شــیـکاری تـاکـتـیکــی: مانــچــستەریــۆنــایــتــد لــە وەرزی 2012-2013
15/08/2013 15:09
__ئەم وەرزە پڕ بوو لە هەست و سۆز بۆ یانەی مانچستەریۆنایتد و هاندەرانی. لەلایەکەوە توانیان نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی(پرێمەرلیگ) ببنەوە، لەلایەکیترەوە دوای ئەوەی لەم وەرزەدا تیپێکی بەهێز بوو، وە خاوەن یاریزانی گەنج و لاو بوون،کەچی نەیانتوانینازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورپا بەرز بکەنەوە..لە کۆتایشدا لەو دەمەی هەموو هەوادارنی سەرقاڵی خۆشی و ئاهەنگ گێڕان بوون ،فێرگسۆن بڕیارێکی هەژێنەر و خەمناکی بە هاندەرانی ڕاگەیاند،ئەویش ئەوە بوو کە واز لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەهێنێت و چیتر بەردەوام نابێت لە جیهانی تۆپی پێدا...
بۆ باس کردنی وەرزی مانچستەر یۆنایتد، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ وەرزی (٢٠١١-١٢) و هەندێک قسەی لەبارەوە بکەین.
_____مانـچـــستەر یۆنایـــتد لە وەرزی (٢٠١١-٢٠١٢)
لەم وەرزەدا مان یۆنایتد پشتی بە دوو پلانی تایبەت بەستبوو،کە ئەویش (٤-٢-٣-١) و (٤-٤-١-١-).
سەرەتای بەکار هێنانی ئەم پلانە بەشێوەیەکی زۆر باش بوو، مان یۆنایتد گۆڵی زۆری دەکرد و هەموو یارێیکان لەڕووی هێرش بردنەوە هەمیشە بەهێز دەردەکەوت. لەو وەرزەدا (پۆڵ سکۆڵز ) وای لە یاری کردن هێنابوو، بۆیە لەسەرەتای وەرزەکەدا فێرگسۆن پشتی دەبەست بە (ئەندرسۆن و کلێڤرلی) وەکوو یاریزانی تەوەری هێڵی ناوەڕاست.
لایەنەی باشەکانی ئەم دوو یاریزانە ئەوە بوو کە لە ڕووی شێوازی یاری کردنەوە لەیەکتر نزیکن، زیاتر حەز بەجوڵانەوە دەکەن بۆ چەقی یاریگا و نزیک هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر، هەروەها دەتوانن بەشێوەکی لار بۆ باڵەکان بجوڵینەوە جێگۆڕکێ بکەن لەگەڵ یاریزانەکانی ئەو ناوچەیە،وە بەشێوەیەکی کاریگەرتر بەشداری پرۆسەی هێرشبردن بکەن.
بێگومان ئەم سیفات و خاسیەتانە دینامیکیەتێکی زیاتری بە هێڵی ناوەڕاستی مانیۆ دەبەخشی...
وەلێ لایەنە خراپەکانی ئەم دوو یاریزانە ئەوەیە، تەوەری هێڵی ناوەڕاستی مان یۆنایتد لەڕوی بەرگری کردنەوە زۆر بێهێز دەکەن،هەروەها بەهۆی ئەو جوڵانەی کە ئەم دوویاریزانە دەیانکرد، پێشەوەی هێڵی بەرگری تیپەکە بێ پارستن دامایەوە و تیپی بەرامبەر بە ئازادیەکی زیاترەوە یاریان دەکرد و هێڕشیان دروست دەکرد. بۆیە لەو وەرزەدا تۆڕی (دی خیا) زۆر جار هەژێنرا و لەهەموو یاریەکد ئەو هێڵە بە سەلامەتی دەرنەدەچوو، بەڵام ئەم بارە هەروا بەردەوام نەبوو، چونکە دوای چەند هەفتەیەک کلێڤەرلی تووشی پێکان هات،ئەندرسۆنیش وردە وردە ئاستی دادەبەزی..
