زنجیرەی تاکتیکە نوێیەکانی (تۆپی پێ) لە سەدەی بیست و یەکدا 1

14/08/2013 22:03

وەرگێڕانی/بڵند فاتیح

بەشی یەکەم

تێبینی وەرگێڕ: لەبەرئەوەی شارەزای تەواوی ڕێزمان و زمانی کوردی نیم، هەندێک زارەوەی بابەتەکان وەکوو خۆی لە دەقە عەرەبییەکەدا چۆنه ئەوە دەنووسمەو. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدەدم بە کوردی ماناکانیان زیاتر ڕوون بکەمەوە

ئەگەر هەر یەکێک لە ئێوەش توانی پێشنیاری باشترمان بۆ بکات، سوپاسی دەکەین. هەڵبەت پە هاریکاری هەمووانەوە کارەکان جوانتر و دەوڵەمەند تر دەب

المحور الصانع للالعاب: بریتەیە لە یاریزانانی ناوەڕاست بەڵآم بەزۆری لە نزیك هێلی بەرگری یاری دەکەن. نزیکترین نموونە بۆ ئەمە یاریزان (چاڤی ئەلۆنسۆ)یە، بۆیە بە (صانع لعب متاخر یاخود محور صانع للالعاب) ناو دەبرێت

ساڵی ٢٠٠٤ ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژنامەی (تایمز) بە ناوی (گابرێل مارکوتی) هەستا بەنووسینی وتارێک دەربارەی گواردیولا بە ناونیشانی؛ بۆچی تواناکانی گواردیولا لە هێلی ناوەڕاستدا گرنگی نەماوە بەڕاستی ئەمە تەنها وتارێکی ئاسایی و دەهۆڵ لێدەرانە نەبوو بەڵکوو وتاریكی ڕەخنەیی بوو کە پێویستە لەسەری ڕاوەستین. لەو وتارەدا باسی کەلەڕەقی پیپ نەکرابوو کە خۆی هەمیشە لە نێوان گەورە یاریزانەکان دادەنێت وەکو ماڵدینی بەڵکوو باسی نەمانی کاریگەری ئەو دەورەی دەکرد کە پیپ گۆاردیولا هەڵدەستێت پێی
نووسەرەکە باسی لەوە کردبوو کە گواردیولا یاریزانێکی تایبەت نییە لەڕووی توانای جەستەییەوە، تەنها ڕۆڵی ئەوەیە کە لەپێش هێلی بەرگری بوەستێت و تۆپەکان بگەیەنێت بە (ڕۆماریۆ و لاودرٶب). نووسەرەک شرۆڤەی ئەوە دەکات کە چۆن پیپ لە ئێستادا یاریزانێکی داواکراو و گرنگ نییە لە تۆپی پێدا. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجدانە ئەوەیە کە ئەو کاتەی نووسەرەکە ئەم وتارەی نوسیووە، پیپ لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا بوو، واتا لۆژیک دەڵێت کە لە لووتکەی پێگەیشتوویی لایەنی تەکتیکی و ئەزموندا بوو. بەلام لەگەڵ ئەویشدا هەر وەکوو ئەو نوسەرە باسی لێوە دەکات پیپ گواردیولا لە سەرتای دووهەزارەکانەوە جێگایەکی نەدۆزییەوە لە ئەوروپادا ڕووی تێبکات. چوونکە تەواوی تەرکیزی یانە گەورەکانی ئەوروپا لەسەر یاریزانی هێلی ناوەڕاستی بەرگریکار بوو وەک (ئێدگار داڤیدز) و یاریزانێکی ناوەڕاستی کلاسیکی وەک ( زێدان). وە لە بەناوبنگترین ئەو دووانەییانە (سکۆڵز و روبی کین) هەروەها (پیرلوو و گاتوزو) بوون

ووتارەکە لە دەقی ئۆرژیناڵدا دەبێزێت
ئادا و شێوازی یاریکردنی پیپ دابەزیووە و سوودی نەماوە. (تۆپی پێ) لە سەردەمی نوێدا دەرگای بەسەر ئەم جۆرە یاریزانانەدا داخستووە. سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنێکی نموونەیدان وەلێ جێگەیان نەماوە.
هەر لەپاش ئەمە یاریزانی ئیسپانی وەڵامی خۆی هەبوو، وتی من نەگۆراوم، تواناکانیشم سنووردار نەبووە و زەمەن لێم خۆش نەبووە بەڵام کێشەکە تەنها ئەوەیە کە گۆڕانکاری بەسەر تۆپی پێدا هاتووە و یارییەکە هەمووی خێراتر بووە. ئاستەکانیش هەمیشە بەرزتر دەبنەوە. پێویستە وەکوو دەڤیدز توند بیت تاکوو تۆپ لەیاریزانی بەرامبەر وەربگریت و بیدەی بە یاریزانی دروستکەر، بۆیە جێگای من نەماوە 
ئەمە لە ٢٠٠٤ دا بوو بەلام لە دوای ٢٠١٠ شتەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هات و توانی وەکوو ڕاهێنەر تۆپی پێیەکی چێژ بەخش پێشکەش بکات و چامپیونزلیگ بباتەوە. وە بەهەمان شیوازی یاریکردنی خۆی، بەتایبەتی لەگەڵ سێ یاریزاندا، کە هەمان کوالێتی خۆیان هەیە؛ (خافی و ئینیستا و بوسکتس) هەرچەند بوسکتس ئەقڵیەتێکی بەرگریکارانەشی هەیە.

