شـیکــاری تـاکـتیـکـی: ڕیـاڵ مــەدریــد لــە وەرزی 2012-2013

15/08/2013 14:43

نوسینی/بڵند فاتیح
-یەکەم جار دەمەوێت شتێک ڕوون بکەمەوە، ئەویش ئەوەیە کە ڕاهێنەری پێشووی ڕیال مەدرید پلگرینی، فەشەلەی نەهێنا لەگەڵ ڕیال مەدریدا وەکوو ئەوەی کە خەڵکی تێیگەیشتوە. بەڵکوو پلیگرینی هەمان پلانی مۆرینهۆی بەکار دەهێنا و بەهەمان شێوە یاری دەکرد،بەلام کێشەکەی ئەوە بوو کەرستەی پێویستی نەبوو بۆ ئەنجامدانی پلانەکە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک(واتا یاریزانی گونجا و لە شوێنی گونجا).. سەرەڕای ئەوەی مۆرینهۆ لە ڕووی کەسایەتیەوە بەهێزتر بوو، هەروەها لەیەکەم وەرزدا رۆژنامەکان زیاتر پشتگیریان دەکرد و متمانیان پێ بوو.
بێگومان من لێردا نامەوێت باسی گۆرانکارێکانی ڕیال مەدرید بە ووردی بکەم،هەر لە کێشەی پلگرینی و یاریە کلاسیکۆکان، شەڕی کاسیاس ومۆرینهۆ..هتد.
چونکە ئەگەر وا باسیکەم کتێبێکمان دەوێت ..بۆیە بە گشتی و بڕێكی زۆر لە قسەی درێژ و دادڕ باسی سیستەمی تاکتیکی ڕیال مەدرید دەکەم ... فەرموون

-سەرەتا با بزانین ڕیاڵ مەدرید پشتی بە چێ پلانێک دەبەست، وەکوو ئاشکرایە کە مۆرینهۆ پشتی بە پلانی (٤-٢-٣-١) دەبەست بۆ یاری کردن...سیستەمی ئەم پلانە وەکوو پێشتر باسم کردوە، بریتیە لە (flank oriented team).. واتا پشت بە باڵەکان دەبەستێت لە یاری هێرش برندا، بەڵام لەبەر ئەوەی مۆرینهۆ هەمیشە ڕاهێنەرێک بووە نەیویستەوە (ڕیسک/مجازەفە) بکات بە کاری هێرش بردن لەسەر حسابی بەرگری کردن، ئەم پلانەی بەشێوەیکی جیاواز پەیڕەو کردوە ئەویش بەم شیوەیە...
وەکوو وتمان کە ئەم پلانە پشت دەبستێت بە بەشداری کردنی باڵەکانی بەگری و هێرش بردن لە پرۆسەی هێرش دروست کردندا، واتا هەردوو باڵی چەپ و ڕاستی بەرگری دەبێت بەشداری هێرش بردن بکەن، بەڵام مۆرینهۆ ئەم کارەی نەکرد،بەڵکو باڵی ڕاستی بەرگری جێگر کرد کە (ڕامۆس/ئەربێلوا)بوون، پەیوەستی کردن بەکاری بەرگری کردنەوە. لەبەرامبەردا باڵی چەپی(مارسێلۆ/کۆێنتراو) ئازاد کرد لە هێرش بردن، بۆیە بەم شیوەیە هەمیشە ٣ بەرگریکار لە دواوە دەمێننەوە...
ئەوەی یارمەتی مۆرینهۆی دا کە ئەم پلانە بە سەرکەوتووی جێبەجێ بکات، ئەوە بوو کە هەردو باڵی هێرش بردنی ڕاست و چەپی (دیماری و ڕٶناڵدۆ) دەتوانن وەکوو (باڵی پێچەوانە/جناح معکوس) یاری بکەن.

پرۆسەی هێرش بردنی ڕیال مەدرید چٶن دروست دەبوو.
بەشی یەکەمی پرۆسەکە، ڕٶڵی (ئەربێلۆ.ئەلۆنسۆ.مارسێلۆ).