دەکرێت ئەو یارییەی مانیۆ بە ئەنجامی (٦-١) بەرامبەر مان ستی دۆڕا، بەزەنگی کۆتایی دابنێن بۆ ئەو سیستەمە و شێوازەی کە فێرگی پەیڕوەی دەکرد لەو وەرزەدا.بۆیە فێڕگی هەستا بە پەیڕەو کردنی پلانی (٤-٤-١-١) لەهەمان کاتدا پشتی بەستن بە (کارێک و گیگز) لە تەوەری هێلی ناوەڕاستدا و دوا بەدوای ئەوەش داوای لە سکۆڵز کرد کە بگەرێتەوە بۆ ناو یاری کردن و سکۆڵزیش داواکەی قبوڵکرد.. لێرەوە ئاستی یانەکە بەرەوە پاشتر ڕۆیشت و تیپەکە بەهێز دەبینرا، بەتایبەی تەوەری هێڵی ناوەڕاست هاوسەنگیەکی زیاتر هەبوو ..وە خۆتانیش کۆتایی وەرزەکە بەباشێ دەزانن، بۆیە زیاتر باسی ئەم وەرزە ناکەم.
..........................
______مانــــ یــۆنایـــتد لـــــە وەرزی (٢٠١٢-٢٠١٣)___
*سیستەمی یاری کردنی مانچستەر یۆنایتد لەم وەرزەدا دەکەینە دوو بەشەوە (پرۆسەی بەرگری کردن و دروست کردنی یاری لە تەوەری هێڵی ناوەڕاست___پرۆسەی هێڕش بردن )
* پرۆسەی بەرگری کردن و دروست کردنی یاری لە تەوەری هێڵی ناوەڕاست
-بەڕاستی وەرزی ڕابردوو،واتا (٢٠١١-٢٠١٢).. هەرچەندە لە کۆتایەکەیدا تەوەری ناوەڕاستی مانیۆ بەهێزتر و هاوسەنگتر بوو.بەڵام کــــــــــــــــەم و کــــــــــــــورتی خـــــــۆیـــــشـــــــی هـــــــەبــــــــوو.
چونکە ئەگەر تێبینمان کردبێت لە هێڵی ناوەڕاستدا (کاریگ و سکۆڵز) یاریان دەکرد. سیفەتی ئەم دوویاریزانە ئەوەیە کە حەز دەکەن لە بەردەم هێڵی بەرگریەوە بووەستن و تۆپ بە درێژی بگوازنەوە بۆ هێڵی هێڕش بردن و باڵەکان. واتا ئەم دوو یاریزانە لە ناوچەی تەوەری هێڵی ناوەڕاست جوڵەیان کەمە و بە پێچەوانەی (کـــلیڤەرلــــی و ئـــــەنـــدرســـۆنـــــــ
باشە..لەم وەرزەدا تەوەری هێڵی ناوەڕآست بەتەواوەتی تۆکمە بوو وە هەروەها گەنجتر بوو،وە هەروەها ڕێکەوتووتر بوو..چوونکە لەم وەرزەدا فێڕگی پشتی بە (کارێک و کلێڤەرلی) دەبەست کە ئەم دوانە وەکوو باسی خاسێتی هەردووکیانمان کردوە،بە بێچەوانەی یەکەن واتا(کلێڤەرلی حەزی بە جوڵە و جێگۆڕکی کردن و بەشداری کردنە لە پرۆسەی هێڕش بردن. لە بەرامبەردا وەکوو باسمان کرد کاریک حەزی بەوەیە لەپێش هێڵی بەرگری بوەستێت و تۆپی درێژ دروست بکات و پشتی باڵــــــــــەکانی بـــــــــــــەرگـــــــــ
ئەم قسانە ئەوەمان تێدەگەیةیت کە هەردوو یاریزانەکە بە خاسێتە باشەکانی خۆیان،کەم و کورتی یەکتر پڕدەکەنەوە، هەر ئەم کارەش وای کرد کە لەم وەرزەدا هێڵی تەوەری ناوەڕاستی مان یۆنایتد بەهێزترین و سەرکەوتووترین بێت لە ڕوی گواستنەوەی تۆپ بۆ یاریزانانی هێڕش بردن (بەپێ ئامارێک ڕێژەی پاسی ڕاستی تەوەری هێڵی ناوەڕاستی مـــــانــیۆ لە هــــــەریـــــاریـــــەکد
لێرەوە جوڵەکانی کلیڤەرلی وای کرد کە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکانی بەرامبەر هەمیشە شپرزە و پەرشووبڵاو ببنەوە،هەروەها کلێڤەرلی ژمارەی یاریزانەکانی مانیۆی زیاد دەکرد لە کاتی هێڕشبردندا..دووەم شت ئەوە بوو مایکل کارێک ئازادانەتر کاری دروست کردنی یاری دەگرتە ئەستۆ لە پشتەوەی هێڵی ناوەڕآست و هەروەها ڕێگای پێدەدا کە باڵەکانی بەرگری دابپۆشێت کاتێک (ئێڤرا یاخود رافائێل) دەرۆیشتنە سەرەوە بۆ هێڕش بردن.بەمەش هێڵی بەرگری زیاتر تۆکمە دەبوو..،بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەو هێلە هەر کــــێشەی خـــــۆی هـــەیـــە کــە دوای باســـی دەکەم.
