شرۆڤەی یاری نێوان ‫بایرن_میونخ‬ و برۆسیا_دۆرتمۆند لە فیناڵی ‫چامپیۆنزلیگ‬

15/08/2013 13:29

نوسینی/بڵند فاتیح
- یەکێک لە تێڕوانینە جوانەکانی ‫#‏ساکی‬ بۆ تۆپی پێ کە هەموو فەلسەفە و شێوازی یاریکردنی خۆی لە سەر دامەزراندووە، لە وتەیەکی خۆیدا ئاماژەی پێدەدات؛ ‫#‏ئەریگۆ_ساکی‬ دەڵیت "ئەگەر لە تیپێکدا کۆمەڵێک یاریزانت هەبوو کە بتوانن لە چەند جێگایەکدا یاری بکەن و چەند ڕٶڵیک بگێرن ئەوا دەتوانیت سیستەمێکی وا لەو تیپەدا دروست بکەی که هێزی کۆمەڵ لە هێزی تاک گەورەتر بێت"
ئەم قسەیەی ساکی مانای ئەوە دەگەیەنێت کە (تۆپی پێ) هەرەوەزییە و دەبێت بە هەرەوەزی بکرێت بەڵام ڕێڕەوەی مێژووی تۆپی پێ بە ڕیگایەکی جیاواز لە بیرکردنەوەکەی ساکی ڕٶیشت. بە جۆرێک کە تاک باڵآدەستترە لە کۆمەڵ و سیستەمی هەموو تیپێک بۆ یاریزانێک یاری دەکات. بەڵام من لێرەدا دەمەوێت سوپاسی ‫#‏یۆرگن_کلۆپ‬ بکەم کە توانیوێتی تیپێکی وەها دروست بکات کە رٶلی کۆمەڵ تیایدا لە ڕٶلی تاک گەورەترە.
- بروسیا ‫#‏دۆرتمۆند‬ بە درێژایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگەدا، لەسەر ئەو بنەمایه یاری کرد. ئەگەر بەجوانی سەیری ئەم یانەیە بکەین دەبینین سیستەمی یاری کردن تیایدا لە سەر ئەساسی (لامرکزیەت) ڕاوەستاوە. واتە خاڵێکی تایبەتی نییە لەسەری ڕاوەستێت، بەڵکوو زۆربەی یاریزانەکانی دەتوانن رٶلی یەکتر ببین بۆیە ئەمڕۆ بەتایبەتی لە گێمی یەکەمدا توانیمان لە جیاتی یەک ‫#‏مارکۆ_رۆیس‬ دوان ببینین و لە جیاتی یەک گۆندۆگان دوان ببینین وە هەروەها چەند لیڤاندۆڤسکییەکیش ئامادە بوون.
-با بێینە سەر تاکتیکی یارییەکە و دەست بە تەڵەکان (فاقەکان)ی یارییەکە بکەین


0-شتێکی جوان لەم ڕووبەڕووبونەوەیەدا ئەوە بوو کە "یۆب هاینکس" زۆر دڵنیابوو لەوەی ئەگەر شیوازی سوڕآندنی تۆپ لە سەر بنەمای پاسدانی کوورت دروست بکات، وەکوو ئەوە وایە ی لە ناو قوڕ و لیتاودا یاری کۆنفۆ بکات. بۆیە بڕیایردا لە یەکەم گێمدا یاری لەسەر تۆپی درێژ بکات. لەبەرامبەردا "یۆرگن ‫#‏کلۆپ‬ تێگەیشتبوو کە ئەگەر شیوازی تۆپ سوڕاندنەوەی لەسەر بنەمای هێرشی هەڵگەڕاوە بێت ئەوە وەکوو ئەوە وایە یاری بالە بە میزەڵان بکات. بۆیە ئەمیش پشتی بە تۆپی درێژ بەست. بەڵام ئەوەی هەردوو تیپەکه لە یەکەم گێمدا دڵنیا بوون لێی، ئەوە بوو کە یاری لەسەر پانتایی یاریگاکە ناکرێت. چوبکە هەر یەک له یانەکان هێلی ناوەڕاستیان سێگۆشەی بەرمۆدەیەکە بۆخۆی.

