شـیکـاری تـاکـتـیـکـی: لـــیڤــەرپـــول و ســەردەمــی ڕۆدەجــەرز

15/08/2013 15:23

نوسینی/بڵند فاتیح

 

*تێبینی : هەموو شیکاری بابەتەکەم لەسەر بنەمای ئەو پێکهاتە و ئەو دابەشکرایە کردوە کە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت. بۆیە بە جوانی تەماشای بکەن تاکوو چاوتان ئاو دەکات .



-سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە لیڤەرپول یەکێکە لە کۆنترین یانەکانی ئنگلتەرا شانبەشانی (لیدز یۆنایتد)، کە بە درێژای مێژووی خۆی پشتی بە شێوازی کلاسیکی ئنگلیز بەستوە لە یاری کردن، کە ئەویش بریتیە لە یاریی ڕاستەوخۆ هێڕش کردنی بەردەوام، سەرەڕآی پشط بەستنی زۆر بە تۆپی هەوایی و یاریی بەرز.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە شێوزی تیکی تاکای ئسپانی زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو فەلسفە و شێوازەی کە لیڤەرپول لە مێژووی خۆیدا پەیڕەوەی کردوە، بەڵام لەگەڵ ئەویشدا هێج شتێک مەحاڵ نیە لە تۆپی پیدا، بۆیە یانەی لیڤەرپول بیری لەوە کردوە کە چۆن سیستەی تیکی تاکا پەیڕەو بکات، بۆ ئەم مەبەستە (رۆدجەرز)ی کردە ڕاهێنەری یانەکەی،کە پێشتر لەگەڵ یانەی سوانسی ستی ئاستی باشی پێشکەش کرد بوو،سەرەڕای ئەوەش ڕۆدجەر توانی لەگەڵ سوانسی ستیدا تا ڕادەیەکی باش سیستەمی تیکی تاکا پەیڕەو بکات، بۆیە بۆ لیڤەرپول گرەو کردن لەسەر ئەوەی ڕاهێنەرێکی وەکوو رۆدجرە کارێکی سەرشێتانە و بێ پلان نەبوو.
وەلێ رۆدجەرز هەر لەسەرتای هاتنیەوە تووشی سەرەکیترین کێشە بوو لە یانەی لیڤەرپوول ئەویش نەبوونی بنەما و قاعیدەیەکی هاوشێوەی (شێوازی تیکی تاکا)یە لە یانەکە، چونکە هەموو ڕاهێنەرێک کاتێک دێتە یانەکەوە لەپێشدا تیىینی ئەوە دەکات ئایا بناغە و شێوازی ئەو یانەیە تا چەند لەگەل فکر و شێوازی خۆی دەگونجێت، بەڵام ڕۆدجەرژ پێشتر هەستی بەم شتە کردبوو وە قبوڵی ئەو ئەرکە قورسەی کرد بوو، هەر ئەم هۆکارەش بوە هۆی ئەوەی کە یانەکە درەنگ بەرهەمی کارەکانی رۆدجەرزی دەستبکەوێت و ئاستی باش ببێت.

