تۆپی پێ و پارە، لە نێوان خەرج کردنێکی سەرشێتانە و بەکارهێنانێکی ژیرانەدا
15/08/2013 17:16نوسینی/بڵند فاتیح
ئەگەر چەند ساڵێک بچینە دواوە،بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٠٨ بابەتەکەمان دەست پێبکەین، کاتێک مانچستەرستی لەلایەن شێخێکی ئیماراتیەوە کڕدرا. دەبینین کە کۆمەڵێک یانەی نەناسراو، لەو کاتەوە ناوە ناوە بەشێوەکی خێرا خۆیان دەکەنە یەكێک لە سەرکردەکانی تۆپی پێ لە ئەورپادا،بۆ نمونە (مەلەگا و پاریس سانت جێڕمان و مان ستی و لە ئێستادا مۆناکۆ)..
- پێم وابێت بوونی پارە لە جیهانی تۆپی پێدا شتێکی ئاساییە، چونکە لە ئێستادا تۆپی پێ، یەکێکە لەو کەرەستانەی کە دەکرێت لە بواری ئابوریدا قازانجێکی زۆری تێدا بکرێت. چ لە ڕۆوی ریکلامەوە بێت، یاخود لە ڕووی بەستنی بۆند و گرێبەست بێت لەگەڵ هەر یەکێک لە کۆمپانیا زلهێزەکانی جیهان، یان لە ڕیگەی دروست کردنی بنەڕەتێکی جەماوەری گەورە. کە هەریەک لەمانە دەتوانن ببنە سەرچاوەیەکی مادیی گەورە بۆ ئەو سەرمایەدارانە.
بەڵام ئەوەی وەکوو کێشە دەیبینم، نەبوونی بەرنامەو ئیدارەکردنێکی ڕێک و پێکە لەلایەن ئەو سەرمایەدارانەوە. کە بە بێ هیچ لێکۆڵینەوە و ووردبوونەوەیکی زانستی و ژیرانە دەست دەکەن بە ڕژاندنی پارەوپوڵ بۆ یاریزانەکان و دوایش لە ڕوی هونەری و ئادای ناو یاریگا سوودێکی وەهایان لێوەرناگرن. ئەمە دەبێتە هۆکاری دروست بوونی قەیرانێکی گەورە، بۆ دنیای تۆپی پێ لە چەند ڕوویەکەوە.
یەکەم:دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی یاریزانەکان بەشێوەیەکی خەیاڵی، کە پێم وابێت هیچ کاتێک لە بەرژوەندی بواری ئابوری تۆپی پیدا نیە. هەر وەکوو ئێستایش ئەنجامەکانی دەبینین، تا دێت کۆتوبەندەکانی سەر بازاڕی گواستنەوە زیاد دەکات
دووەم: هۆکاری یەکەم دەبێتە هۆ دروست بوونی هۆکاری دووەم....چونکە کاتێک کۆتووبەندەکان زیاد دەکەن لە ڕووی ئابوریەوە،وای لێدێت کە هەموو یانەکان نەتوانن بەشداری لە بازاڕێ گواستنەوە بکەن. لێرەوە هەموو یاریزانە باشەکان لە چەند یانەیەکی تایبەت کۆدەبننەوە ،بەمەیش ئاستی کێبڕکێ لە تۆپی پیدا دابەزێت.
سێەیەم: یەکێک لە هۆکارەکانی کەم بوونەوەی یاریزانی کیشوەری ئەمریکای باشور لە ئەوروپادا ئەوەیە، ساڵانێکە یانەکانی ئەو کیشوەرە هەست بە گرنگی ئەو ئاڵتونانە دەکەن کە لە یانەکانیاندا هەیە. بۆیە دەبینین یاریزانەکانی ئەو وڵاتانە وەکوو (ئەرژەنتین و بەرازیل)، فێڕی ئەوە بوونە کە داوای پارەیەکی خەیاڵی بکەن بۆ دەست بەردار بوون لە یاریزانەکانیان. بەمەیش یانەکانی ئەورپا توانای هێنانی ئەو یاریزانانەیان نیە کە لە ئەمریکای باشور هەن، لەبەرامبەردا ڕوودەکەن کیشوەری ئەفریقیا و یاریزانە ئەفریقێکان دەهێنن...هەروەک دەبینین لەم ساڵانەی دوایدا یاریزانی ئەفریقی زۆر بووە لە ئەوروپادا.