-سەرەتای هێرش بردن یاخود دروست کردنی یاری بەم سێ ڕیگا دەبوو،واتا لەسەرەتاوە کاتێک تۆپ لە هێلی بەرگریە و پێش ئەوەی بگاتە هێلی ناوەڕاستی پێشەوە (جێگای ئۆزێل).
یەکەم: لە دڵی بەرگریەوە تۆپەکە دەدرا بە ئەلۆنسۆ کە دەیگوازتەوە بۆ باڵەکانی چەپ و ڕاستی هێرش بردن.
دووەم: ئەگەر ئەلۆنسۆ لە ژێر چاودێریدا بوایە، ئەوا تۆپەکە دەدرا بە ئەربێلوا کە هەندێک دەچووە سەرەوە، ئەگەر تەماشای بکردایە ئەلۆنسۆ لە ژێر چاودێری نەماوەی ئەوا دەی گەڕاندەوە بۆ ئەلۆنسۆ، وە ئەگەر ئەلۆنسۆ هەر لە ژێر چاودێری بوایە ئەوا دەیدا بە دیماریە.
سێیەم:تۆپەکە دەدرا بە مارسێلۆ ئەگەر ئەلۆنسۆ لە ژێر چاودێری بوایە، مارسێلۆیش بە حوکمی ئەوەی هونەری یاریکردنی بە هێزە، دەیتوانی یان بچێتە سەرەوەو بە ئاسانی یان دەیدا بە ڕۆناڵدۆ.

بەشی دووەمی پرۆسەکە، ڕۆلی (بنزێما و رٶنالدۆ و ئۆزێل و مارسێلۆ و دیماریا و ئەلۆنسۆ و خدیڕە)

یەکەم:کاتێک تۆپەکە دەگەیشتە رۆناڵدۆ کە لای چەپی یاریگا بوو، یەکەم شت کە ڕٶناڵدۆ تۆپەکەی دەگرت، ئۆزێل بە شێوەیەکی لار لە ناوڕاستەوە دەجوڵا بۆ لای چەپی یاریگا (بەمەش یاریزانێکی تەوەری ناوەڕاستی تیپی بەرامبەر ناچار دەبوو لەگەڵ ئۆزێلدا بجوڵێتەوە ئەو باڵە، بەمەش بۆشایی دروست دەبوو لە ناوەڕاستی ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر)
دووەم: بنزێما بەشێوەیەکی تیژ بەرەوە ناوچەی ڕاستی تیپی بەرگری دەجوڵایەوە، واتا نە دەچووە ناوەڕاستی گۆڵەکە، بەڵکو بەهەمان ئاراستەی ئۆزێل دەجوڵایەوە، ئەمەش وای دەکرد یاریزانی دڵی بەرگری لای ڕاستی تیپی بەرامبەر لەگەڵ بنزیما بجوڵیتەوە. دەرئەنجام بۆشای لە دڵی بەرگری تیپی بەرامبەریش دروست دەبوو.
سێەم: لەهەمان کاتدا مارسێلۆش بۆ باڵی چەپ دەجوڵایەوە...لێرەو بۆمان دەردەکەوێت کە قورسای هێرش بردنی ڕیال لە باڵی چەپدا کۆدەبێتەوە.
جوارەم:خدێرە و ئەلۆنسۆ، کاتێک تۆپەکە دەگەیشتە ئەو قۆناغەی سەرەوە کە باسمان کرد، ئەم دوو یاریزانە هەندێک سەر دەکەوتن بۆ سەرەوەی هێلێ ناوەڕاست ئەمەش بۆ چی؟ چونکە ئەم دوو یاریزانە دەبوونە ڕزگار کەری تۆپەکە، لە کاتێکدا ئەگەر پرۆسەکەی سەرەوە نەگیەیشتە ئەنجام و ڕیاڵ نەیتوانی بگاتە ناو گۆڵی تیپی بەرامبەر، بە مانایەکیتر، کاتێک تۆپ لای ڕۆناڵدۆیە و لە ئەنجامی ئەو جوڵآنەوەی رۆناڵدۆ و هاورێکانی دەیانکرد نەتوانرە هێرشەکە سەرکەوتوو بێت، ئەوا ڕۆناڵدۆ تۆپەکە دەداتەوە بە ئەلۆنسۆ یان خدێرە تاکوو پرۆسەکە دووبارە دەست پیبکەنەوە...
بۆیە بینیمان کاتێک ڕیاڵ گەیشتە قۆناغیک کە بە کامڵی ئەو پرۆسەی ئەنجام دەدا،وای لێهات ڕیال توانی ڕاگرتنی تپی باشتر بوو.
پێنجەم:دیماریا، بەڕاستی ئەم یاریزانە لەگەڵ خدێرە هەرگیز هەقی خۆیان وەرنەگرتوە لە مەدرید، ئەم دوو یاریزانە سەربازی وونن لە یارێکانی ڕیاڵدا..
من لێرە پرسیارێک دەکەم،ئایا بۆچی مەدرید زیاتر پشتی بە باڵی چەپ دەبەست لە هێرشبردندا؟،لەبەر ئەوەی ڕٶناڵدۆ لە باڵی چەپە؟ وە ئەگەر لەبەر ڕٶناڵدۆیە بۆچی لەم وەرزەدا کاتێک مارسێلۆ پێکانی هەبوو، ریاڵ ڕوی کردە باڵی ڕاست و یاری هێرش بردنی لە باڵی ڕاستدا دروست دەکرد؟....
بگەڕێینەوە سەر دیماریا، دیماریا توانایەکی زۆر باشی هەیە لە بەرگری کردن و هێرش بردندا پێکەوە، بۆیە کاتێک تۆپەکە بۆلای چەپ دەسوڕایەوە دیماریا هەندێک لە دواتر یاری دەکرد و شوێنەکەی لە باڵی ڕاستەوە دەگۆڕا و دەبووە تەوەری سێەمی هێلی ناوەڕاست، لە تەنیشت خدێرە و ئەلۆنسۆ. ئەمەش بۆچێ؟، چونکە کاتێک پرۆسەی هێرشبردنەکەی رێال مەدرید بپچڕێت و هێرشێی هەڵگەڕاوە دروست بێت ئەوا لە هێڵی ناوەڕاستدا تەنها دیماریا خێرایەکی وەهای لەگەڵ کە لەگەڵ یاریزانی هێرشبردنی تیپی بەرامبەر دەربچێت و هێرشە هەڵگەڕاوەکەی یانەی بەرامبەر پوچەڵ بکاتەوە..
باشە، ئەمانەی کە باسمان کرد،لە حاڵەتێکدایە کە ڕیاڵ پشت بە باڵەکان ببەستێت لە هێرش کردندا، ئەی باشە کاتێک تیپەکانی بەرامبەر باڵەکانیان بە یاریزان داپۆشی. چی دەبێت؟