* حەتمەن بۆ پەیڕوە کردنی تیکی تاکا دەکرێت لەسەر کاغز پشت بە دوو جۆر پلان ببەستی کە ئەویش (٤-٣-٣) یاخود (٤-٤-٢). بەڵام لە ناو یاریگدا بە پێی شێوازی وەستانی یاریزانەکانی پلانەکە دەبێتە (٣-٤-٣)یاخود (٢-١-٢-٢-٢-١)..
وە بێگومان هەموومان دەزانین کە شێوازی تیکی تاکا یاریگا دەکاتە (٨) ناوچەی یاری کردنەوە، منیش لێرەدا باسی ئەو (٨) ناوچە دەکەم، وە بەراوردی دەکەم لەگەڵ یاریزانەکانی لیڤەرپول.. بەڵام پێش ئەوە ئاماژە بۆ وتەیەکی رۆدجەرز دەکەم لە ساڵی (٢٠١٢).
رۆدجەرز دەڵێت " من حەزم لەوەیە کۆنترۆڵی یاریی بکەم،پێم خۆشە خۆم خاوەنی چارەنوسی خۆم بم لە ناو یارێکەدا،ئەگەر ئێمە توانیمان تۆپەکە لای خۆمان هەڵبگرین ئەوا ڕێژەی سەرکەوتنمان لەیارێکە دەگاتە (٧٩%)،ئەمە بۆ من لۆژیکە، من پێم وایە گرنگ نیە یانەیەکی بچوکی یاخود گەورە، گرنگ ئەوەیە ئەگەر تۆپەکە لای خۆت بێت ئەوا یارێکە دەبەیتەوە، بۆ من تۆپی پێ ڕێکخستنە و کارێکی هەڵەشەیی نیە، ئەگەر ئەو ڕیخستنەت لەدەست دا، ئەوا گرانە جڵەوی یارێکە بگریتە دەست و یارێێکە ببەیتەوە...هەروەها دەڵیت، کاتێک تۆپ لای خۆمانە ئێمە بە (١٠) یاریزان و گۆڵ پارێزێکەوە یاریی ناکەین بەڵکوو بە (١١) یاریزانەوە یاریی دەکەین." واتا گۆڵپارێزیش ڕۆڵی خۆی هەیە وەکوو هەموو یاریزانەکان.

ئێستا بابێینە سەر ناوچەکانی یاریی کردن.

ناوچەی یەکەم: ئەم ناوچە بریتیە لە ناوچەی گۆڵپارێز، لە ڕاستیدا لە شێوازی تیکی تاکا بە گۆڵچی دەوترێت (the sweeper goalkeeper).
ئەرکی گۆڵپارێز لەم پلانەدا ئەوەیە.ناوچەیەکی فراوانی بۆشایی دواوەی هێڵی بەرگری دەپارێزێت چونکە هڵی بەرگری لە تیکی تاکا زیاتر سەردەکەون بۆسەرەوە بۆیە پێویستە گۆڵپارێز هەندێک زیاتر لە گۆڵپارێزی ئاسایی لە گۆڵەکە بێتە دەرەوە بۆیەوەی کاتێک تیپی بەرامبەر تۆپی درێژ دەخاتە پشتی هێڵی بەرگری ئەم گۆڵپارێزە نزیک بێت و خێرا بگاتە سەر تۆپەکە (ئەگەر بیرتان بێت ڤاڵدێز لە ٢٠٠٩ تاکوو ٢٠١١ ئەو کارەی بەتەواوەتی دەکرد و زۆر جار دەمانبینی لە گۆڵەکەی خۆی دەردەچوو وە ئەو تۆپانە دەبڕی کە دەهاتنە پشتی هێڵێ بەرگری،ڕێک مەبەستم لەو کارەیە منیش).سیفاتەکانی گۆڵپارێزی تیکی تاکا ئەوەیە :توانای هەبێت بە قاچەکانی بە باشی یاری بکات، زیرەک بێت لە بەشداری کرد لە تۆپە هەوایی و بەرزەکان، جوڵەی خێرا بێت بۆ دەرچوون و گەڕانەوە بۆ ناوگٶل)، بێگومان ئەم ڕۆڵە تاڕادەیەکی باش (پیپی ڕێنا)دەتوانێت ئەنجامی بدات چونکە خۆی یەکێکە لە دەرچووانی قوتابجانەی لامسیا و پەروەردەی دەستی ئەو شێوازەیە.