من پێم وایە ئەم خاڵە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێمەم وەکو بینەر بێبەش بین لە زۆرێک لە چێژ و خۆشی یاریزانی باشورى ئەمریکا.. چونکە هەموومان دەزانین یاریزانی ئەو کیشوەرە چەند هونەر و توانایەکی بەرزیان هەیە لە پێشکەش کردنی ئاستێکی قەشەنگدا.
لە کۆتایدا من یەک بەراوردی بچوکی نێوان هەردوو یانەی مەلەگا و مان ستیدا دەکەم کە هەردووکیان لەپڕێک بوونە کوڕیك ..ئەو جیاوازیە دەخەمەڕوو کە کارگێری ژیر و کارگێڕێ بێ ئەقڵ هەیەتی
- شێخ "عەبدوڵای کوڕی ناسر" لە ساڵی ٢٠١٠ یانەی مەلەگای کڕێ..سەرەتا خودی کڕێنی مەلەقا لە ئسپانیا، هەنگاوێکی زۆر ژیرانە بوو کە باسی ناکەم تاکوو بابەتەک زۆر درێژ نەبێتەوە.
ئەم شیخە کاتێک مەلەقای کڕێ .هێچ شتێکی لە کارگێڕی یانەکە نەگۆڕی، تەنانەت ئەو سەرۆکەی کە یانەکەی لێ کڕی بوو لە جیگای خۆی مایەوە.هۆکاری ئەم کارە بۆ ئەوە بوو لە ئسپانیادا خەڵک هەروا هەست بکات کە بەرپرسانی مەلەگا هەر ئیسپانین، بۆ ئەوەی کێشەی ڕگەز پەرستی بۆ دروست نەبێت و خەڵکی ئسپانیا بە چاوێکی ڕەگەز پەرستانەوە سەیری کارگێڕی یانەکە نەکەن. هەروەها لە وەرزی پێشودا، فرناندۆ هێرۆی کرد بە بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە، کە ئەمیش هەنگاوێکی گرنگ بوو. چونکە هێڕۆ هەم لە ناو جەماوری ئیسپانی هەم لە یەکێتی تۆپی پێ ئسپانیا ڕۆل وکاریگەری خۆی هەیە.
بێگومان فرناندۆ هێرۆ لەهەر یانەیەک بێت ئەو یانەیە لە رووی میدیا و جەماوەرەوە دەنگی زیاتر دەبێت.
دووەم شت کە کردی ئەوە بوو، پارچەیەک زەوەی لە تەنیشت یاریگای یانەکەوە کڕی تاکو بیکاتە سنتەرێکی وەرزشێ و مەشق کردن. لەهەمان کاتدا کاتی ڕاهێنانەکانی تیپی لاوانی یانەکەی گۆڕی، بەشیوەیەک کە هەندێک جار لەگەڵ تیپی یەکەمدا ڕاهێنان بکەن. هەروەها لەیەکەم وەرزدا مەلەگا هیچ شتێکی نەگۆڕێ، تەنانەت دوو یاریزانی لاوی لە تیپی لاوانی یانەکە بەرزکردەوە بۆ تیپی یەکەم ئەوانیش (سبستيان فرنانديز وسلمون رودوندون) بوون... ئەمەش ئەوە دەردەخار کە ئەو یانەیە چەند گرنگی بە گەنجان دەدات، هەمووشمان دەزانین بوونی بنەڕەتێکی باش لەهەر یانەیەکدا بەوە دەردەکەوێت کە یاریزانی گەنجی قوتابخانەی خۆت پێبگەیەنیت.
-هەر لەو وەرزەدا مەلەگا لەبەر خراپی ئەنجامەکانی، نزیک بوو لە دابەزین بۆ پلە دووی خولی ئسپانیا، ئەمە کارگێڕی یانەکە ناچار کرد کە بە خێرای بچنە نێو بازاری گواستنەوەی زستانە. بۆیە (پلگرینی)یان وەکوو راهێنە هێنا، لەگەڵیشێذا دیمکلیس،ماريسكا و پاتیستایان وەکوو یاریزان هێنایە ڕیزی یانەکەوە،بەمەش لە کۆتای خولەکە، توانی خۆی لە دابەزین قورتار بکات لەو وەرزەدا.
