستا دەتوانم بڵیم کە ‫#‏ڕیکی_ئەلڤارێز‬ یاریزانێکە کە ئەگەر یارمەتی بدرێت و ئەرکی بەرگری کردنی لەسەر کەم بکرێتەوە و زیاتر ئازاد بکرێت بۆ کاری هێڕشبردن ئەوا دەتوانێت بەجوانی ڕۆڵی یاریزانی یاریی دروستکەر ببینێت.

هێڵێ هێڕشبردن
-هێڵێ هێڕشبردنی ئینتەر لە وەرزی پارساڵ نەهامەتی زۆری بینی، بەهۆی ژمارەیەک زۆر لە پێکانەوە کە هەموو هێڵەکەی گرتەوە. بەڵام بە گشتی هێڵێكی خراپ نەبوە لە هیچ کاتێکدا، چونکە یاریزانی جۆرخۆری تێدایە لە ئێستا. لەلایکەوە ‫#‏میلیتۆ‬ هیڕشبەرێکی کلاسیکە و دەتوانێت بە جوانی ئەرکی خۆی بەجێبهێنیت (لەسەر ئەوە ڕاوەستاوە کە دوای پێکانەکەی تاکوو چەند دەتوانێت ئەو ئاستە پێشكەش بکات کە پێێ بەناوبانگە.) هاوکات هەریەک لە ( ‫#‏بلفۆزێل‬ و ‫#‏پالاسیۆ‬ دەتوانن وەکوو تریکوارێستا یاریی بکەن، واتا وەکوو هێڕشبەری یاریدەدەر رۆڵی خۆیان بە جوانی دەگێڕن، ئەما بەنیسبەت ‫#‏ئیکاردی‬ ئەوا پێم وابێت یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام هێڕشبەری ئایندەی و ناکرێت لە ئێستا پشتی پێ ببەسترێت(بەڵام ڕەنگە ڕایەکی دیکەی هەبیت و زۆر بەتوندی خۆی بسەپێنێت بەسەر هێڵی هێڕشبردنی #ئینتەر )

*بــــە کــــورتـــــــی

ئەنتەر بە گشتی پێویستی بەوەیە کە لە دڵی بەرگریدا یاریزانێکی زۆر باش بهێنیت بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵی یاریزانی (لیبرۆ) ، وە لە ئاستی باڵەکانی بەرگری، لە باڵی چەپ پێویستی بە یاریزانێکە کە ئەرکی بەرگری کردن و هێڕشبردن پێکەوە بە هاوەسەنگی ئەنجام بدات وەکوو لە بەشی یەکەم ئاماژەم پێکرد ‫#‏ئیسلا‬ یان ‫#‏واڵاس‬ زۆر گرنگن و دەبێت بە زووی گڕێبەستی یەکێکان تەواو بکات، وە لە تەوەری ناوەڕاست دەبێت لە جێگای #کامبیاسۆ یاریزانێک بهێنیت لایەنی کەم بۆ ئەوەی لە کورسی یەدەگ ببێتە جێگرەوەی کامبیاسۆ.
لە کۆتایدا دەڵێم یانەکە لە وەرزی داهاتوودا لە هیچ کێبركییەکی بەهێزدا بەشداری ناکات تەنها خولی ئیتاڵی نەبێت وە ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بە هێمنی و بێ هیچ پاڵەپستۆیەک تیپێکی بەهێز و تۆکمە دروست بکات تاکوو لە چەند ساڵی داهاتوودا بە توندی کێبڕکی بکات لەسەر گەورەترین نازناوەکان، وە بێگومان واڵتەر مازاری باشترین ڕاهێنەرە بۆ دروست کردنی ئەو تیپە و پێگەیاندنی گەنجەکانی یانەکە. هەروەها دەمەوێت بڵیم ناکرێت هێچ بڕیارێک لەسەر یانەکە بدرێت لە ئێستادا، بەڵکو بڕیاری ڕاستەقینە و حوکمی ڕاستگۆ لە مانگی نۆڤەمبەر دەدرێت ، تاکوو ئەو کاتە تیپەکە تا ڕادەیەک لەگەڵ یەک راهاتوون و فێڕێ پلانەکانی مازاری دەبن.

 

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back