1-یۆرگن کلۆپ ئەساسی یارییەکەی لەسەر دوو شت دامەزرندبوو؛ یەکەم بەزۆر دوورکردنەوەی ‫#‏شڤاین_شتایگەر‬ لە هێلی ناوەڕاست و گواستنەوەی بۆ هێلی بەرگری تاکوو تۆپەکان دەرباز بکات لە هێلی بەرگرییەوە بۆ هێلی هێرش بردن. ئەمەش لەڕیگای فەرماندان بە ‫#‏لیڤا‬ و ‫#‏رۆیس‬ و ‫#‏گروکسیرز‬ و یاکوب ‫#‏بلاچیکوڤیسکییەوە‬ تا پاڵەپەستۆ بخەنە سەر هێلی بەرگری و نەتوانن تۆپ بگوازنەوە بۆ ‫#‏شڤاینی‬، کە تەوەری ناوەڕآست بوو لەگەل ‫#‏مارتینێز‬ . هەر ئەوەش رویدا کە تۆپەکان بە ئاسانی نەدەگوازرایەوە و شڤاینیش ناچار دەگەڕایەوە هێلی بەرگری. بەمەش سێ شت ڕووی دەدا؛ یەکەم هێلی ناوەڕاست و بەرگری و هێرش بردنی بایرن زۆر دوور دەکەوتنەوە لەیەک. دوو مارتینز بە تەنها بۆ ‫#‏گۆندۆگان‬ دەمایەوە و ئەویش بەئاسانی کۆنرترۆڵی مارتنێزی  دەکرد. سێیەم له هەمووی گرنگترە و ئەوەبوو کە مۆلەر و ڕیبری و ‫#‏مانزۆکیچ‬ و ‫#‏ڕۆبن‬ ناچار دەبوون لە هێلی هێرشبردنەوە بگەڕێنە دواوە بۆ هێلی ناوەڕاست بەمەیش #دۆرتمۆند ئامانجە سەرەکییەكەی خۆی پێکا، بەوەی هێلی بەرگری خۆی دەهاتە سەرەوە و لە جیاتی ئەوەی پاڵەپەستۆ لە هێلی بەرگریدا بکات دەهات لە هێلی ناوەڕاستدا دیکرد و بەمەش کارێکی گرنگ ڕووی دادا کە کلۆپ پلانی بۆ دانابوو ئەویش ئەوەبوو کە هامڵیزی بێتە سەروە و لەهێلی ناوەڕاستەوە نزیک بێت. چونکە وەکوو ئەوەی کە هەموومان تێگەیشتبووین گۆندۆگان یاریزانی یاری دروستکەر نەبوو بەڵکوو خودی هامێلز بوو کە هەموو تۆپەکانی .
دۆرتمۆندی دروستی دەکرد. بۆیە زۆرجار دەمانبینی سەردەکەوت بۆ سەرەوە. تۆپەکان بە ئاسانی

