شـیکاری تـاکـتـیکی: قسەوباسێک سەبارەت پلانی 3-5-2

15/08/2013 17:07

نوسینی/بڵند فاتیح

 

پلانی #٣-٥-٢ وەک دیارە لە سێ بەرگریکار و ٥ یاریزانی هێلێ ناوەڕاست و دوو هێرشبەر پێک دێتت.

ئێستا هەر یەک لە هێلەکان بە تایبەت باس دەکەین.

- هێلێ بەرگری: هێڵی بەرگری لە ٣ یاریزان پێکدێت، کە یەكێک لەو ٣ یاریزانە پێی دەوترێت ‫#‏لیبرۆ‬ ، واتە بە شێوەیەکی ئازاد یاری دەکات لەم هێلەدا، ئەرکەکانی لە ٣ کاردا کۆ دەبێتەوە؛
١- کاتێک تیپەکە دەکەوێتە حاڵەتی بەرگرییەوە، ئەوا ئەم یاریزانە پارێزگاری دەکات لەو بۆ شاییانەی کە دوو یاریزانەکەی تری بەرگری دروستی دەکەن لە میانەی جوڵانەوەیاندا لەگەڵ یاریزانەکانی هێڕشبردنی تیپی بەرامبەر، واتە بەزۆری لە پشتی دوو یاریزانەکەی ترەوە یاری دەکات.
٢-هەرچەندە ئەم پلانە لەسەر کاغەز (٥) یاریزان لە هێڵی ناوەڕستدا دادەنێ، بەڵام لە ناو یاریگادا وانییە.
بەڵکوو دوو یاریزانی نێو ئەو ٥ یاریزانەی هێڵی ناوەڕاست خۆیان باڵی بەرگرین (بۆ ئەوەی بێتە پێش چاوتان باسی کێ دەکەم مەبسەتم لە جێگای ‫#‏لیشتنشتایگەر‬ و ‫#‏کوادا‬ ‫#‏ئەساموای‬ یۆڤانتوسە) ... بگەڕێێنەوە سەر بابەتەیەکی خۆمان؛ کاتێک ئەم دوو یاریزانەی باڵی بەرگری، یەکێکیان سەردەکەون ئەوا ئەم (لیبرۆ)یە جێگاکەی پڕدەکاتەوە، بۆ نموونە کاتێک ئەسموا سەردەکەوێت ئەوا بۆنۆتچی جێگاکەی دەگرێت، چونکە ‫#‏بۆنۆتچی‬ وەکوو یاریزانی لئبرۆ یاری دەکات لە یۆڤیدا (بەڕێزان بۆیە باسی یۆڤانتووس دەکەم چونکە ‫#‏یوڤانتوس‬ ئێستا ناودارترین یانەیە کە ئەم پلانە پەیڕەو دەکات) ...
٣-ئەم خاڵە،ناکرێت گشتگیر بکرێت بەسەر پلانی (٥-٣-٢)،چونکە ڕاستێکەی من پیشتر تێبینی ئەم ڕٶڵەم ناکردووە لە یاریزانی لیبرۆی ئەم پلانەدا. ڕەنگە پێشتر بوونی نەبووبێت. بەڵام ئەم ڕۆڵە تەنها لە لایەن ‫#‏ئەنتۆنیۆ‬ ‫#‏کۆنتی‬)ەوە بەکارهێنراوە و دراوەتە یاریزانی لیبرۆ. ئەویش لەو کاتەوە دروست بوو کە تیپەکانی بەرامبەری یۆڤی، درکیان بەوە کرد کە گۆێزەرەوەی تۆپ یاخود یاری دروستکەری ‫#‏یۆڤی‬ ‫#‏پیرلۆ‬ یە و دەستیان کرد بە دروست کردنی پاڵەپستۆیەکی بەرز لەسەر پیرلۆ بۆ ئەوەی نەهڵێن یاری دروست بکات.
بۆیە #کۆنتی ئەم ڕٶلەی گواستەوە بۆ ‫#‏بۆنۆتۆچی‬، واتە یەکەم کەس کە یاری دروست دەکات لە یۆڤانتووسدا (بۆنۆتچیە) کە تۆپەکە دەدات بە یەكیک لەم سێ یاریزانە ‫#‏مارکیزۆ‬، ‫#‏ڤیدال‬،#پیرلۆ واتە ئەرکێکی تری ئەم یاریزانە ئەوەیە کە ببێتە دروستکەری یاری، ئەگەر چی بەشێوەیەکی کامڵیش نەبێت.
لە مەرجەکانی بوون بە لیبرۆ، ئەوەیە هێمن و لە سەرخۆ بێت و هەروەها توانای ناردنی تۆپی درێژی زۆر بە وردی هەبێت.

