زنجیرەی تاکتیکە نوێیەکانی (تۆپی پێ) لە سەدەی بیست و یەکدا 2

14/08/2013 22:07

وەگێڕانی/بلند فاتیح

بەشی دووەم

جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی ٢٠٠٠ لە ڕووی ‌‌گۆڵ و یاری کراوە و پێشکەشکردنی یاری هێرشبەرییەوە بە یەکێک لە هەرە کراوەترین جامەکان دادەنرێت

وە ئەگەر تێبینی بکەین ئەو هەڵبژاردانەی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتای که (فەرەنسا –ئیتالیا-برتوگال- هوڵندا) بوون، دەبینین هەموویان پشتیان بە بوونی یاریزانێکی یاری دروست کەری کلاسیکی بەستووە. لیڕەدا بە ژمارە (١٠) ئاماژەیان بۆ دەکەین. فەرەنسا؛ زیدانی هەبوو، ئیتاڵیا؛ فرانچیسکۆ تۆتۆی هەبوو، پرتوگال؛ مانوێل ڕوی کۆستای هەبوو. هەروەها هۆڵەنداش بە دیدنیس بێرکامب وە هاتبووە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینەوە
ئەم یاریزانانە ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لە سەرکەوتنی تیپەکانیاندا. چوونکه .لەو سەردەمەدا، بۆ ئەو قۆناغە مۆدەی پشتبەستن بوو بە یاریزانی ژمارە (١٠) . وە ئەوەش کە وایکرد زیاتر پشت بە سیستەمی ژمارەر (١٠) ببەسترێت، دەرئەنجامی ئەوە بوو کە هەموو ئەو تیپانەی کە یاریزانی (١٠)ی نەبوو، هەر زوو لە جامەکە دەرکران، وەکوو ئەڵمانیا و ئنگلتەرا

باشترین دوو یاریزانی ئەمڕۆی جیهان؛ کرستیانۆ رۆنالدۆ و لیونێل میسی . کە لە پلەی باڵادان و حەزیان بەوەیە بەرەو چەقی یاریگا بجوڵێنەوە بەم جۆرە یاریزانانە دەوترێت (اجنحە معکوسە) . ئەگەر سەیری سەرەتاکانی میسی و واین ڕٶنی و ڕٶناڵدۆ بکەین، دەبینین واپێشبینی کرابوون کە لە داهاتوودا لە دوای هێرشبەرەوە یاری بکەن. لە ناو یاریگادا ئەم جۆرە ناودەبردرێت بە (ئەنگیشا) یان هێرشبەری درۆزن بەڵام ئەمان گەشەیان کرد و لە ژێر سایەی سیستەمی تۆپی پێی تازەدا، هەموو ئەو یاریزانانەی کە بە (ئەنگیشا) ناسرابوون، پێویست بوو لە سەریان که لە ناو یارێگا ڕۆلی خۆیان بگۆڕن و لە ناوچەیەکی بەرفراوانتری یاریگاکەدا وەک (اجنحە معکوسە) یاری بکەن. (اجنحە معکوسە؛ ئەو یاریزانانە دەگرێتەوە کە لە باڵی پێچەوانەی ئەو (پێ)یەی کە یاری پێدەکات دادەنرێت. بۆنموونە دیماریا کە یاریزانێکی چەپەیە و لە باڵی ڕاست یاری دەکات..هتد). بە گشتی ئەم جیگایە پێوستی بە خێرایی هەیە بەڵام یاریزانانی وەکوو(میسی – ڕۆنی –ڕۆنالدۆ-ئەرشەڤین-ڕیبری) لەگەڵ ئەم بابەتەدا کێشەیان نییه. بۆیە بە ئاسانی جێگەی خۆیان لە تۆپی پێی تازەدا کردەوە. دەتوانین بڵێین کە (میسی – ڕۆنی –ڕۆنالدۆ ) دیاریترین ئەو یاریزانانەن کە دەتوانن ڕۆلی هێرشبەری خەیاڵی ببینن، ئەگەر پێویست بکات