لەو کاتەدا ڕیاڵ مەدرید پشت بە ئستراتیجیەتێکی تر دەبستێت لە پرۆسەیە دروست کردنی هێرش، کە ئەویش لە چەقی هێڵی ناوەڕاستەوە دەست پێدەکات، ئەمەش چۆن؟

-لەم کاتەدا،ئۆزێل دەگەڕێتە دواوەوە بۆ نزیک ئەلۆسنۆ لە دواوەی هێڵی ناوەڕاست، لە هەمان کاتدا خدێرە دەجوڵێتەوە بۆ سەرەوە و جێگای ئۆزێل دەگرێتەوە، تاکوو خۆی بکاتە هەڵبژاردنێک بۆ ئەلۆنسۆ و ئۆزێلبۆ ئەوەی تۆپەکەی پێبدەن ئەگەر کەوتنە ژێر پاڵەپستۆەوە. هەر لەو کاتەدا،بنزێما دەجوڵیتەوە بۆ لای چەپ و کرسیتیانو دەجوڵێتەوە بۆ ناوەڕاست ، واتا بنزێما و ڕۆناڵدۆ بە شیوەی پیتی )(X)) ئنگیلزی دەجوڵێنەوە، لەبەرامبەردا دیماریا بەشیوەیەکی تیژ دەجوڵیتەوە بۆ ناوچەی سازی تیپی بەرامبە، بەمەش بۆشاییەک دروست دەبێت لە هێلی بەرگری تیپی بەرامبەردا، ئەم شێوازی دووەم، هەمان ئەو شێوازە بوو کە ئەمسال ریال مەدرید پەیڕەوەی دەکرد. چونکە باڵی چەپی بە نەبوونی مارسێلۆ زۆر لاواز بوو، بۆیە دەمانبینی کە ڕۆناڵدۆ زیاتر لە ناوەڕاستی هێڵی بەگری تیپی بەرامبەردایە.هەمان شتیش بۆ خدێرە ڕاستە کە زۆرجار جێگای ئۆزێلی دەگرتەوە، هەر بۆیە زیاتر خدێرە لە ناوچەی سازدا بوو.