زوو دەگیشتنە ناوچەی سزای بایرن و لەوێش ئەو چوار یاریزانەی کە بەرگریان دەکرد واتە (بە لیڤا و رۆیس و گروکسیرز و یاکوب بلاچیکوڤیسکی) یەکاویەک دەکەوتنە حالەتی هێرش بردنەوە و دەبوونە هێرشبەر. ئەمە وایکرد یەکەم گێم بۆ دۆرتمۆند بێت و بەجوانی یارییەکە بەڕیوە ببات تاکوو ١٠ خولەکی کۆتایی کە گۆندۆگان و سفین ‫#‏بیندر‬ لیاقەی جەستەییان دابەزی و ڕێسەکەی یۆرگنیان کردەوە به خوری. بەڵام دیسان دەستخۆشی لە یۆرگن دەکەم کە پەناڵتییەکەی دا بە گۆندۆگان تاکوو هەندێک حەماسەتی تێدا دروست بکاتەوە.
لە گێمی دووەمدا باس له سەرکەوتنی بایرنی تاکتیکی و هەست کردنی دۆرتمۆند بە .نەبوونی گۆتسە دەکەین
2- گێمی دووەم ‫#‏یۆب_هاینکس‬ وتی ئەمە بۆ من دەست نادات، هەموو فێڵ و تەڵەکەکانی کلۆبیش تێگەیشتبوو بۆیە ڕۆیشت چی کرد؟
-یەکەم شت ‫#‏ڕێبری‬ گەڕانەوە باڵی ڕۆبین و فەرمانی بەرگریکارانەی پێ سپارد، بۆ ئەوەی دوو شت بکات. یەکەم لە جیاتی ئەوەی دوو یاریزانی یاری دروستکەری هەبێت لە هێڵی ناوەڕاستدا، لەکاتی بەرگریدا کردی بە سێ یاریزان. واتە (ڕٶبن و شڤاینی ومارتینێز) دوو مارتینێزی لەئەرکە بەرگریکارەکانی ڕەها کرد. واتە ئازادی کرد چونکە ئیتر پێویست نەبوو مارتینێز ڕۆماڵی له جێگای ڕۆبن یاری بکات، کاتێک که ڕۆبن هێرش دەکات. بەڵکوو ئەرکی مارتینێز کەمبووەوە، تەنها بۆ جێگای خۆی و بۆیه لەگەڵ رۆیۆس جوان یاری کرد، چونکه ئەرکی هەر ئەوەبوو ڕیۆس بپارێزیت. بەمەش یەکەم خاڵی بەهێزی پلانەکەی کلوپێ شکاند کە ڕیۆس بوو. دووەم، ڕٶبنی بە تەواوەتی لە هێڵی هێرشبردندا ئازاد (ڕەها) کرد، بەوەی بە دڵی خۆی لای ڕاست و چەپ یاری بکات. لەهەمان کاتدا (شڤاین شتایگەریشی) لە هێلی ناوەڕاستدا ئازاد کرد تاکوو بەدڵی خۆی پاس دروست بکات و یاریمەتی هێلی هیرشبردن بدات و نەگەڕێتەوە بۆ هێلی بەرگری، چونکە ڕێبری جێگاکەی پڕ کردبووەوە. هەروها من دەمەوێت دەست خۆشی لە ڕیبری بکەم کە توانی دەوری بەرگی بە جوانی ئەنجام بدات و هەروەها زۆر خێرایش لە حاڵەتی بەرگرییەوە دەچووە حاڵەتی هێرشبردن. بەمەش باڵەکانی دۆرتمۆندی ناچار دەکرد لە حالەتی بەرگریدا زیاتر بمێننەوە. هەرەها مۆلەری جێگیر کرد لە بالی (‫#‏بیتچیک‬ و ‫#‏پلاچیکۆڤسکی‬ )دا، چونکە ئەو دووانە زیاتر هێرشیان دەکرد. ئیدی لێرەوە برۆسیا نەیتوانی وەکوو گێمی یەکەم پاڵەپەستۆ بخاتە سەر هێلی بەرگری بایرن. هەروەها هاینکس بۆ لەکار خستنی هامێلز یەک شتی بچکۆلەی کرد کە لەئەنجامی ئەو گۆڕانکاریانەوە دروست بوو. ئەویش ئەوەبوو کە فەرمانی بە هێلی هێرشبردن کرد کە زیاتر لەناوچەی بەرگری بروسیادا بمێننەوە و نەگەرێنەوە هێلی ناوەڕاست چونکە کارەکان لە هێلی ناوەڕاستدا زۆر ڕێک و پێک کرا بوون. یۆرگن لێرەدا توشی شۆک بوو، لەلایەکەوە و لە لایەکی ترەوە هەستی بە دڵنیایی کرد، ئەمیش چۆن توشی شۆک بوو؟ چونکە ‫#‏ماریۆ‬ گۆتزەی نەبوو کەبتوانێت ڕۆڵی بەرگری و هێڕشبردن پێکەوە، لە یەک کاتدا ئەنجامبدات و چارەسەرێکی باشی بەدەستەوە نەبوو. هەر لەو دەمەدا کە توشی شۆک بوو، ویستی نوری ‫#‏شا‌هین‬ بهێنێتە نێو یاریگا. ئینجا گٶلی یەکسان بوونیان کرد و ئەمەش ئارامی کردەوە، چونکه پێیوابوو یارییەکە دەچیتە کاتی زیادکراوەوە و لەو کاتەدا گۆڕانکارییەکانی خۆی 
دەکات، لەگەڵ پێدانی ڕێنمای گونجاودا بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی بەرگری (مەقەست) بەڵام کات یاوەر نەبوو و ڕۆبن گۆڵی بردنەوەی کرد.

 

تایبەت بە پەیجی تاکتیکی تۆپی پێ

Back