ئەی ئەو یاریزانە چی بکات کە کوالێتی ئەو یاریزانانەی سەرەوەی نییە. واتە ناتوانێت وەکوو هێرشبەری سەرەکی یاخود وەکوو (جناح معکوس) یاری بکات؟؟؟

با بە چاوێکیتر لە بابەتەکە بڕوانین؛ بۆنموونە وەکوو بینیمان ئەرجەنتین ماوەیەکی زۆر لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە مارادۆنایەکی نۆی بەرهەم بهێنێت بەڵام بە تەواوەتی سەرکەوتو نەبوو. هەرچەندە چەندین بەهرەمەندی باشی پێگەیاند بەڵام لەڕاستیدا ئەوان نەگیشتنە ئاستی ماردۆنا. بۆنموونە؛ خوان ڕیکێلمی و پابلۆ ئەیمار و دالیساندرۆ و خافیر ساڤیۆلا. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم یاریزانانە سەرکەوتوو نەبوون. نەخێر بەڵکوو بە پێجەوانەوە، ئەیمار و ساڤیولا زۆر کاریگەر بوون لەگەڵ ڤالەنسیا و بەرشەلۆنادا

رەنگە ئەم کێشەیە لە ئەمریکای باشووردا تاکوو ئێستاش بەردەوام بێت. چونکە تاکتیکی ئەوروپا و ئەمریکای باشوور زۆر جیاوازە و لەوێ تاکوو ئێستایش پشت بە یاریزانی ژمارە (١٠) دەبەسرێت. بەڵام لە ئەوروپا یاریزانی (١٠) ئەسەری بە تەواوەتی نەماوە

سەرنەکەونی ئەم یاریزانانە لە ئەوروپادا تەنها ڕێکەوتێک نەبوو، بەڵکوو هۆکارەکەی زۆر بە ئاسانی ئەوە بوو کە باسمان کرد. لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانێک هەبوو لە نیوان ئەواندا توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەویش میسی سەیروسەمەرە بوو. هەڵبەت ئەمەش هەروا و بەڕێکەوت نەبووە، بەڵکوو هۆکارەکەی ئەوەیە کە میسی لە سەرەتای تەمەنییەوە کە ١٣ ساڵان بووە، ڕوو کردووەتە ئیسپانیا و لە گەرم و نەرمی ئەوێدا پەرەی سەندووە و فێری سیستەم و فکری تاکتیکی تۆپی پێی ئەوروپا بووە

جوناسان ویلسۆن لە وەسفی ڕیکلمی دا دەڵێت: ئەو دوایین یاریزانی یاری دروستکەری کلاسیکییە. کاتێک بەراوردی نێوان

ڕیکلمی و لۆکا مۆدێچی دەکەین، دەبینین لۆکا زیاتر جوڵەی هەیە و لە چەند جێگایەکی جیاوازدا یاری پێدەکرێت. ئەمه جگە لەوەی یاری دروستکەرێکی بەتواناشە. هەروەها دەتوانێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ شێوازی یاری کردنی جیاوازدا. جۆناسان باس لەوە دەکات کە یاریزانی ژمارە (١٠) لە هەر تیپێکدا بێت وا لە تیپەکە دەکات کە بەتەواوەتی هەموو تیپەکە لەسەر توانای ئەو ڕابوەستێت و دەڵیت یاریزانی لە جۆری ڕیکلمی لە ئەرژەنتیندا بەوە ناوبانگیان دەکردووە کە داهێنەری تیپەکەیە و چارەسەری هەموو ئەو کێشانە دەکات کە لە میانەی یارییەکەدا تووسی تیپەکە دەبێت. ئەمە ڕەنگە ڕاست بێت، لە کاتێکدا ئەگەر ئێمە پشتمان بە پلانی یاری کردنی (٤-٢-٢) بەستبێت و هەروەها تیپی بەرامبەریش پشت بە هەمان پلان ببەستێت. چونکە لەو کاتەدا شەری هێلی بەگری دەبێتە شەڕی نیوان یاریزانانی یاری دروستکەر (١٠) و یاریزانی تۆپ فڕینەری وەک (ئێدگارد داڤیدز). بەڵام لەگەڵ پلانی (٤-٣-٣)دا کە لەم دواییەدا ،ناوبانگی زیاتر پەیدا کرد. ئەمە دەشبێتە هۆی دروست بوونی قەرەباڵەغی لە هێڵی ناوەڕاستدا، بە هۆی پشت بەستن بەم پلانە واتە (٤-٣-٣) بە دوو تۆپ فڕێنەر و یاری دروست کەرێک، ئەوا بە دڵنیاییەوە ناکرێت پشت بە یاریزانی ژمارە (١٠)ی وەکوو (زیدان و تۆتی و ڕۆی کۆستا و ڕیکلمی) ببەسترێت