ناوچەی دووەم: یاریزانەکانی ناوچەی (٢)، وەکوو یاریزانی (لیبرۆ) یاریی دەکەن، چەندین ڕۆلی جیاواز دەگێڕن بەڵام، هەردوو یاریزانەکە دەبێت پێچەوانەی یەک بن و یەکتری کامڵ بکەن، واتا یەکێکیان لە ڕووی تاکتیکی و هونەرییەوە توانەیەکی باشی هەبێت، ئەویتریان لە ڕووی جەستەوە بەهێز بێت و توانایەکی بەرزی هەبێت لە لێکخشاندن، بەکورتی (ئەیکێکیان بە ئەقڵ یاریی بکات،ئەویتریان بە هێزی جەستە).. وەکوو (پیکێ و پیۆل).. ئەرکی یاریزانە ئاقڵەکە ئەوەیە کە (پاسی کورتی باش بێت، هەروەها هەندێک جار سەربەکەوێت بۆ سەرەوە تاکوو لەگەل یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاست بەشداری پرۆسەی هێڕش دروست کردن بکات و بتوانێت پاڵەپستۆ لەسەر یاریزانەکانی هێڵێ ناوەڕاست کەم بکاتەوە)... ئەما یاریزانەکەیتر کە لە ڕوی جەستەییەوە بەهێزە، دەبێت (خێڕایەکەی باشێ هەبێت، ڕووماڵی ناوچەی بەرگری باڵەکان بکات و نیگایەکی باشی هەبێت بۆ هێڵی بەرگری خۆی بۆ ئەوەی بزانێت لە کاتی گونجاودا لە چی جێگایەک بوەستێت.)
بێگومان دانێل ئەگێر ڕۆڵی یاریزانە ئاقڵە زۆر بەجوانی دەگێرێت چ لە ڕوی وردی پاسەکانی بێت یاخود لەوڕوەوە بێت کە هێمن و لەسەرخۆیە و دەزانێت کەی و چۆن و بۆ کوێ(پاس-ناردن) بدات و سەرەڕای ئەوەی بەشداری کاری هێڕشبردنیش دەکات، هەروەها ئەوەی سەرنج ڕاکێشە کە بەپێێ ڕۆڵی ئەو جۆرە بەرگری کارە لەسە شێوازی تیکی تاکا دەتوانێت پالەپستۆ بخاتە سەر هێڕشەبەر بۆ ئەوەی تۆپی لێوەربگرێت، وە هەموو ئەم هۆکارانە بوو کە وای کرد لە وەرزی ڕابردوودا چەند جارێک دوای ئەگێر بکات لە لیڤەرپوول بۆ جێگرتنەوەی پیکێ..هەروەها مارتین سکێرتل لە ڕوی هێزی جەستەیی و ئەو سیفاتانەی کە بەسمان کرد دەتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت بەڵام پێوستی بە کار کردنە لە سەر تەرکیز و دروستی وەستانی لە حاڵەتی بەرگریدا و سەرەڕای زیاتر گرنگیدان بە ڕوماڵ کردنی ناوچەی بالەکان.

ناوچەی سێێەم:یاریزانی عەم جێگایە دەبێت بە شێوەیەک یاریی بکات کە توانی ئەوەی هەبێت بە خێرای تۆپەکە لە یاریزانانی هێڕشبردنی تیپی بەرامبەر وەربگرێت و هەروەها لە کاتێکدا دەکەوێتە ژێڕ پاڵەپستۆی تیپی بەرامبەرەوە ئەوا بە شێوەیەکی هێمن و لەسەرخۆ بجوڵێتەوە و (پاس-ناردن)بدات و تۆپەکە لە ناوچە ترسناکەکاند بە ئاسانی دەربکات، هەروەها بە ئاسانی بجوڵێتەوە لە بەشی دواوەی هێڵێ ناوەڕاست و بەبەردەوامی سێگۆشە دروست بکات لەگەڵ یاریزانەکانی خۆی و هەمیشە وەکوو مەکینە پاسدان کار بکات (وەکوو چاڤی هێرناندێز ووتی من تەنها پاس دەدەم و پاس وەردەگرم،پاس دەدەم و پاس وەردەگرمم). پێم وابێت بۆ ئەم کارە،ئەگەر لۆکاس لیڤا بگەڕێتەوە ئاستی پێش پێکانەکەی ئەوا زۆر بە جوانی ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت، وە دەکرێت بڵێین لیڤەرپول لە وەرزی پارساڵدا کێشەی گەورەی نەبوونی ئەو جۆرە یاریزانە بوو لە هێڵی ناوەڕاستدا،تەناتە هاتنی نوری شاهین بۆ ئەوە بوو لە سەرەوەی هێڵی ناوەڕاست یاریی بکات تاکوو جێرارد ئەو ڕۆڵە بگێڕێت لە دواوەی هێڵی ناوەڕاست، هەر ئەم هۆکارەش بوو کە لیڤەرپوول زۆر پشتیوانی لیڤای کرد یارمەتیدا لە کاتی پێکانەکەی. چونکە لیڤا بەڕاستی ئەم ڕۆڵە جوان دەگێڕێت.