لەوەرزی دووەمدا مەلەگا هەوڵیدا یانەیەکی باش دروست بکات.بە شێوەیەک کە بتوانێت کێبڕکێ لەسەر کورسیکانی خولی ئەوروپا بکات. بۆیە لە بازاڕی گواستنەوەدا، هەستا بە کڕینی( سانتی کازۆرلا و ڤان نسترۆی،تولولان،خواکین..چەن
هاوڕێیان با لەسەر دوو یاریزانی ئەم قۆناغە بووەستین، باسی ئەوە بکەین کە مەلەگەل بۆ چی ئەو دوو یاریزانەی هێنا.
یەکەم کازۆرلا: هەرچەند بە بەرزترین گرێبەستی مەلەگا دادەنرێت لەو وەرزدا، کە بڕێ گواستنەوەکەی گیشتە ٢٠ ملیۆن یۆر(هەرچەندە ٢٠ملیۆن لە بازاڕی گواستنەوەدا بە پارەیەکی زۆر دانانرێت). هاتنی کازۆرلا بەو بڕە پارەیە، تەنها لەو کاتەدا بوو کە یانەکە دڵنیا بوو، کازۆرلا لەگەل بیرکردنەوەی پلیگرینی دەگونجێت. چونکە پێشتر لە ڤیاریال لەگەڵیدا یاری کردووە، پلگرینی دەزانێت کازرۆرلا چۆن یاریزانێکە.
دووەم یاریزان ڤان نسترۆی بوو،هاتنی نستلرۆی ئەوەندە لەبەر ئەوە بوو ڤان نسترۆی ئەزموونی خۆی بگوازێتەوە بۆ یاریزانەکانی هێڕش بردن، بەتایبەتی بتوانێت یارمەتی (سەلمون رودندو) بدات و فێری نهێنێکانی هێرشبرندی بکات، وەک چۆن پێستر نسترۆی لەگەل هیگوایندا هەمان کاری کرد لە ڕێال مەدریدا. واتا هێنانی نستلرۆ بۆ ئەوە نەبوو سوود لە توانای گۆڵ کردن و هێرش بردنی ببینن...لەو وەزەدا مەلەگا کۆی خەرجێکانی تەنها ٥٨ ملیۆن یۆرۆ بوو لە بازاڕی گواستنەوە. هەوەها لە ژێڕ دەستی سەرمایدارە تازەکەیدا تەنها دوو ڕاهێنەری گۆڕیوە،کە ئەمیش دیسان هەناگاوێکی ژیرانیە. لێرەوە بۆمان دەردکەوێت کە مەلەگە چەند ژیرانە هەنگاوەکانی دەنێت، هەرچەندە بەیانەیەک دادەنڕێت کە پارەی لە پشتەوەیە نەک مێژوو..بەڵام لە کۆتایدا لە مان ستی باشتری پێکرا و توای بگاتە چارەگی کۆتای چامپیۆنزلیگ.
لەبەرامبەردا مان ستی هەر لەیەکەمین وەرز کە کڕدرا،وەکوو شێت لەبازاڕی گواستنەوەدا خەریکی پارەخەرج کردن بوو بەبێ هیج مەبەستێک. بۆنمونە مان ستی لە یەکەمین وەرزدا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کرد لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکاندا. هەروەها نزیکەی ٣ یان ٤ ڕاهێنەری گۆڕیوە تاکو ئێستا. جگە لەمانەش تاکو وەزی ڕابردوو ٢٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزاری بانکەکان بووە. لەگەڵ ئەو هەموو خەرجیانەش مان ستی تا ئێستا نەیتوانیوە لە کۆمەلەی چامپیۆنز لیگ سەربکەوێت. هەروەها ئەوەمان لەبیرنەچێت کە مان ستی کۆمەڵیک یاریزانیان بە نرخی گران کڕێ و دوای هەرزان فرۆشیانیان کرد وەکوو (ئەدیبایۆر و ڕۆبنهۆ و سانتا کرۆز،مارتین پیدرۆڤ ..هتد).
هەموو ئەمانە هیچیان بۆ یانەیەکی وەکوو مان ستی نەکردو، وە باوەڕناکەم ئەگەر لە سەر ئەم ئەقڵیەتە بەردەوام بن، ئەوا هیچیان پێ دەکرێت. پەندێکی ئیتاڵی هەیە دەڵیت (ئەگەر ئەتەوێت دەنگت خۆش دەربکەوێت لە گوێی بەرامبەردا، پێویست ناکات بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێیت)...منیش دەڵیم مان ستی پێویست ناکات بە دەنگ بەرز گۆرانی بڵێت.. ئەگەر ئەیەوێت لە ئەوروپادا دەنگی ببیستن.
———
Back