لە ئێستادا چەند یاریزانی ژمارە (١٠) ماون لە تۆپی پێی ئەوروپیدا؟ بێگۆمان یەکێک لەوانەی کە ماوە کاکا یە. ئەمە سەرەڕای ئەوەش کە کاکا زۆربەی ژیانی وەرزشی وەکوو یاریزانی یانەی میلان بردوەتەسەر. کە وەک دیارە یانەی میلان بە شیوازێکی تەواو جیاواز یاری دەکات، بە بەراورد بە یانەکانی تر. چونکە میلان بە یەک دەستەی یاریزانی یاری دروستکەر لە هێلی ناوەڕاستدا یاری دەکات، کە ژمارەیان دەگاتە (٤) یاریزان. ئەمەش ئەوەمان تێدەگەیەنێت کە لە میلاندا کاکا بە تاکە یاریزانی ژمارە (١٠) دانانرێت و تاکە ڕێڕەو نییە بۆ گواستنەوەی تۆپ لە هێڵی ناوەڕاستەوە بۆ هێڵی هێرشبردن. بەڵگەیش بۆ ئەمە ئەوەیە کە میلان بەبێ کاکایش باش یاری دەکرد. لە ڕستیدا تەنانەت لەو کاتەنەدا کە کاکا بەرزترین ئاستیشی پێشکەش دەکرد، هێشتا زۆر خۆی نەگونجاندبوو لەگەڵ شیوازی نۆی تۆپی پێدا، بە بەراورد بە (رۆناڵدۆ و میسی). بەڵام لە لایەکی ترەوە یاریزانێکی ترمان هەیە کە ئەویش ( پاشای رۆما تۆتی)ە کە لەگەڵ ئەوەشدا کە یاریزانانی ژمارە (١٠)یە بەڵام لە کاتی پێویستدا دەتوانێت لە هەموو باڵەکاندا یاری بکات و تەنانەت وەکوو هێرشبەری ڕاستەقینەیش دەتوانێت یاری بکات. لە ئێستادا ویسلی شنایدەر یش دەتوانێت هەمان شت بکات جگە لەوەی خۆی یاریزانی ژمارە (١٠)یە و تەنانەت دەتوانین ناوی نێدڤدیش لەم چوارچێوەیەدا باس بکەین کە دەیتوانی وەکوو یاری دروستکەر یاری بکات، چ لە پێشەوە بێت یان لە پاشەوە بێت یان لە بالەکاندا بێت. هەروەها نموونەیتریش هەن کە دەتوانین ناویان بهێنین، وەک (یوهان جۆرکۆڤی) فەرەنسی کە ئەویش لەو جۆرەیە بەڵام لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆی، پێموایه پێویستە لە خولێکی بەهێزتردا یاری بکات تاکوو تواناکانی بسەپێنێت

لێرەوە دەتوانین بلێین ئاستەمه کە جارێکیتر یاریزانی هاوشیوەی بێرکامب و رۆی کۆستا ببینینەوە. تەنها لە کاتێکدا نەبێت کە تۆپی پێ دووبارە پشت بە یاریزانی ژمارەر (١٠) ببەستێتەوە. بەڵێ تەنانەت دەتوانین بڵێین دەکرێ یاریزانی تری وەکوو رۆناڵدۆ و شنایدەر ببینیەوە نەک یاریزانی یاری دروستکەری کلاسیکی


لە ماڵپەڕێکی عەرەبییەوە وەرگیراوە*

Back