__________________________
*پـــــــــرۆســــــەی هـــێــــڕشــــــــبــــــ
ساڵی پار جگە لەوەی کە چەند یاریزانێکی بەتوانانی وەکوو (ڕۆنی وهێرناندێز و وێلباک ..هتد)هەبوون لە هێڵی هێڕش بردندا، بەلام فێرگی کلیلی یەکەمی بۆ هێڕش بردن (ئەنتۆنیۆ ڤالنسیا)بوو. بۆیە کاتێک تۆپ دەگەیشتە سەرەوەی هێڵی هێڕش بردن هەموو جوڵەکانی (هێرناندێز و ڕۆنی و نانی.هتد) لەبەر خاتری ئەوە بوو کە بۆشای زیاتر بکەنەوە بۆ ڤالنسیا تاکوو بە درێژای یاریگاکە دزە بکاتە ناو هێڵی تیپی بەرامبەرەوە. بۆیە دەمان بینی ڤالنیسا لە هەموو یارێکانی مانیۆدا کاریگەری و ڕۆڵی خۆی هەیە..
بەڵام لەم وەرزەدا بینیمان ڤالنسیا کەمتر دەردەکەوت وەکوو یاریزانێکی کاریگەر. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە..فێرگی کارێکی وای کرد کە ڤالنیسای لە کلیلی هێڕشبردنەوە گۆڕی بۆ یاریزانێک کە بۆشای دەکاتەوە بۆ یاریزانەکانیتر(واتا لە بری ئەوەی ئامانج بێت لە پرۆسەی هێڕش بردن ،کردی بە تەڵەیەک تاکوو تیپی بەرامبەر پێیەوە سەرقاڵ بن)..
ڤالنسیا یاریزانیکە کە هەمیشە پشت بە خێرای خۆی و بۆشای پشتی یاریزانی تیپی بەرامبەر دەبەستێت بۆ هێڕش کردن و دروست کردنی یاریی. ئەم کارە لە وەرزی ڕابردوودا زۆر گونجاو بوو بۆ ڤالنسیا چونکە فێڕگی پلانەکانی بەشێوەیەک دروست کردبوو کە ڤالنیسا هەمیشە لە جێگایەکەوە هێڕش بکات کە بۆشای لە پشتی یاریزانی باڵی تیپی بەرامبەر زۆرە.بەلام لەم وەرزەدا ڤالنیسا هەمیشە خۆی لە ناوچەیەکی بچوکدا دەدۆزییەوە ،بەمەش زۆر لە تواناکانی کەمی دەکرد (فێرگسۆن ویستی چارەیەک بۆ ئەمە بدۆزیتەوە و سودی زیاتر لە تواناکانی وەربگرێت ئەویش بەشێوەیەک کە هەندێک یاریی لە باڵی ڕاستدا وەکوو یاریزانێکی سەربەخۆی یاری پێدەکرد. واتا هەموو باڵی ڕاست بە دەستی خۆیەوە بوو.. لە ئینگلیزی پێ دەڵی " فوڵ باک- full-back)
-ئینجا با بێینە سەر باسی ڤان پێڕسی...
بە کورتی دەتوانم بڵیم لە خولی پرێمەرلیگدا ڤان پێرسی تاکە هێرشبەری کلاسیکیە، "کە کلاسیکی نیە"..بە درێژی (ڤان پێڕسی یاریزانێکی خێرا و بەهێزە و دەتوانێت تۆپ ڕابگڕێت و یاریزانی بەرگری تیپی بەرامبەر سەرقاڵ بکات بە خۆیەوە و بۆشای بۆ هاوڕێکانی بکاتەوە تاکوو بچنە ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر،هەروەها یاریزانێکە کە دەتوانێت پاسی گۆڵیش دروست بکات بۆ هاوڕێکانی..بۆیە دەڵیم یاریزانێکی کلاسیکی نیە هەرچەند بە یاریزانی کلاسیک ناسراوە،چونکە هێڕشبەری کلاسیکی ئەم ڕٶڵانە ناگێڕێت کە ڤان پێرسی دەیکات... وە هەموو ئەم خاسێتانەی ڤان پێرسیش، وای کرد کە فێرگسۆن بتوانێت شێوازیکیتر لە پرۆسەی هێڕش بردن بگرێتەبەر.)