پرۆسەی بەرگری کردنی ڕیال مەدرید لەو کاتەی خۆی هێرش دەبات

-پرۆسەی بەرگری کردن لە ریال مەدریدا ڕۆڵی (پیپی،ڕامۆس،خدێرە،دیماریا،ئەربێلوا)

یەکەم"پیپی: کاتێک ئەلۆنسۆ بەشداری لە پرۆسەی هێرش بردن دەکات، پیپی بەرپرسیار دەبێت لە روماڵ کردنی جێگای مارسێلۆ، واتا پیپی دەجوڵێتەوە بۆ لای چەپی بەرگری بۆ ئەوەی ئەو ناوچە بپارێزێت کە مارسێلۆ بە جێ هێشتووە.
دووەم:ڕامۆس:کە پیپی جوڵایەوە بۆ لای چەپ،ڕامۆس ناچار دەبێت بجوڵیتەوە بو شوێنی پیپی تاکو شوێنەکەی پڕ بکاتەوە.
سێیەم:ئەربێلوا: کە ڕامۆس دەسوڕیتەوە بۆ لای ناوەڕاستی دڵی بەرگری، ئەربێلواش ناچآر دەبێت جێگای ڕامۆس پڕ بکاتەوە، بەمەش هێڵی بەرگری دەبێتە سی بەرگری کار(ئەربێلوا-ڕامۆس-پیپی)
چوارەم:خدێر، بە حوکمی جێگاکەی، دەبێت بە پێ جوڵانەوەی ئەلۆنسۆ بجوڵیتەوە، ئەگەر ئەلۆنسۆ سەرکەوت بۆ یارمەتی هێرش بردن ئەوا ئەم جێگایەکی پر دەکاتەوە، ئەگەر ئەلۆنسۆ جێگاکەی مارسێلۆی پڕ کردەوە ،ئەو ئەم دەبێت جێگای یەکەمی ئەلۆنسۆ بگڕێتەوە.
پێنەجەم: دیماریا، کاتێک ئەربێلوا و خدێرە بەو شیوەی سەرەوە کە باسمان کرد جوڵانەوە،ئەوا وەکوو وتمان دیماریا دەبێتە تەوەری سێەم و ئەرکی ڕومال کردنی هێڵی ناوەڕآستی بەرگری هەیە، وە ئەگەر خدێرە و ئەلۆنسۆ لە جێگای خۆیان مانەوە،ئەوا دیماریا بەشداری پرۆسەی هێرش بردن دەکات(بەلام ئەمە کەم ڕوو دەدات و زیاتر ئەو ئەرکانەی سەرەوەی هەیە)

