شــیکاری تــاکــتیـــکــی: قـسەوبـاسـێک سـەبــارەت پــلانــی ٤-٢-١-٣
15/08/2013 16:49
نوسینی/بڵند فاتیح
-پلانی (٤-٢-١-٣) هەرچەند لەڕووی دەرەکییەوە لە پلانی (٤-٢-٣-١) دەچێت بەڵام جیاوازی زۆر لە نێوانیاندا هەیە. چونکە پلانی (٤-٢-٣-١) بە زۆری بە پلانێکی بەرگریکارانە دادەنرێت، بەتیاتبەتی بۆ سیستەمی (Counter attacking teams) (هێرشی هەڵگەڕاوە گونجاوە. لەبەرامبەردا پلانی (٤-٢-١-٣) بۆ ئەو تیپانە باشن کە پشت بە هلگرتنی تۆپ دەبەستن. لە ئێستایشدا بەناوبانگترین تیپ یاخود هەڵبژاردە کە پشت بەم پلانە دەبەستێت، هەڵبژاردەی (ئسپانیا)یە لە سەردەمی (دیلبۆسکیدا).
تایبەتمەندی ئەم جۆرە پلانە لەوەدایە کە یارمەتی یاریزانی یاری دروستکەر دەدات و هەڵبژاردنی زۆری پێدەدات بۆ گواستنەوەی تۆپەکە بۆ یاریزانەکانی تیپەکەی خۆی. وە ئەگەر بە شێوەیەکی وردتر قسە بکەین، دەتوانین بڵێن ئەم پلانە زیاتر لەبەر چاوە ڕەشەکانی یاریزانی یاری دروستکەر، لەلایەن تیپەکەوە پەیڕەوە دەکرێت. چونکە یاریزانی یاری دروستکەر لەم پلانەدا بەتەواوەتی دەگەڕێتە دواوە و نزیک دەبێتەوە لە یاریزانی تەوەری ناوەڕاست. نموونەش بۆ ئەمە (چاڤی هرناندیز)کە دەگەڕیتە دواوە و نزیک دەبێتەوە لە بۆسکیت).
لە خراپێکانی ئەم پلانە ئەوەیە کە حالەتی هێرشبردنی یاخود هێلی یرشبردنی زۆر تەسک دەبێتەوە و .پێویستە هەردوو باڵی بەرگریت، واتە باڵی بەرگری ڕاست و چەپ، مەبەستم جێگای (ئەربێلوا و مارسێلۆیە) توانای هێرش بردنیان زۆر بێت، بۆ ئەنجامدانی ئەم پلانە. تاکوو ئەم دوو یاریزانەی باڵەکان بتوانن یاریگاکەت بۆ بکەنەوە. وە هەر لەبەر هۆکاری سەرکەوتنی ئەم دوو باڵەیە کە وا دەکات پێوەیستت بە دوو یاریزانی تەوەر بێت. بۆ ئەوەی ئەم دوو یاریزانەی تەوەری ناوەڕاست بتوانن ڕۆماڵی ناوچەی هەردوو باڵەکە بکەن، لە کاتی سەرکەوتنی ئەو دوو یاریزانەدا. یاریزانی تەوەری ناوەڕاست مەبستمان جێگای (سامی خدێرەیە). لەهەمان کاتدا ئەگەر یاریزانی یاری دروستکەر بگەڕێتە دواوە بۆ نزیک هێلی بەرگری ئەوا لەم جۆرە پلانەدا دەتوانین بەربەستێکی سیانی دروست بکەین بۆ پاراستنی یاریزانی یاری دروستکەر. چونکە هەندێک کات یاریزانی یاری دروستکەر لە هێلی ناوەڕاستیدا دەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆوە، بۆیە ناچار دەبێت بگەڕیتە دواوە بۆ نزیک تەوەری هێلی ناوەڕاست. بۆیه کاتێک دەگەڕێتە دواو دەکرێت بەرەبستێکی پاراستن دروست بکرێت بۆ ئەوەی چیتر یاریزانی یاری دروستکەر نەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆوە.
خاڵێکی دیکە لە خاڵە باشەکانی ئەم پلانە ئەوەیە کە ئازادییەکی تەواو بە باڵەکانی هێلی ناوەڕاست دەدات تا بە دڵی خۆیان هێرش بکەن. مەبەستمان لە باڵی ناوەراست جێگای (بێل و دیماریا و پیدرۆیە). بۆیە باسی پیدرۆش دەکەم چونکە وەک دەبینین لەبەر ئەو ئازادییەی لە هێرش بردندا هەیەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئسپانیادا دەتوانێت بە بەردەوامی گۆڵی زۆر تۆمار بکات... هەروەها یەکێکی تر لە مەرجەکانی ئەم پلانە ئەوەیە کە هێرشبەرێکت هەبێت کە توانای گۆڵ کردنی زۆر بەرز بێت. واتە (هێرش بەرێکی قەناس بێت بە کوورتی).
-تێبینی: بە پێی ئەو هەواڵانەی کە دەرباری هاتنی ئەنشلۆتی و بێل و کارڤاخال دەیبیستم. هەستدەکەم ئەنشلۆتی پەنا دەباتە بەر ئەم پلانە، بەتایبەتیش لە ڕیگای ئەم پلانەوە دەتوانێت گاریس بێل و کریستیانۆ بەجوانی بخاتە ناو مەکینەی کارەکەوە. وەک وتیشمان ئەم پلانە پێویستی بە باڵی بەرگری هێرشبەرانەیە، بۆیە ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیر بکەین ویستی ریاڵ بۆ کارڤاخالیش زۆر مەنتیقییە. هەروەها هەر ئەم هەواڵانەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە ڕیال زۆر بەتەمای کاڤانی بێت و دەیەوێت هەروەهایەکیتریش ههه ئەوەیه لەم پلانەدا مۆدرێچ ڕۆڵی زۆر دەبێت و ئەگەر ئەم پلانە پەیڕەو بکەن ئەوا مۆدرێچ لە وەرزی داهاتوودا دەبێتە پاڵەوانی ریال. ببوورن هەروەهایەکیتریش ئەوەیه که ئەگەر ئەم پلانە لە ڕیاڵدا جێبەجی بکرێت، ئەوە یەکەمین زەرەرمەندەکان (ئۆزێل و بنزیما و ئەربێلۆا) دەبن.
———
Back