ناچەی چوارەم: ئەم ناوچەی بریتییە لە ناوچەی باڵەکانی بەرگری جێگای (خۆسێ ئەنریکی و گلین جۆنسن) کاری ئەم دوو بالە زۆر گران و تاقەت پڕوکێنە چونکە دەبێت بە بەردەوامی بەشداری هێڕش بردن بکەن و لە هەمان کاتدا بە زووی بگەڕێةەوە بۆ هێڵێ بەرگری، بەڵام گرنگترین جوڵەی ئەم دوو یاریزانە ئەوەیە کە بە درێژای یاریگاکە هێڕش ببەن واتا کاتێک دەچنە سەروە بۆ هێڕش بردن بەرەوەی چەقی گۆڵەکە نەجوڵێنەوە بەڵكوو بە شێوەیەکی تیژ بۆ (گۆشەی کۆڕناڵەکان) بجوڵێنەوە،هەروەها دەبێت هەمێشە وەکو کلیلێکی هێڕش بردن یاریی بکەن و پاسی گۆڵی زۆر دروست بکەن بۆ هێرش بەرەکان، پێم وابێت لەم کاردە گلین جۆنسن زۆر سەرکەتووە، وە دەتوانم بڵێم بە باشی ئەنجامی دەدا، بەلام خۆسێ ئەنریکی هەرچەند بەشداری هێرش بردنی باشە بەڵام خێرایی گەڕانەوەی بۆ هێڵێ بەرگری هێواشە و زۆر جار درەنگ دەگەڕێتەوە بۆ کاری بەرگری کردن، سەرەڕای ئەوەی لیاقەی جەستەی نزمە و زوو ماندوو دەىیت بە ئەرکەکانی ئەم شێوازە.

ناوچەی پێنجەم: یاریزانێکی (سندوق بۆ سندوقی داهێنەری یاری دروستکەرە) بەشداری کاری هێڕش بردن دەکات و بەتایبەتی لە شێوازی رۆدجەرزدا دەبێتە سەرکردەی یاریی دروست کردن، وە توانەی ئەوەی هەیە کە تۆپەکە لات تیپی خۆی هەلىگرێت کاتێک دەکەێتە ژێڕ پاڵەپستۆوە و وە هەموو کاتێك لە هێڵی سەروەی هێڕش بردندا سێگۆشەی بچوک بچوک دروست بکات لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕێیدا...ئەم ڕۆڵە (جێرارد) بە سەروزیادەوە ئەنجامی داوە و سەرکەتوو بوە تێیدا.

ناوچەی شەشەم:یاریزانێکی هونەری و تەکنیکی بەرز کە بتوانێت لە هەر کاتێکی یاریێکەدا بێت شتێکی کتوپڕ و جیاواز بۆ تیپەکە دروست بکات، داهێنەر بێت و یانەکە ڕزگار بکات لە کاتی پێویستدا.. ئەم یاریزانە لە لیڤەرپولدا (لویس سوارێزە) بەڵام من پێشبینی دەکەم لە وەرزی داهاتوودا رۆدجەرز لەم ناوچەدا پشت بە کۆتینهۆ ببەستێت.