- هێڵی ناوەراست؛ ئەم هێلە لەسەر کاغەز لە ٥ یاریزان پێکدێت،کە سێ یاریزانیان لە چەقی هێڵی ناوەڕستدا یاری دەکەن، دووانیان لە تەنیشتەکان یاری دەکەن، کە خۆیان لە ئەساسدا یاریزانی بەرگرین، بەڵام توانای هێرش بردنیان بەرزە.
بۆیە دەتوانن هەردوو کاری بەرگری و هێڕشبردن بەیەکەوە بکەن، بە مەرجێک پاڵەپستۆی ئەوەیان لەسەر نەبێت کە زوو بگەڕێنەوە بۆ بەرگری کردن. واتە یاریزنێک هەبێت جێگەکەیان دابپۆشێت لەو کاتەی ئەمان لەحاڵەتی هێرش بردندان. باسمان کرد چۆن یاریزانی لیبرۆی هێلی بەرگری ئەم کارەیان بۆ دەکات ...

با بێینە سەر سێ یاریزانەکی چەقی ناوەڕاست. یەكیک لەم سێ یاریزانە یاری دروستکەری تیپەکەیە و هەموو یاری هێرشبردنی یانەکە لەلایەن ئەم یاریزانەوە دروست دەکرێت و پلانی بۆ دادەنرێت.زۆر جار ئەم یاریزانە لە جۆری یاریزانی یاری دروستکەری پشتەوەیە (بۆ تێگەیشتن لە یاریزانەکانی تەوەری ناوەڕست، کلیکی ئێرە بکە.

دوو یاریزانەکەی تری هێڵی ناوەڕست، دەبێت توانەیەکی بەرزیان هەبێت لە هێرشبردن و بەرگریدا، لە یەک کاتدا. ئەگینا ئەم پلانە سەر ناگرێت.ئەرکی ئەم دوو یاریزانە ئەوەیە؛
١-بەرگری لە یاریزانی یاری دروستکەر بکەن و نەهێڵین پاڵەپەستۆی زۆر بکەوێتە سەری و زوو ببنە رزگارکەری تۆپەکە بۆی ...
٢-بتوانن بەشداری هێڕشەکان بکەن، زۆربەی کاتەکانی یارییەکە نزیک ناوچەی سزای تپی بەرامبەر بن، وە بتوانن دزە بکەنە ناو سندوقی تیپی بەرامبەرەوە.

هێڵی هێرش بردن: هێڵی هێرش بردن لە دوو یاریزان پێک دێت بەڵام زۆر گرنگ نییە و مەرج نییە جۆرێکی تایبەتی هێڕشبەر بن. دەکرێت هەردووکیان هێڕشبەری کلاسیکی بن یاخود هەردووکیان وەکوو هیڕشبەری دەرەوەی سندوق (٩،٥) یاری بکەن ... بەڵام باشترە و کاریگەرترە کە یەکێکیان هێڕشبەری کلاسیکی بێت، واتە لە ناوەوی سندوق یاری بکات و ئەویتریان لە دەرەوە یاری بکات.

سیستەمی پاڵەپەستۆ: ئەو سیستمەیە کە ئەم پلانە پەیڕەوەی دەکات. زیاتر تێکەڵەیەکە لە سیستەمەی (Man-to-man marking) و (Zonal marking).

- لایەنە باشەکانی ئەم جۆرە پلانە ئەوەیە؛
١- تیپی بەرامبەر ناچار دەکات کە بە زۆرترین یاریزانەوە هێرش بکەن، بەمەش ناوچەی بۆشی زۆر لە پشتیانەوە دەمێنێتەوە، لێرەوە دەکرێت بە ئاسانی هێرشی هەڵگەڕاوە دروست ببێ ...
٢- ئەم پلانە وا دەکات کاتێک که هێرش دەبەیت، بڕێک یاریزانی زۆر لە ناوچەی ناوەراست و هێڕشبردندا کۆببنەوە، بەمەش دەتوانیت کۆنترۆڵی ئەو دوو ناوچەیە بکەیت ...
٣-دەتوانیت دەست بەسەر تۆپدا بگریت و یاری یەک پاس بکەی بە بەردەوامی ...
٤-لە هێڵی بەرگریدا ئەو دوو یاریزانەی تر هەندێک بە ئیسراحەتتر یاری دەکەن، چونکە هەمیشە دەزانن یاریزانێکی لیبۆر هەیە هەڵەکانیان بۆ دادەپۆشێت.

لایەنە خراپەکانی؛
١-پێوستە لە یەک کاتدا یاریزانەکانی ناوەڕاستت توانەیەکی بەرزیان هەبێت لە هێرشبردن و بەرگریکردندا ...کە ئەمەش شتێکی شاز و کەمە لە یاریزانی ئەمڕٶدا ...
٢- هەردوو باڵی بەرگری چەپ و ڕاست، هەمیشە دەبێت توانای یاریکردنیان هەبێت لەهەردوو بەرەی هێڕش و بەرگریدا. کە ئەمە وا دەکات تووشی ئیرهاق و ماندوو وونێکی زۆر ببن، بۆیە بەردەوامیوون لەسەر ئەو ئاستە، زۆر قورسە ...
٣- ئەو تیپانەی کە پشت بەم پلانە دەبستن، بەزۆری هەموو ئەرکی دروست کردنی یاریان لەدەستی یەک یاریزاندا دەبێت. کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا خراپە، چونکە هەر بەگرتنی ئەو یاریزانە ئیتر تیپەکە دەمرێت.

 

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back