لەڕاستیدا شتێکی چێژبەخشە کە بە بەردەوامی گۆڕانکاری نۆێ دەبینین لە یاری تۆپی پێدا، ڕەنگە گۆڕانی شیوازی تاکتیکی لەم سالانەی دوایدا، واتە ڕوودانی گۆڕانکاری لە تاکتیکی کلاسیکی (٤-٤-٢) بۆ چەند شێوازێکی تاکتیکی نۆێی وەک (٤-٣-٢-١) یاخود (٤-٣-٣) ڕۆڵی هەبووبێت لە دووبارە دەرکەوتنەوەی یاریزانانی هێلی ناوەڕاست، هاوشێوەی پیپ گواردیولا . ئەم شێوازە تاکتیکییە نۆێیانە بوار دەڕەخسێنێت بۆ ڕاهێنەر کە سێ یاریزانی کوالێتی جیاواز لە هێلی ناوەڕاستدا پێکەوە بەکاربهنێت. واتە (تۆپ ڕفێنەر) و (یاری دروست کەرێک) و (تۆپ گوێزەرەوەیەک) .باشترین نموونەیش بۆ ئەمە ئەتوانین بڵین هەرسی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی لیڤەرپولی پێشوو (چاڤی ئەلۆنسۆ؛ تۆپ گوێزەرەوە یان پاسدەر) و ( ماسکیرانۆ؛ تۆپ ڕفێنەر) و (جێرارد؛ یاری دروستکەر)ن

لە سەرەتای سڵەکانی ٢٠٠٠وە هەموو یانەکان شەری گەورەیان دەکرد لە سەر یاریزانی هێلی ناوەڕاستێک کە بتوانێ ئەو ڕۆڵانە بگێڕن کە (ماکالێلی) ئەنجامی دەدا. رۆڵی ماکالێلی لەسەر تەوەری بەرگیریکار ( محور دفاعي)ناودەبرێت. هەر بۆیە گرنگیدانی زۆر بە یاریزانی هاوشیوەی ماکالێلی وای کرد کەمتر پشت بە یاریزانی یاری دروستکەری کلاسیکی ببەسترێت. یاریزانی یاری دروستکەری کلاسیكی مەبستمان ئەو یاریزانانەن کە هاوشێوەی (زێدان)ن. چونکە ئەم تۆپ دروستکەرە هەمیشە لە ناوچەی ( الارتكاز الدفاعي)دا یاری دەکات. واتە هەمیشە لە ژێر پاڵەپەستۆی یاریزانی تیپی بەرامبەرەدایە. هەر بۆیە پشت بەستن پێێ بۆ گواستنەوەی تۆپ لە هێلی ناوەڕاستەوە بۆ هێلی هێرش بردن گران دەبێت. ئەم ڕوودا و ڕاستیانە وایان کرد کە (یاری دروست کەری کلاسیکی ) ون ببن و رٶلیان نەمێنێت.هەر بۆیە ئەمەیش وایکرد یاریزانانی تەوەری بەرگری (محور دفاعي) وەک ماکالیلیش ڕۆلی نەمێنێت. لێرەوە جۆرێکیتر لە یاریزانی یاری دروستکەری نۆێمان بۆ دەرکەوت کە زیاتر حەز بە جووڵانەوە دەکەن بۆ باڵەکان واتە لای چەپ و لای ڕاست . ناوچەی ناوەڕاستی یاریگاکە بەجێدەێلن. کەئەمەیش وایکرد بەگشتی نەتوانڕێت بە ئاسانی چاودێری بکرێن لە لایەن یاریزانانی تیپی بەرامبەرەوە. یاخود جۆرێکی تازە دروست بوو لە یاریزانی یاری دروست کەری کلاسیکی کە دوور دەکەونەوە لە ناوچەی (الارتكاز الدفاعي) تیپی بەرامبەر. لیرەوە یاریزانانی وەک (فابریگاس و ئینیستا)مان بۆ دەرکەوت کە لەسەرەوەی سێگۆشەی هێلی ناوەڕاستدا یاری دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ناوچەی (الارتکازی) تیپی بەرامبەر
لەهەمان کاتدا خودی یاریزانی (الارتکاز) گۆڕا، بۆیە لە یاری توند و تیژ دوورکەوتنەوە و لیدان و کوشتن و بڕین گۆڕا بۆ یاریزانێکی تۆپ گوێزەرەو یاری دروستکەر. باشترین نموونەیش (بوسکیت و مایکل کاریک)ە... ئەمەش وایکرد شەری ناوەڕاست لە شەری دەستەویەخەوە ببێتە شەری ئەقلی و دورکەوتنەوە لە توندوتیژی جەستەیی. لێرەشەوە نموونەی دوو تیپی باشمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەم جۆرە سیستەمەیان پەیڕەو کردووە ئەوانیش (بەرشەلۆنا و ئارسنال)ن


لە ماڵپەڕێکی عەرەبییەوە وەرگیراوە*

Back