لەم وەرزەدا بۆ پرۆسەی هێرشبردن فێرگی پشتی بە جوڵەکانی ڕۆنی دەبەست لە پشتی ڤان پێرسیەوە، وە دەتوانم بڵیم هەموو جارێک جوڵەی ڕۆنی،شێواز و ئاراستەی هێڕشەکەی دیاری دەکرد.
کە ئەویش بەشێوەیەک بوو کە پاڵەپستۆ بخرێتە سەر بەهێزترین باڵی تیپی بەرامبەر.
بۆ نمونە ئەگەر باسی باڵی ڕاست بکەین.ئەوا ڕفائێل سەردەکەوت بۆ کاری هێڕش بردن و ئەو بۆشاییە دەقۆستەوە کە دەکەوتە پشتی یاریزانی ئەو باڵەوە، لەهەمان کاتدا ڤالنسیاش پاڵەپەستۆی دەخستە سەر یاریزانەی باڵی بەرگری تیپی بەرامبەر، وە ڕۆنیش بەشێوەکەی لار لە چەقی یاریگاوە دەجوڵایەوە بۆ ئەو باڵە بەمەش (٣ یاریزانی مانیۆ پاڵپەستۆی دەخستە سەر یەک باڵ)... لێرەوە تەوەری ناوەڕاستی تیپی بەرامبەر و دڵی بەرگری تیپی بەرامبەر، ناچار دەبوون بۆ یارمەتی ئەو باڵە بجوڵێنەوە و ناوچەکانی خۆیان چۆڵ دەکرد.
لێرەشدا چەند شتێک ڕووی دەدا کە لە بەرژوەندی یاریزانەکانی هـــــێــــڕشـــــبـــرنــ
یەکەم :ڤان پێڕسی خۆی لە ناوچەیەکی ئازادا دەدۆزیەوە کە بۆشایی زۆری تێیدا بوو، دووەم: پاڵپەستۆی تەوەری ناوەڕاستی تیپی بەرامبەر زۆر لاواز دەبوو .بەمەش کلیڤەرلی و باڵی چەپ بە ئیسراحەتی خۆیان دەهاتنە ناو هێلی بەرگری تیپی بەرامبەرەوە.
هەندێک جار شێوازەکە دەگۆڕا و ڤان پێڕسی ئەرکی رۆنی دەگرتە ئەستۆ و ڕۆنی ئەرکی ڤان پیڕسی دەگرتە ئەستۆ (واتا ئاڵوگۆڕێ ئەرکەکانیان دەکرد )..لێرەدا تیپی بەرامبەر باری گران دەبوو،وە نەیدەزانی چاودێری بخاتە سەر کام لەیاریزانەکان، چونکە هەمیشە گۆڕانکاری دەکرا چ لە بــــــــاڵـــــــەکـان بــــــێـــــت یـــــاخـــــود لـــــە یـــاریزانــەکان بـــێت.
..........................
کێشەی مانچستەر چیە..من پێم وابێت ئەم وەرزە هەرچەند مانیۆ بەهێز بوو بەڵام کێشەییەکی زۆری هەبوو لە هێڵی ناوەڕاست،وە بەتایبەتی لە تەوەری هێڵی ناوەڕاست.
بۆیە دەمانبینی مانیۆنایتد لە هەموو یارییەکدا گۆڵێکی زۆری لیدەکرا.
هەندێک کەس پێیان وابوو کێشەکە هێڵی بەرگرییە، بەڵام من پێم وایە هەرگیز کێشەی مانیۆ لە هێڵی بەرگریدا نیە، بەڵکو لە تەوەری هێڵی ناوەڕاستدا، بە کورتێکەی پێوستی بەیاریزانێکی (تۆپ ڕفێنەر-یاری ڕوخێنەرە) لەو هێڵەد، چونکە لە ئێستادا هیج یاریزانێک لە مانچستەردا نیە ئەو ڕۆڵە بگێڕێت.بۆیە من دەڵێم مانیۆنایتد تاکوو یاریزانێک نەهێنێت بەو کوالێتییە ئەوا ڕزگاری نابێت لە کێشەی لاوازی هێڵی بەرگری..هەر بۆیە من هەستەکەم یەکەم ئەرکی (مۆیس) ئەوەیە گرێبەست لەگەل یاریزانیکی لەو جۆرە بکات.وەکوو پێشنیاریش (مەروان فیلانی)باشترین هەڵبژاردنە..
-هەر ئەوەندە قسەمان لەسەر ئەم وەرزەی مانچستەر یۆنایتد هەبوو ،هیوادارم چێژی لێببینن.
تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ
———
Back