ناچەی حەوتەم: ئەم جۆرە یاریزانە ئەوەیە کە دەبێتە ئەڵقەی بەستنەوەی نێوان هەموو کارێكی هێڕش بردن و گٶڵەکە.دەتوانم بڵێم پیاوی دروستکەری گۆڵ، لە پرۆسەی بەرگری کردن لە تۆپەکە و پێدانی چانس بۆ هاوڕێکانی تاکوو زیاتر بچنە ناو گۆڵی بەرامبەرەوە زۆر ژیر و بەتوانا بێت،بە کورتی یاریزانێکی وەکوو (ئینێستا)..بۆ لیڤەرپوول من تاکوو ئێستا جێگای ئەم ریزانە باش نابینیم و پێویست رۆدجەرز کار لەسەر ئەوە بکات یاریزانێک بێنێت بۆ ئەوەی ئەم ڕۆڵە بگێڕێط یاخود دەتوانێت یاریزانێک باش بۆ ناوچەی هەشتەم بێنێت و لە بەرامبەردا ئاڵۆوگۆڕ لە جێگای سوارێز و کۆتینهۆ بکات،نامەوێت بچمە ناو ئەم ئەگەرانەوە ئەگینا دەبێت باسی شتی زیاتر بکەین.


ناوچەی هەشتەم: یاریزانێک لە وەکوو هێڕش بەری درۆزن یاری دەکات لە ناو هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر، بۆشای بۆ هاوڕێکانی دەکاتەوە و توانایەکی زۆری هەیە لە کۆتای هێنان بە پرۆسەی گۆڵ کردن بە سەرکەتووی، بەڵام لە هەموو گرنگتر ئەوەیە کە هەمیشە بڕیاری خێرا و دروست بدات ، کە ئایا ئەم چانسە ئەگەری گۆڵی زۆرە یاخود دەبێت تۆپەکە بگەڕێنێتەوە بۆ یەکەم ناوچەی دروست کردنی هێرش لە سیستەمی تیکی تاکا.. ئەم ناوچەی هەمێشە کێشەی لیڤەرپول بووە تەنانەت لە ماوەی پێش رۆدجەرز، دەتوانم بڵێم چەند ساڵیکە ئێمە دەبینین هەموو یارییەک لیڤەرپوول چەندەها هەلی گۆڵ کردن دروست دەکات و کەچی یاریزانێکی نیە کە ئەم ڕۆڵە بە تەواوەتی ئەنجام بدات بۆیە دیسان پێویستە لەسەر ڕۆدجەرز ئەم کێشەیش چارەسەر بکاتهەروەها پێویستە لە ڕووی سیستەمی پاڵەپستۆ ، لیڤەرپوول زیاتر هەوڵد بدات لە جێگایەکی نزیکتر لە هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر پاڵەپەستۆ بخاتە سەر تیپی بەرامبەر تاکو تۆپەکەی لێوەربگڕیت... وە لێڕەدا هەموو گومانێکی من کۆ دەبێتەوە لەسەر چەندێتی سەرکەوتنی تیکی تاکا لە خولی پریمەرلیدا.چونکە مەرجی سەرەکی تیکی تاکا ئەوەیە هەمیشە پاڵپەستۆی خۆت لە ناوچەکانی تیپی بەرامبەر دروست بکەی، بەلام وەکو دەزانین خودی پریمەرلیگ ڕیتمێکی خێرای هەیە و هەروەها دەوڵەمەندە بە یاریزانی خێرا کە هەموویان توانایان هەیە لە ماوەی چرکەیەکدا هێڵی بەرگری بشکێنن کاتێک ئەو هێلە بەرگریە زۆر لەسەرەوەی یاریگا دروست دەکرێت.
بۆیە ئەم پرسیارە لای من هەر وەکوو خۆی دەمێنێتەوە
ئایا ڕۆدجەرز چۆن بەسەر ئەم کێشەدا سەردەکەوێت ؟؟؟.

-لە کۆتاییدا دەڵێم، تاکوو ئێستا ڕۆدجەرز بە جوانی کاری کردوە و لەسەر خۆ هەنگاو دەنێت، ئەگەر هەڵە نەبم لیڤەرپوول لە پارساڵدا باشترین یاخود دووەم باشترین یانەی پریمەرلیگ بوو لە ڕووی هەڵگرتن و دەستبەسەر داگرتنی تۆپ ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە لیڤەرپوول لەسەر ڕێگای ڕاستەوە تەنها پێویستە هاندەران و میدیاکان سەبر بگرن و ئەگەر کار بەباشی بڕوات ئەوە لە وەرزی داهاتوودا دەسکەوتی کارەکانی ڕۆدجەرز دەبینن.

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back