-پرۆسەی هێرش بردنی ڕیاڵ لەو کاتەی هێرش دەکرێتە سەری

-ریاڵ مەدرید لە کاتی بەرگری کردندا لە زۆربەی کاتەکان بە پلانی (٥-٤-١) بەرگری کردوە، واتا لە کاتی بەگریدا هێلی بەگری دەبێتە ٥ یاریزان کە دیمارییان بۆ زیاد دەکات، ئەویش بەم شێوەیە، ئەربێلوا دەبێتە بەرگری کاری سێەم لە دڵی بەرگریدا و دیماریا دەبێتە باڵی بەرگری لای ڕاست.
هێلی ناوەارستی بەم شێوەیە دابەش دەبێت...لە زۆربەی کاتەکاندا خدێرە دەبێت یارمەتی ئەو باڵە بدات کە هێرشی لەسەر و پاڵەپستۆ خراوەتە سەری،،، ئەلۆنسۆ زیاتر نزیک دڵی بەرگری یاری دەکات، تاکو ناوچەی دڵی بەرگری بپارێزێت هەروها ئامادە بێت، کاتێک ڕیال تۆپەکەی وەرگرتەوە تۆپەکەی پێبدەن.
لێرەوە ئەرکی ئۆزێل دەروست دەبێت..ئۆزێل لەکاتی بەگریدا(لە جێگای ئەلۆنسۆ یاری دەکات کاتێک خودی ڕیاڵ لە هێرشبردندا بێت). بۆیە کاتێک ڕیاڵ تۆپەکە دەبچڕێت و دەگاتە ئەلۆنسۆ، ئەلۆنسۆ ڕێک بۆ ئۆزێلی دەگوێزتەوە. لێرەدا بنزێما دەجوڵیتەوە بۆ باڵی ڕاست تاکوو ببێتە هەڵببژاردنێک بۆ ئۆزێل تاکوو تۆپەکەی پیبدات، بەلام زۆربەی جارەکان ئۆزێل تۆپەکە دەگوازێتەوە بۆ ڕۆناڵدۆ کە هێشتا نزیک لە هێلی بەگری تیپی بەرمبەر یاری دەکات، بەمەش یەکڕاست هێرشی هەڵگەراوە دروست دەبیت.
هەر بۆیە دەمان بینی ڕێال بەم شیوەیە کە باسم کرد لە هێرشی هەڵگەڕاوە زۆر ترسناک بوو..ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ژیری مۆرینهۆ. چونکە هەرچەند ریاڵ لە حالەتی بەرگریدا بوون بەلام یاریزانەکانی بە شێوەیک دابەش کردبوو کە زوو بتوانن حالەتی بەرگریەوە خۆیان بگۆڕن بۆ هێرش بردن... بە گشتی ئەمە سیستەمی پلانی ڕیاڵ مەدرید بوو لەو چەند وەرزەدا

کەمووکورتێکانی ئەم پلانە چی بوون؟

-مۆرینهۆ لەبەر یەک شت ئەم پلانەی پەیڕەو دەکرد، ئەویش لەبەر ئەوەی دەیوست تاکوپێی دەکرێت سی هێڕشبەرەکەی لە ‌سەرەوەی یاریگا بمێننەوە...
بەڵآم لەبەر ئەوەی مۆرینهۆ پشتی بە پاڵەپستۆی نزم دەبەست واتا( low block defensive)..واتا ماوەی نیوان بنزێما و پیپی لە ٤٣ متر کەمتر نیە، ئەمەش ماوەیەکی زۆرە، دەبێتە هۆی دروست بوونی کەم و کورتی لە پلانەکەدا بۆ چی؟
چونکە هێڵەکانی پلانەکە بۆشای زۆری تێدا دروست دەبێت، وە بە پەیڕەو کردنی ئەو جۆرە سیستەمی پاڵەپستپۆیە، وادەکات یاریزانەکانی ڕێال مەدرید لە هەر هێلێکدا لەیەکتر زیاتر دور بکەونەوە..
هەر ئەمەش ڕوویدا کاتێک تیپەکانی بەرامبەر هەستیان بەم کەموکورتیە کرد و دەستیان کرد بە ئەنجامدانی پاڵەپەستۆی بەرز، واتا پاڵەپەستۆیان دەخستە سەر یەکەم هێڵی دروست کردنی یاری لە ریالمەدریدا کە ئەویش هێڵی تەوەری ناوەڕاست بوو.
بەمەش کێشەیەک ڕوویدا کە لە تاکتیکدا پێی دەڵیت (broken formation).ئەوەش یاریزانەکانی ریال کەرت دەبوون بۆ دوو بەشی ستونی .. واتا کریس و مارسێلۆو ئەلۆنسۆ دەکەوتنە لایەکی یاریگا و دیماری و بنزێما وئۆزێل دەکەوتنە لایەکیتر بۆیە یاریزانەکان لە ناو یاریگا لەیەکتر وون دەبوون و هێزی ڕیاڵمەدرید کەمی دەکرد...

تێىینی: دوای لێبوردن دەکەم کە نەم توانانی باسی هاتنی مۆدرێج و هەندێک بابەتی تر بکەم.چونکە بەڕاستی ئەگەر بەو شیێوە باسم بکردایە ئەوا زۆر زۆری پێدەچوو
بابەتەک 

وە بەم شێوەیە هاتینە کۆتای ئەڵقەیەکی نوێ لە بەرنامەی (وتی وتی).... شەیر و لایک و کۆمێنتەکانتان، تاکو خەڵکێکی تر مێشکی هیلاک بێت بەدەستیەوە هههه

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back